مەملەکەتی نور - بەشی ١٦
ماکوان کەریم
بەدەم گریانەوە هاوارم دەکرد فەرغەلی فەرغەلی ،لەولاشمەوە عابید و رازی دەگریان .. ئەوەندە گریام هەناسم پێنەما بوو ،فرمێسکێش ووشکی کردبوو ، ئەوەندە مردنەکەی کاریگەری هەبوو لەسەردڵم ..
ناچارماندووبونێکی زۆر رووی تێ‌کردم و هەوڵمدا سەرم بخەمە سەرسنگی فەرغەلی و ماندویەتیم دەرچێت تا گۆڕی بۆ هەڵکەنین و کفنو دفی بکەین..
سەرم لەسەر سنگی نابوو بۆ ماوەیەکی کەم ماندویەتی پیڵوەکانی چاومی بەیەکدا نا و هەر چەند چرکەیەکی پێچوو گوێم لە دەنگی خێزانمە و دەستی لەسەر شانم داناوە و رامدەوەشێنێت و دەڵێت : ئەوە ئەو هاتو هاوارەت لەچییە، بۆ دەگریت ، خۆ هیچ رووی نەداوە کەس تەلەفوونی بۆ نەکردوویت خزم‌و کەسوکار سەلامەتن، هەڵسە درنگە بۆ نوێژی بەیانی .. نوێژەکەت بکە ..
هەڵسام زۆر ماندووبووم چووم دەست نوێژم گرت و نوێژی بەیانم کرد ، خەوم لێندەکەوتەوە و دەستم کرد بە قورئان خوێند‌و خەیاڵم هەر لای فەرغەلی بوو دڵم زۆر پڕ بوو .. کە قورئانەکەم دەخوێند زۆر دەگریام ..خێزانم هاتە لام و ووتی : بۆ وا بیتاقەتی خۆ هیچ رووی نەداوە ..؟!
ماکوان : نا وەڵڵا هیچ رووی نەداوە .. بەڵام هەر دڵم کەیلەو حەز دەکەم بگریم ، کاریگەری قورئانەکەیە لەسەرمە .. دوای قورئان خوێند چووم لای هەردوو کچەکەم و ماچم کردن‌و لە تەنیشتیانەوە دەستی هەردووکیانم خستە ناو دەستمو چاوم نا بەیەکدا خەوم لێکەوت و نزیك کاژمێر ٨ بەیانی بوو خێزانم هات و هەستە درنگە بڕۆ بۆ کار ؟!
کە هەڵسام بەدەم پێکەنینەوە دەستمکردە ملی خێزانم و بە پێکەنینەوە و چووم بەرەو دەموچاو شۆردن‌و خۆ ئامادەکردن بۆ کار ..
لەلایەكەوە زۆر دڵخۆش بووم لەناو ماڵ‌و منداڵی خۆمدا بووم ، هەستم بەئارامی دەکرد ، لەوکاتەوە فێربووم خێزان و منداڵ نیعمەتێکی جوانی خواین و پێویستە مرۆڤ هەمیشە سوپاس گوزاری بکات لەسەری ..
بیری هەندێك لەو کەسانەم کەوتەوە ، کە بۆ هەرچی کەسە باشن تەنها بۆ ماڵ‌و منداڵەکەی خۆی نەبێت ، کاتێک کە ئافرەتێك دەبینیت قسەی لەگەڵ دەکات زۆر بە ئەدەبو رۆمانسیتەوە قسە دەکات، بەڵام لەگەڵ خێزان‌و خوشك‌و دایکی بەو پەری عەبوسی و ناشرین‌و بێ ئەدەبی قسە دەکات و دەست نوقاوە بۆ خێزان و ماڵ‌و منداڵی ، بەڵام بۆ خەڵکی تر وانیە ، هەستم کرد هەندێك کەس کە رێز‌و تەقدیری خێزان نازانێت موستەحقە بەوەی لیوەربگیرێتەوە ، ئەوەیشی ڕێزی خێزان‌و ماڵ‌و منداڵی خۆی دەگرێت پێوستە خەڵاتی پیشکەش بکرێت.
وەك هەموو رۆژانی ئاسای چوومەوە سەرکارەکەی خۆم ، وا هەستم کرد خاوەن کارەکەم توڕەبێت و کە دابڕوام لەکار ، بەڵام هەموو شت ئاسایی بوو ، کاتی کار‌و هەموو کاتژمێرەکانم تەواوبوو هیچ رۆژێك نەبوو ، کە نەچووبێتم بۆ کار‌و دابڕبێتم لەکارەکەم ..
لەسەر کار بووم ، لەپڕ بیرم کەوتەوە کە من هاتوومەتەوە بۆ ئەم ژیانەی خۆم ئەی کوا کتێبکەی مام فەرغەلی ؟!
