بانگەواز
  بۆچی_دینداربم؟
محمد عبدالعزيز

بەشی چوارەم: بۆچی دەبێت بەڕۆژوو بم؟ 

بەڕۆژووبوون فەرزێکە لە ئیسلامدا و ھەموو موسڵمانان پێویستە لە ساڵی مانگێک بە ڕۆژووبن، وەک بۆمان زاندراوە چاکەی زۆرە و خودا ھەر خۆی دەزانێت چۆن پاداشتی دەداتەوە، لەگەڵ ئەوانەدا چەندین سوودی جەستەیی و دەروونی لەخۆ دەگرێت، کە مرۆڤی باوەڕدار تیایدا سوودمەند دەبێت، لەوانە خۆڕاگری لە خواردن و خواردنەوە و ئارام گرتن لەسەریان و دوور کەوتنەوە لە ئارەزوەکان، و زوبان گرتن لە قسە و گوفتاری خراپ، کە ئەمانە گشتی ھاوکارن بۆ ئەوەی مرۆڤ فێری ئارامی و خۆڕاگری بکەن و دەروونی بەھێز بکەن، ئینجا چەندین سوودی جەستەیی لەخۆ دەگرێت کاتی بەڕۆژوو دەبین، و چارەسەرێکە بۆ تەندروستی و بەبێ دەرمان ئەنجامدەدرێت لەوانە:

١- پاکبوونەوە لە خانە تێکچوو و لاوازەکان کە ھۆکارێکی پاراستنی لەشە لە شێرپەنجە. 

٢- دەرکردنی ژەھر لە لەش دا، کە مروڤ خۆراک دەخوات ژەھری خۆراکی ھەیە دەچێتە لەشەوە بە تایبەت لە چەوری دا، جا کاتی مرۆڤ بەڕۆژوو دەبێت، ئەمە وادەکات وردە وردە ئەم چەوریەی لەش بتوێتەوە و بەرەو لاوازی بڕوات بەمەش مرۆڤ لەو ژەھرانە ڕزگاری دەبێت. 

٣- بەڕۆژوبوون یارمەتیدەرە بۆ کەم کردنەوەی ڕێژەی شەکرە لە لەش و ھەروەھا پشودانە بە پەنکریاس.

٤- لەو ماوەی کە مرۆڤ دەم و زووبانی بەڕۆژووە کۆئەندامی ھەرس پشوو وەردەگرێت، چونکە بە درێژایی ئەو ١١ مانگە ماندووبووە و ھەردەم لە کرداری ھەرس دا بووە [بۆیە کاتی شکاندنی ڕۆژوو نابێ ھێندە زۆر بخوات و زیاتر گەدەی ماندوو بکات].

٥- بەڕۆژوبوون ڕێگرە لە گیرانی ملولەکانی خوێن، بەھۆی کەم کردنەوەی چەوری و شەکر و گلوکۆز لەلەش، ھەروەھا سوڕی خوێن ڕێک دەخات و ئەنزیمەکانی ئەدرینالین و نۆرئەدرینالین کەم دەبێتەوە لە لەش بەمەش پەستانی خوێن کەم دەکات و سوڕی خوێن ڕێک دەخات. 

٦- ھۆکارێکە بۆ دوورکەوتنەوە لە ئاڵودەبووەکان و چارەسەرکردنی، کە بەھۆیەوە ئەو ماوەی بەڕۆژوو دەبین دوور دەبین لەھەموو جۆرە خواردن و خواردنەوەیەک و خۆڕاگر دەبین لەسەر ئارەزوەکان، وە یەکێکە لە ڕێگایەکانی چارەسەرکدنی ئاڵودەبوون لە ڕووی پزیشکیەوە. 

جگە لەوانە ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵى بەریتانی بڵاويکردووەتەوە كه بەڕۆژووبوون مرۆڤ بەگەنجی دێڵێتەوە و خانەکانی لەش لەپیربوون دەپارێزێت و چالاکیان دەکات، کە ئەم توێژینەوەیە لە زانکۆی ھارڤارد کراوە، وە پزیشکان ڕێنمایی ئەوە دەدەن کە مرۆڤ پێویستە لە ھەر ھەفتەیەک دوو ڕۆژ بەڕۆژوو بێت(١)، ھەروەھا ڕۆژنامەی (دەیلی مەیڵ) ئەوەشی بڵاوکردیتەوە کە بەڕۆژووبوون مێشک چالاک دەکات (بیرەوەری و فێربوون) چونکە لاشە دەچێتە حالەتی خۆڕزگارکردن لە برسیەتی و مردن بۆیە مێشک چالاکتر دەبێ، کە پزیشکی دەماری Mark Mattson باسی لێوە دەکات(٢). 

لەگەڵ ئەوانەش دا چەندین سوودی تری ھەیە بۆ مرۆڤ ئێمە بەشێکیمان لێی باسکردووە، کە ئەم بەڕۆژووبوونەش تەنھا لە سوودی مرۆڤەکان خایانە و بۆ پارێزگاری کردنە لە تەندروستی، ھەر بۆیەش خودای گەورە فەرزی کردووە و پێغەمبەریش دەفەرمووێت بەڕۆژووبن لەش ساغ دەبن((صوموا تصِحوا)).

سەرچاوە:-
(١) ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی: توێژینەوەی زانکۆی ھارڤارد Harvard university study
Daily mail (The fasting diet CAN keep you young: Harvard study).
https://www.google.com/amp/www.dailymail.co.uk/health/article-5055701/amp/Fasting-extend-life-aging.html

(٢) دەیڵی مەیڵ: Mark Mattson سەرۆکی بەشی توێژینەوەی دەماری لە (National Institute of aging).
Daily mail: Fasting diets may boost brain power by putting the body in survival mode
https://www.google.com/amp/www.dailymail.co.uk/health/article-5169137/amp/Fasting-diets-boost-brain-power.html


به‌روار: 22/07/2019
بینین: 499