ئایا شه‌یتان به‌سراوه‌ته‌وه له ڕه‌مه‌زان؟ ئه‌ی بۆچی خه‌ڵكی تاوان ده‌كات؟
ماکوان کەریم
وه‌ڵامی گومانه‌كان
زنجیره یه‌ك
ئایا شه‌یتان به‌سراوه‌ته‌وه له ڕه‌مه‌زان؟ ئه‌ی بۆچی خه‌ڵكی تاوان ده‌كات؟
وتاری: ماکوان کەریم
نوسینەوەی: چرۆ کەلاری
زۆرجار مولحید و بێباوه‌ڕه‌كان ئه‌مه دوباره ده‌كه‌نه‌وه ئه‌ڵێن شه‌یتانه‌كان به‌سراونه‌ته‌وه ئه‌ی بۆچی خه‌ڵكی له‌تاوانی خۆیان ناكه‌ون ، له‌ڕاستیدا ئه‌وانه‌ی عه‌قڵیان ساده‌یه ئه‌و كه‌سانه‌ی زۆر به‌ساده‌یی بیرئه‌كه‌نه‌وه ئه‌وكه‌سانه‌ی وابیر ئه‌كه‌نه‌وه زۆر ساده‌ن ساده‌یه‌كه‌یان وای لێ كردون واده‌زانن شه‌یتان له‌م دونیایه هه‌موو شتێك ئه‌كات ، شه‌یتان كه‌م كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئێمه هه‌یه ئه‌ویش كاریگه‌ری زۆر لاوازه به‌و به‌ڵگه‌ی خوای گه‌وره ئه‌فه‌رموێ له‌قورئاندا پلان و وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتانه‌كان لاواز و زه‌عیفه ، به‌ڕاستی وه‌سوه‌سه‌ی شه‌یتان كار له ئینسان ده‌كات كه‌واته ئه‌ی ئه‌وه چیه خه‌ڵكی تاوان ئه‌كات و ناگه‌ڕێته‌وه بۆئیسلام ئه‌گه‌ر موسڵمان یش بێت به‌ڕۆژوو نابێت و كاری خراپه ئه‌كات ئه‌مه‌ش بریتیه له‌وه‌ی چه‌ند كاره‌كته‌رێك هه‌یه هۆكارێك هه‌یه كه بۆئه‌وه‌ی ئینسانه‌كان توشی تاوان ببن،
یه‌كه‌م شتیان زۆر زۆر مه‌ترسیداره ئه‌ویش نه‌فسه !، خوای مه‌زن له قورئاندا ئه‌فه‌رموێ هه‌موو شتێكی بۆخۆی ئینسان زه‌بتی نه‌فس نه‌كات ئه‌م نه‌فسه له شه‌یتان زۆر خراپتره چونكه هیچ شتێك به‌شی كه‌س نادات پاره بۆخۆی ئه‌یه‌وێ خواردن بۆخۆی ئه‌یه‌وێ سه‌روه‌ت و سامان بۆخۆیه‌تی ، بۆیه پێویسته ئینسان له‌پێش هه‌موو شتێكه‌وه نه‌فسی خۆی زاڵ بكات نه‌فسی خۆی ده‌ست به‌سه‌را بگرێت و وای لێ بكات بتوانێت جڵه‌وی بۆ شل نه‌كات كه‌واته هۆكارێكی سه‌ره‌كی بۆئه‌وه‌ی مرۆڤه‌كان توشی هه‌ڵه و تاوان نه‌بن بریتیه له نه‌فسی ئینسان!، خۆی هۆكاره‌كانی تریش زۆرن بۆئه‌وه‌ی ئینسان توشی هه‌ڵه ببێت یه‌كێكی تر له‌و كاره‌كته‌رانه‌ی تر بریتیه له تیڤی و به‌رنامه و دراماكان ئه‌و هه‌موو چالاكی و به‌رنامانه‌ی له ڕه‌مه‌زاندا ھەن ئه‌كرێت به هۆكاری ئه‌وه‌ی خه‌ڵك تاوان بکات، هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له‌هۆكاره‌كان بریتیه له هۆكاری انترنێت و تلفۆن و موبایل هۆكاری ئه‌و ئیلتزاماته‌ی ئه‌یبینی له‌ناو خه‌ڵك وه خه‌ڵك هه‌یه گوێ نادات به‌هیچ شتێك ئه‌مه وائه‌كات