هەواڵ و ڕاپۆرت
  دەنگی ڕەعد کوردی جێگایی سەرنجی موسوڵمانانی جیهانە
بزاڤ پرێس-تایبەت

دەنگی قورئان خوێنێکی کورد بەناویی ڕەعد محەمەد کە ناسراوە بە ڕەعد کوردی توانیویەتی سنورە جیاوازەکانی جیهان ببڕێت و بینەرێکی زۆر لە سەرجەم وڵاتە جیاوازەکانەوە لە خۆیی کۆبکاتەوە و ببێتە جێگایی سەرنجی موسوڵمانانی جیهان.

 

لە ئێستادا ڕۆژانە ڤیدیۆ و خوێندنەوەکانی ئەم قورئان خوێنە کوردە خاوەند بایەخێکی دیارە لەلایی موسوڵمانان لە سەرانسەریی دونیاوە  و ڤیدیۆکانی بڵاودەکەنەوە و سەرسامی خۆیان بە دەنگی ڕەعد دەردەبڕن.

 

یەکێک لە پڕ بینەرترین ڤیدیۆکانی ناوبراو، یەکێکە لە بەرنوێژییەکانی لە کوردستان کە تێیدا سورەتی نازیعات دەخوێنێت و هەر دوایی بڵاوببونەوەشی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییە جیاوازەکاندا سەرنجی بینەرێکی زۆری لە تەواوی جیهاندا بەلایی خۆیدا ڕاکێشا و تاکوو ئێستا بە دەیان ملیۆن بینەری لە سەرتاسەری جیهاندا هەبووە و رۆژانەش ئەو ڕێژەیە زیاد دەکات،هاوکات خاوەندی چەندین ڤیدیۆیی لەم جۆرەیە لە بینەر.

 

قورئان خوێن رعد محمد عبدالرحمن صالح، ساڵی 1991 له شاری کەرکوک هاتووەتە دونیاوە و هەر له تەمەنی منداڵیدا بەشداری چەندەها پێشبڕکێی تایبەت به قورئان کردوە و زۆر جارش پلەی یەکەمی بەدەست هێناوە تاکوو ئەوەیی له سەرەتای گەنجێتی له ساڵی 2007 که تەمەنی 15 ساڵ بوو بوو بە پێشنوێژ له (مزگەوتی ئیمامی شافعی)له شاری کەرکوک و دواتریش بڕوانامەیی لە پەیمانگەی ئیسلامی لە شاری کەرکوک وەرگرتووە.

 

ئەمە جیاواز لەوەیی له ژمارەیەکی زۆر له مزگەوتەکان لەوانه له شاری مککه و له شاری جدە له سعودیه هەروەها له وڵاتی ئیمارات که له یەکێ له گەورەترین و بەناوبانگترین مزگەوتەکانی جیهان (مزگەوتی شێخ زاید الکبیر له ابوظبي) میوانداری کراوە بۆ پێشنوێژی بۆ مانگی ڕەمەزان.

به‌روار: 20/07/2019
بینین: 654