بەپەلە هەر لەسەر کارەوە تەلەفوونم کرد بۆ خێزانم ووتم کتێبەکەی کە دەمخوێندەوە چی لێهات تۆ لات بردوە؟
باران : بەڵێ لام بردبوو بەدەستەوە کەتوبوە ژێرت و بەسەریدا خەوت لێکەوتوبوو! ..بۆ چی بووە؟
ماکوان : هیچ کە هەڵسام لەخەو لەبەردەستم نەبوو تۆزێك سەیربوو ..بەلامەوە ،
لەدوای ئەوەی کە لەکار تەواو بووم گەڕامەوە بۆ ماڵەوە ، زۆر بە موشتاقیەوە لەگەڵ ماڵ‌و منداڵدا قسەم دەکردو من هەستم بەدووریان دەکرد ، بەڵام ئەوان زۆر ئاسای بوون هەر وەك رۆژانی تر بوون .. بیرم لای فەرغەلی بوو ژیان و هەڵوسکەوتی ئەوێ ماندووی کردبووم ، ئەگەر بڵێم زۆر ئارام بووم لەناو ماڵ‌و منداڵی خۆمدا راستیەکی حاشا هەڵنەگربوو .. ناچار ماوەی یەك هەفتە نەچوومەوە سەر کتێبەکەوە ، بەردەوام کاتەکانم لەگەڵ ماڵ ومنداڵو چوونەدەروە و کاتی زۆرم بەخشی بووە بەوان و دوور لە خوێندنەوە و هاوڕێکانم بەسەر دەبرد ..
ماوەیەکی پێچوو شەوێك بەدیار فەیسبوکەکەمەوە دانیشتبووم یەکێك لە هاڕێیان داوای لێکردم کە لە تۆڕی پاڵتۆك لە ژووری نەتەوەی باسێکە لەسەر خێزان‌و ژنەکانی پێغەمبەری ئازیزﷺ وبیدینو مولحیدەکان زۆر بێحورمەتانە باسەکە دەوروژینن ، جا تکات لێ دەکەم بێیت‌و هاوکاریمان بکەیتو بابەتەکەمان بۆ دەوڵەمەند بکەی خۆشحاڵ دەبین ..
رازی بووم و چوومە ناو پاڵتۆکەوە ، کاك دەرەون خاوەنی ژوورەکە بوو بەڕیوبەری گشتی ئەو ژورەبوو زۆر بە ڕێزەوە خۆشحاڵیانەوە بەخێرهاتنی کردموو ، داوای کرد کە من باسێکی خێزانەکانی پێغەمبەر ﷺ بکەم و مایکی بۆ ئازاد کردم منیش سوپاسی ستایشی خوای پەروەردگارم کرد و سڵاواتم نارد بۆ پێغەمبەری ئازیز ﷺ.. دەستم کرد بەو باسەی کە لەمێشکمدابوو..
دەستم کرد بە قسەکردن و عەرزی مەجلیسەکەیانم کرد کە کاتی خۆی باسێکم خوێندبووە ، بە عەرەبەی و پاشان کاك هێمن عەبدولعەزیز بڵاوی کردبوە منیش بە هەلم زانی ئەوە باسبکەم لەو کۆڕەدا
دەستم کرد بە قسەوباسەکانم و ووتم:
له ڕوانگەی ئه‌وه كه خۆشویستنی ئافره‌ت لای پیاوان، ئه‌گه‌ر چی شتێكی سروشتی و به‌ڵگه نه‌ویسته، پێغه‌مبه‌ری ئازیزیشﷺ مرۆڤ بووه‌و سروشتی بووه سۆزوخۆشەویستی بۆ ئافرەت جوڵابێت ، به‌ڵام پێویستە وورد بینەوە لە ژیانی ئەو پێغەمبەرە ﷺ و بزانین بۆچی ژنی هێناوە هۆکارەکەی چیی بوە؟
لێکۆڵینەوەکەمان ئەوە دەردەخات ژنانی پێغه‌مبه‌رﷺ پیر بوون، یاخود تەڵاق دراو بوون یان بێەوەژن بوون .. تەنها یەك کچی تیدابووە ..
خۆ ئەگەر پێغەمبەری خوا ﷺ پیاویکی شەهوانی بوایە ،ئەوە دەمیك بوو ئەبو جەهل و وەلید کوڕی موغیرەوە ، هەموو ئەو دوژمنانەی تری کە بەخوێنی سەری تینوبوون لەناو قورەیشدا دەیانگووت محمد پیاویکی شەهوانی بووە !، هەموو پیاویکی شەهوانیش لەسەرتاوە ئەگەر شۆرش بکات زوو هەڵدەخەڵتێتو واز لە کارەکەی دینیت بۆ شەهەوەتەکانی ، لە کاتێکدا ، نە دووژمنانی توانیواینە ئەو قسەی پێبڵێن ، نە رۆژیكیش لە رۆژان بەدوای ئافرەتدا گەڕاوە .. کەواتە حیكمه‌تی فره‌ژنی لای پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺ چی بووە؟
بێگومان خواستنی هه‌ر ئافره‌تێك له‌و ئافره‌تانه‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خوا خواستوونی، حیكمه‌ت و مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆی هه‌بوو. له‌وانه:
١. خاتوو خه‌دیجه (ڕەزامەندی خوای لێبێت):
خاتوو خه‌دیجه كه یه‌كه‌م خێزانی پێغه‌مبه‌ر ﷺ بوو، بێوه‌ژنێكی ته‌مه‌ن ٣٠ساڵان بوو تیبینی دەست نیشانی تەمەنەی بە دڵنیایەوە نەکراوە بەڵام وەك لەوانەی دامناوە چونکە ناکرێت و نابێت تەمەنی ٤٠ ساڵ بووبێت ئەو هەموو منداڵەشی هەبیت لە ساڵی ١١ پێغەمبەرایەتیشدا وەفاتی کردبێت، پێش شوو كردنی به پێغه‌مبه‌رﷺ دوو شووی تری كردبوو، پێغه‌مبه‌ری خواﷺr ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵه‌و ئه‌چێت ئه‌یخوازێت، بیست و پێنج ساڵیش لەگه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر(صلى الله عليه وسلم)ئه‌ژیه‌ت .. تا خاتوو خه‌دیجه‌ش له ژیاندا مابوو پێغه‌مبه‌ری خوا ﷺبیری لە ژنهینان نەکردەوە ، پێغه‌مبه‌ری خوا ته‌مه‌نی ئه‌بێته په‌نجا ساڵ كه خاتوو خه‌دیجه وه‌فات دەکات
كه‌واته: ئه‌م كاره‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم)یه‌كه‌م ده‌روازه‌ی جوامێری پێغه‌مبه‌ر و داوێن پاكی ئه‌و زاته پاكه ڕووه‌و گومانه‌كان ئه‌كاته‌وه، تا پاكی و بێ گه‌ردی ئه‌م سه‌رمه‌شق و پێشه‌نگه وه دیار دەكه‌وێت.
كه‌سێك له تافی لاوێتیدا بێت و له ته‌مه‌نی بیست و پێنج ساڵیدا بێت، ئاخر چۆن بیر له‌وه ئه‌كاته‌وه‌و دڵی ئه‌چێت كه ئافره‌تێك بخوازێت كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه كه له خۆی گه‌وره‌تره‌و بێوه‌ژنیش بێ و دوو شووی تری له پێش ئه‌میشدا كردبێت! به‌ڵام ئه‌و كاره له زاتێكی چاكی داوێن پاكی وه‌ك پێغه‌مبه‌ری ﷺ سه‌ر ڕاستمان ئه‌وه‌شێته‌وه، كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مه‌یلی به‌لای جەکەوە بووه‌و یەکتاپەرستی له هه‌موو شت لا مه‌به‌ستتر بووه.
٢. خاتوو سه‌ودده (رەزامەندی خوای لێبێت ):
ئه‌و كاته‌ی كه پێغه‌مبه‌ری خواﷺ سه‌ودده‌ی خواست، خۆی له بار‌و دۆخێكی زۆر دژوار‌و نا ڕه‌حه‌ت دا بوو، تاكه پشتیوانی پێغه‌مبه‌رﷺ كه خاتوو خه‌دیجه بوو ئەوەیش وەفاتی کرد بوو، دوژمنانی ئیسلام هەموو دژایەتی و ئازاریکیان ئەداو پارەو سەروەتی خۆیان بەکار دەهێنا بۆ لەناوبردنی خۆی‌و بانگەوازەکەی ، بۆیه ئه‌و ساڵه به ساڵی ماته‌می ناوی ده‌ر كردبوو، ئاخر ئه‌گه‌ر دوژمنان ده‌ستیان نه‌ئه‌چووه ئازاری ئه‌و پێغه‌مبه‌ره ﷺ ئه‌وا له‌به‌ر خاتوو خه‌دیجه‌و ئه‌بوتاَڵبی مامی بوو، ده‌ی ئیستا كێ ماوه كه وه‌ك ئه‌بوتاڵیب به‌رگری لێبكات و وه‌ك خاتوو خه‌دیجه‌ش دڵنه‌وایی بكات؟! به‌ڵام ئه‌وه‌تا ئه‌م جووته پشتیوانه‌ی ماڵیان لێ چۆڵ كردووه‌و كه‌س نییه لای و تا- لای لێبكاته‌وه، له مسه‌ریشه‌وه، دوژمنان زۆر بێ به‌زه‌ییانه به هه‌موو جۆر نێزه كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی ئه‌م كه‌ڵه پیاوه به‌ڕێزه‌ی ئیسلام و بێ ڕێزی زۆری پێ ئه‌كه‌ن.
