توانەوەی زمان
سەردەشت هەرتەلی
زمان سیستەمێکی نیشانەیە دەورێکی باڵای هەیە لەپەرە
 پێدانی پەیوەندیە مرۆیەکان ،کەدەبێتە مایەی فراوان کردنی ئامرازەکانی گەیاندندو خزمایەتی و ئاڵوگۆڕی زانیاری و لێک گەیشتن لەنێوان تاکەکانی کۆمەڵگادا.زمان بەپایەکی گرنگ دادەنرێت لەدروست بوونی نەتەوە .
چونکە نەتەوە بەبێ زمان وەک ڕووبارێکی ووشک هەژمار دەکرێت .
زمان ئەو توانا بەهێزەی بەمرۆڤ بەخشیوە کە کەلتورو هەستی نەتەوایەتی  پەرە پێ بدات ،هەرنەتەوەیەک هەوڵی بەرەو پێش بردن و گرنگی بەفەرهەنگی زمانی خۆی نەدات بێ گومان و شک ئەو نەتەوەش بەرەو لەناوچوون دەجێت .
زمان وەک کۆڵەگەوایە بۆنەتەوە ڕووخانی ئەو کۆڵەگە هاتەکایەوە ئەوە ڕووخانی نەتەوەش لەگەڵ خۆی دەهێنێتە کایەوە.
بۆیە هەرنەتەوەیەک بیەوێت وەڵاتێک داگیر بکات یەکەم هەنگاوی هەوڵدەدات زمانی ئەو نەتەوە بسڕێتەوەو زمانی خۆی بەسەردا بچەسپێنێت نمونەی ڕژێمی بەعس و گەلی کوردمان هەیە بۆلەناوبردنی زمانی کورد هەوڵی لەناوبردنی زمانی کوردی دەداو جێگرەوەی زمانی عەرەبی بەکاردێنا .
هەرکاتێک بمانەوێت دەرگای زیندان بەڕووی نەتەوەکەماندا بکەینەوە دەبێت ئاگاداری کیلیلی زیندان بین ئەویش کەزمانە هەوڵی گەشەپێدانی بدەین نەهێڵین بەرەو کزو لاوازی بجێت تا نەتەوەکەمان بەرەو ڕووخان و توانەوە نەجێت.
به‌روار: 12/07/2019
بینین: 1212
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت