لادانی گومانێك له‌سه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌ره‌وه‌رمان :
شوێنەوار کوردی
لادانی گومانێك له‌سه‌ر فه‌رمووده‌یه‌كی سه‌ره‌وه‌رمان :
مولحید بێ دینه‌كان هه‌موو كاتێك ده‌یان نه‌وێ گومان له دڵی مسوڵمان دروست بكه‌ن هه‌ر وه‌كو چۆن خۆیان له دوودڵی و گومان ده‌ژین هه‌موو كاتێكیش ده‌یان نه‌وێ به ئافره‌تی مسوڵمان بڵێن سه‌یركه‌ن چۆن پێغهمبهركهتان باستان ده‌كات به‌ڵام به پشتیوانی خوا درۆكه‌یان هه‌ڵده‌وشێنینه‌وه هه‌روه‌كو چۆن پێشتر ڕۆنمان كردۆته‌وه سه‌ره‌تا به‌نده فه‌رمووده‌كه دێنیم دواتر وه‌ڵامی ددهمهوه :
پێغه‌مبه‌ری خوا له‌فه‌رمووده‌یه‌ك ده‌فه‌رمووێ : (إنما الشؤم في ثلاثة في الفرس والمرأة والدار ) شومی له سێ شته له ئه‌سپ ، وه له ئافره‌ت وه له ماڵ .
یان له فه‌رمووده‌یه‌كی تر پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێ ( ئه‌گه‌ر بێت و شومی له شتێك دا هه‌بێ ئه‌وه له‌م سێ شته‌یه له ئه‌و گیانه‌وه‌ری سه‌ری ده‌كه‌وێ وه ماڵ وه ئافره‌ت .
وه‌ڵامی به‌نده :
1- سه‌ره‌تا (الشؤم) له معجم زمانی عه‌ره‌بی به مانای خراپه دێت ، پێغه‌مبه‌ری خوا له چه‌ندین فه‌رمووده ده‌ڵێت ( شومی نییه له ئیسلام (رواه البخاري ومسلم)
يان له فه‌رمووده‌یه‌كی تر ده‌فه‌رمووێ (شومی شیركه ) ، وه له فه‌رموو ده‌یه‌كی تر ده‌فه‌رمووێ ( ئه‌و كه‌سه له ئێمه نییه كه باوه‌ڕی به شومی هه‌یه ) بۆیه به هیچ شێوه‌یه‌ك شومی له‌گه‌ڵ ته‌وحید و یه‌ك تا په‌رستی یه‌ك ناگرێته‌وه هه‌روه‌كو خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ : ( قُلْ لَنْ يُصِيبَنَا إِلَّا مَا كَتَبَ اللَّهُ لَنَا ) واتا : ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر (صلى الله عليه وسلم) تۆش بڵێ: هه‌رگیز له‌وه زیاترمان بۆ پێش نایه‌ت جگه‌له‌وه‌ی که خوا بۆی نوسیووین (هه‌رچیش بۆمان پێش دێت هه‌ر خێره بۆمان)
بۆیه هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی وابێت كه شومی له ئیسلامدا هه‌یه ئه‌وه شیركی كردوه .
2- پێغه‌مه‌به‌ری خوا له فه‌رمووده‌یه‌كی تر ده‌ڵێت (إنْ كان الشُّؤْمُ في شَيْءٍ فَفِي ثَلاَثَةٍ : في الْفَرَسِ ، وَالْمَسْكَنِ ، وَالْمَرْأَةِ) ئه‌گه‌ر شومی له شتێك دا هه‌بێ ، ئه‌وه له ئه‌سپ و ماڵ و ئافره‌ته .
لێره ده‌ڵێن پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌ڵیت ئه‌گه‌ر بێت و شومی هه‌بێ كه‌واته پێچه‌وانه‌كه‌ی ده‌بێت ڕاست بێ وه بۆتان ڕۆنی ده‌كه‌ینه‌وه پێغه‌مبه‌ری خوا مه‌به‌ستی له چیدا یه له شومی .