ئینسانه‌كان توشی تاوان ببن، شه‌یتان یش له‌ڕاستیدا خودای مه‌زن له قورئاندا باسی ئه‌كات له‌جێگایه‌ك به‌سراونه‌ته‌وه له‌شوێنێكی تردا باسی هیلالیان ئه‌كات واته باسی ئه‌وه ئه‌كات به‌زنجیر ئه‌به‌سترێنه‌وه، پێغه‌مبه‌ر صل الله علیه وسلم له فه‌رموده‌یه‌كدا ئه‌فه‌رموێ خوای گه‌وره له ڕه‌مه‌زاندا سێ كار بۆ موسڵمانان ئه‌كات یه‌كه‌م : ده‌رگای به‌هه‌شتیان بۆ ده‌كاته‌وه، دوه‌م : ده‌رگای جه‌هه‌نمیان بۆ دائه‌خات ،سێ یه‌م :شه‌یتانه‌كانیان بۆ ئه‌به‌سرێته‌وه. به‌ستنه‌وه‌ی شه‌یتانه‌كان مانای ئه‌وه‌نیه ناتوانن حه‌ره‌كه یان جوڵه بكه‌ن زانایان ئه‌فه‌رمون توانای حه‌ره‌كه كردنیان هه‌یه ئیمتیازێكه بۆ موسڵمانان كاریگه‌ریان نابێت بۆیه ئه‌م مانگه مانگێكی هه‌نگونیه بۆ موسڵمانان مانگێكی پڕ له‌خێر و به‌ره‌كه‌ته ، ئه‌م مانگه وائه‌كات له‌وه‌ش ئمتیازی هه‌یه خودای گه‌وره له‌قورئاندا ئه‌فه‌رموێ شه‌وێكی تێدایه به‌هه‌زار مانگ ده‌ڕوا جاله‌به‌ر ئه‌وه خوای مته‌عال ئمتیازات ئه‌دا به موسڵمانان بۆئه‌وه‌ی له‌تاوان دور بكه‌ونه‌وه ، ئینسانی موسڵمان هه‌موو ڕۆزێك پێنج جار نوێز ده‌كات له ڕۆزانی هه‌ینیدا كۆ ئه‌بێته‌وه له‌گه‌ڵ موسڵماناندا بۆئه‌وه‌ی دوور بێت له‌تاوان هه‌وڵ ئه‌دات به‌ڕۆژو بێت بۆئه‌وه‌ی وه‌ك وه‌رزشێك بكات بۆئه‌وه‌ی دور بێت له‌تاوان و خۆی لێ دوربخاته‌وه و خۆی داماڵێت له‌تاوانه‌كان ئه‌مه‌ش هۆكاری ئه‌وه‌یه كه ڕاهینانت پێ ده‌كات كه نه شه‌یتان نه نه‌فس زاڵ بن به‌سه‌رتا و واته شه‌یتانت لێ دورده‌خاته‌وه و وه‌ك وه‌رزش یش وایه تۆئه‌گه‌ر له‌زورێكدا بیت پڕ له‌خواردن و ئاوی سارد بێت و به‌ڕۆزو بیت و له‌گه‌رماشدا بێت به‌هه‌مان شێوه ته‌حه‌مول ده‌كه‌یت یان به‌رگه ده‌گریت چونكه خۆت و خوای خۆت ئاگای لێیه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ندایه‌تیه‌كه‌ت بۆخوای گه‌وره‌یه ئه‌مه‌ش هۆكارێكه بۆ نه‌فس یان جاری وایه دزی و هه‌موو شێوه كارێكی خراپ ئه‌م كارانه‌ی ئه‌كرێت ئینسان ئه‌بێت خۆی لێ به‌دور بگرێت كه‌واته شه‌یتان نیه به‌ته‌نها هۆكاری خراپه‌كاری بێت به‌ڵكو خۆمان و ده‌وروبه‌رمانن هه‌روه‌ها بۆئه‌وكه‌سانه‌ش ئه‌ڵێن جنی تیایه مانگی ڕه‌مه‌زانه ئه‌گه‌ر ڕاست بێت قسه‌كه‌یان چاك ئه‌بنه‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نامێنیت ئه‌گه‌ر ڕاستیش نه‌بێت نه‌خۆشی ده‌رونیه و پێویستی به‌دكتۆره‌كان هه‌یه.
به‌روار: 09/07/2019
بینین: 551
|