بۆیه زۆر پێویستی به ئافره‌تێك هه‌یه كه لانی كه‌م دڵنه‌وایی داته‌وه‌و پشتیوانی له كاره‌كه‌ی بكات، ئه‌وه بوو خاتوو سه‌ودده ئه‌خوازێ له كاتێكدا كه سه‌ودده په‌نجا ساڵ ته‌مه‌نیه‌تی!
ئه‌مه‌ش هه‌ر له خۆیدا هەرچی گومان‌و کەشکۆڵی بەتاڵی پڕ له هەوای دوژمنانی ئیسلام كه پێیان وایه پێغه‌مبه‌رﷺ كه‌سێكی ئاره‌زوو بازو شەهوانی ئەم هاوسەرگیریەی دووەهەمی هەموو ئەو گومانانە بەتاڵ دەکاتەوە کە گوایە حيزو ئارەزوی بۆ ئافرەت شەهوانی بووە ، دادپەروەی پێغەمبەری خوا بەرانبەر بە ئافرەت لێرەوە بە جوانی دەردەکەوێت.
بێگومان خاتوو سه‌ودده‌ش خوا لێی ڕازی بێت، پێش ئه‌وه‌ی كه شوو به پێغه‌مبه‌ری خواﷺ بكات، خێزانی سه‌كرانی كوڕی عه‌مر بوو، یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی كه له‌گه‌ڵ مێرده‌كانیان به‌شداری دووه‌م كۆچكردن بوون بۆ حه‌به‌شه.
له گه‌ڕانه‌وه‌یدا له حه‌به‌شه مێرده‌كه‌ی ئه‌مرێت، خۆشی بێ كه‌س و قه‌له‌نده‌ر ئه‌مێنێته‌وه، نه‌یشی ئه‌توانی كه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆی ، چون ئه‌گه‌ر بگه‌ڕابوایه‌وه هه‌ڵبه‌ت له لایه‌ن گه‌له سته‌مكاره‌كه‌یه‌وه ڕوو به‌ڕووی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر بێ تام ئه‌بووه‌وه، كه‌سیش نه‌بوو كه چاوه‌دێری بكات ولەسایەیدا حەسێتەوە ، بۆیه ئه‌بینین كه گه‌وره‌ی به‌زه‌ییداران، پێغه‌مبه‌ری ئەکرەم ﷺ ئه‌م ڕچه ئه‌شكێنێ و ئه‌م په‌رده‌ی بێ ده‌نگیه ئه‌درێنێ و به حاڵی ئه‌حواڵی دا تێمان ئه‌گه‌یه‌نێ كه ئه‌وه ئیسلامه هاتووه ئه‌یه‌وێ خۆی بكاته خاوه‌ن هه‌موو بێ خاوه‌نێ و كه‌سی هه‌موو بێ كه‌سێ، بۆیه هه‌ڵده‌سێ ماره‌ی ئه‌كاته‌وه.
لەباسی ئەوەدا بووم کە کە بێمە سەر ژیانی خاتو عائشەو شوکردنی بەپێغەمبەری ئازیز ﷺ لەپر مایکیان فڕاند و ژووریان شێواند بێدینەکان و دەستیان کرد بە جنێودان بە من و خوشك‌و دایك و کەسوکارم و .. هەرچی کاك دەروون دەیوست کۆنترۆڵی ژوورەکە بکات ، ئەوەندەی کە زانیمان هاك کرابوون لە ڕێگای ئەدمنێکی ترەوە ووتەکانی منیان پێقوبوڵ نەکرا بۆیە ئەو شەوە دانیشتنەکەیان لێتێکداینو درنگ بوو بۆیە من ناچار بووم کە ژوورەکە جبهێلم و کاك دەرون داوای کرد کە سبیەنێ کۆڕێكی تایبەتم بۆ بگێریت لەسەر ئەو باسەو، سبەی شەو بە تیر‌و پڕی باسی ئەو مێژوە بکەم کە پێغەمبەر چەند ژنی هێناوە..
چاوەڕوان بن .. سبەی شەو کۆریك دەبیت و پاڵتاك پڕ دەبێت لە هەرچی بیدینو مولحیدە و کۆدەبنەوە بۆ شاکاندی من‌و بۆ ئەوەی قسە لەسەر باسەکەم بکەن بە ئاقارێکی تردا بیبەن .
به‌روار: 19/07/2019
بینین: 2023
|