بۆ چی هیچ پێغه‌مبه‌رێكی ئافره‌ت نه‌هاتووه ؟
شوێنەوار کوردی
بۆ چی هیچ پێغه‌مبه‌رێكی ئافره‌ت نه‌هاتووه ؟
ئه‌م پسیاره لەلایەن خوشکێکەوە وروژێنرا منیش به پێویستم زانی وه‌ڵامی بده‌مه‌وه .
١- له‌ڕوی واقه‌عیشه‌وه ئه‌سته‌مه ئافره‌ت به‌و كاره هه‌ڵبستێت چونكه ئافره‌ت به‌لایانی كه‌مه‌وه له مانگێك دا هه‌فت رۆژ تا پازده رۆژ توشی خوێن به‌ربوون ده‌بێت ئه‌وه‌ش نابێت بۆ پێغه‌مبه‌ر چونكه وه‌حی تێته خوارێ و وه وه‌حیش په‌یوه‌ست نییه به كات چونكه هه‌ر كاتێك قه‌ومێك پسیاری لێ بكه‌ن له‌وانیه وه‌حی بێته خوارێ ئه‌و كاته‌ی كه ئه‌و ئافره‌ته له خوێن به‌ربوونه ناتوانێت په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یێنێت .
٢-وه ئافره‌ت توشی سک پربوون ده‌بێت ماوه‌ی نۆ مانگ ئه‌وه‌ش وا ده‌كات بێ هێزی بكات له‌و كاته‌ی ئافره‌ت ده‌كه‌وێته سک پربوون ناتوانێت كاری قورسی ماڵه‌وه بكات چ جا كاری بانگه‌وازی كه مه‌شه‌قه‌ت و ماندووبوون وه قه‌ومی ئه‌و پێغه‌مبه‌ر سززا و ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆری دده‌ن وه خۆڕاگری ده‌وێت .
٣- وه ئافره‌ت زۆر به هه‌ست و سۆزه‌تره له پیاو وه سروشتی پیاویش وایه ڕێگه نادات ئافره‌ت به‌سه‌ریه‌وه زاڵ بێت وه ئه‌سته‌مه پیاو ببێت به شوێنكه‌ووتووی ئافره‌ت .
٤-پێغه‌مبه‌ران به شێوه‌یه‌ك ڕووبه‌روو بوونه‌ته‌وه كۆچیان كردوه وڵات بۆ وڵات و شار بۆ شار كه ئه‌وه‌ش ئه‌سته‌مه ئافره‌ت بتوانێت به‌رگه‌ی بگرێت .
٥- وه سروشتی كۆمه‌ڵگه‌ی كۆن وا بووه ئافره‌تیان به كه‌م داناوه وه بگه‌ره هه‌ندێك كۆمه‌ڵگه كچیان ببایه ئه‌وه ده‌یان كوشت .
٦-وه له كۆمه‌ڵگه كۆنه‌كان ئافره‌تیان وه‌كو گێچه‌لی سێكسی به‌كارهێناوه ، هه‌روه‌كو چۆن له كۆمه‌ڵگاكانی ئەوروپا وڵاتانی كافریش وا .
وه هه‌رچه‌نده ئیمامی قورتبی و ابی حسن الأشعری ابن حزم ده‌ڵێن به‌ڵێ له نێو ئافره‌تان پێغه‌مبه‌ر هه‌بووه ئه‌ویش مریه‌م بووه به‌ڵگه‌یانیش ئه‌وه‌یه وه‌حی بۆ هاتووه به‌ڵام به‌ڵگه‌یان به‌هێز نییه وه ڕه‌ئی راجعیش نییه به به‌ڵگه‌ی ئه‌و ئایه‌ته ( وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ إِلاَّ رِجَالاً نُّوحِي إِلَيْهِم ) الأنبياء/ 7 . واته ئه‌ی محمد ( ئێمه پێش تۆ كه‌سمان نه‌ناردوه جگه له پیاوانێك )
وه ئه‌گه‌ر هیچ ئافره‌تێك پێغه‌مبه‌ر نه‌بووبێت ئه‌وه مانای ئه‌وه نییه كه سوكایه‌تی بێت بۆ ئافره‌ت هه‌روه‌كو مولحیده‌كان ناوی ده‌به‌ن نه‌خێر خوای گه‌وره زۆرێك له ئافره‌تانی به‌رز كردۆته‌وه وه رێزی لێ‌گرتوون نموونه‌ش مڕیه‌م كه خوای گه‌وره له‌باره‌یه‌وه ده‌فه‌رمووێت ( وَإِذْ قَالَتِ الْمَلَائِكَةُ يَا مَرْيَمُ إِنَّ اللَّهَ اصْطَفَاكِ وَطَهَّرَكِ وَاصْطَفَاكِ عَلَىٰ نِسَاءِ الْعَالَمِينَ )
[آل عمران 42]
(هه‌روه‌ها یادیان بهێنه کاتێک) جبرئیلی فریشته وتی: ئه‌ی مه‌ریه‌م به‌ڕاستی خوا تۆی هه‌ڵبژاردوه و خاوێن و پاکیزه‌ی کردویت، هه‌ڵی بژاردویت و ڕێزی داویت به‌سه‌ر هه‌موو ئافره‌تانی جیهاندا.
وه بۆچی خوای گه‌وره پیاوانی هه‌ڵبژاردووه بۆ پێغه‌مبه‌رایه‌تی ؟
١- خۆراگرن وه ده‌توانن له به‌رامبه‌ر قه‌ومه‌كانیان ڕابوه‌ستن وه هیچ مه‌وانعێك و ڕێگریه‌ك نییه هه‌روه‌كو له ئافره‌ت هه‌یه وه‌كو ( خوێن به‌ربوون و سك پربوون )
٢-له به‌رێوه‌بردنی سوپا و كاروباری جه‌نگ چاكتر ده‌توانن وه ده‌توانن فه‌رمان ده‌ربكه‌ن به بێ گوێدانه هه‌ست و سۆز .
٣وه پیاو شان شه‌وكه‌تی بۆ سه‌ركردایه‌تی به هێز تره له ئافره‌ت وه به‌هێز تره ئه‌وه‌ش هۆكارێكه .
باشه لێره‌وه پێتان ده‌ڵێین باشه بۆچی كه هه‌روه‌كو له‌و دیموكراسه‌ی مولحید و بێدینه‌كان بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌كه‌ن كه لای ئێوه هیچ ڕگریه‌ك نییه باشه بۆچی له ١٩٣ ڵاتی دونیا ژماره‌ی سه‌ركرده‌كانی ئافره‌ت چه‌نده ؟ وه باشه بۆ پیاوان سه‌ركردایه‌تی ده‌كه‌ن له كاتێك دا ژماره‌ی ئافره‌ت چه‌ند جار له ژماره‌ی پیاو زۆر تره .
نووسینی :
شوێنەوار كوردى
به‌روار: 08/07/2019
بینین: 647
|