3- هیچ كه‌سێك وه‌كو دایكی ئیمانداران شاره‌زا نه‌بووه به فه‌رمووده و وه موفتیه‌ك بووه بۆ ماوه‌ی 38 ساڵ له نێو شاری مه‌دینه دوای مردنی پێغه‌مبه‌ری خوا ، ئه‌وه ئه‌وه ده‌زانێ شومی هه‌یه یان نا یان با بڵێن ئه‌و ڕۆنی كردۆته‌وه ئه‌و شومیهی خه‌ڵك لێی تێگه‌یشتوون ئه‌وه نییه بۆیه‌ش سه‌باره‌ت به فه‌رمووده‌ی شومی پسیاری لێ ده‌كرێ : پسیار لە دایکی ئیمانداران دەکرێ پێی دەڵێن ئەبی هوڕیڕە دەڵێت پێغەمبەری خوا فەرموویەتی ( شومی لە سێ شت‌دا هەیە ئەوانیش ئەسپ و ژن و ماڵن ) عائیشەش دەڵێت نەخێر ئەو کاتەی ئەبو هەوڕیڕە هاتە ژوورەوە گوێ لە سەرەتاکەی قسەی پێغەمبەری خوا نەبوو کە ووتی خوا یەهودیەکان لەناو ببات کە دەڵێن شومی لەو سێ شتەیە کۆتایی قسەی پێغەمبەری خوای گوێ لێ بوو سەرەتاکەی گوێ لێ نەبوو ) هەرەچەندە ئەوە ڕیوایەتێکی مونقتع ـە بەڵام لە ڕیوایەتی احمد و ابن خزیمە حاکم هاتووە لە ڕێگەی قەتادە وە کە دوو پیاو لە بەنی عامر هاتن بۆ لای عائیشە ووتیان ئەبی هوڕهیڕە دەڵێت پێغەمبەری خوا فەرموویەتی شومی لە سێ شتە مال و ئەسپ و ژن | عائیشەش زۆر توێڕە بوو وە وتی پێغەمبەری خوا وای نەوتووە وتوویەتی ئەهلی جاهلیەت ئەو سێ شتەیان بە شوم دەزانی .
4- كه‌واته ئه‌هلی جاهیلیه‌ت باوه‌ڕیان وابوو كه خێر و شه‌ڕ به ده‌ست چه‌ند شتێكه‌وه‌یه و ده‌كرێت زه‌ره‌ریان لێ بدات ئه‌وه له بیروباوه‌ڕی ئیسلام نییه .
5- له‌وانه‌یه كه‌سێك بڵێت ئێ خۆ باشه خۆ له غه‌یری ئه‌بو هوڕه‌یره عبدالله بن عمر ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌كی گێڕاوه‌ته‌وه ئه‌ی بۆ ئه‌وه‌یان ده‌ڵێی چی ؟
له‌وه‌ڵام دا ده‌ڵێن : یه‌كه‌م مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه نه‌بووه كه غه‌یری خوا زه‌ره‌رو و زیان به به‌نی ئاده‌م بگه‌یێنێ چونكه ئه‌وه كوفره .
دووه‌م : به‌و فه‌رموودانه‌ی پێغه‌مبه‌ری خوا صل الله علیه وسلم كه ده‌ڵێت شیركه و له ئێمه نییه ، ئه‌و وه‌ڵام ـه به‌سه بۆ مولحیدی بێ ئه‌قڵ .
سێ یه‌م : ئه‌و فه‌رموودانه‌ی هاتوون صه‌حیح ـن به‌ڵام ماناكه‌یان به‌م شێوه نییه كه مولحیدی بێ ئه‌قڵ باسی ده‌كات وه زانایان ڕۆنیان كرددۆتهوه ده‌ڵێن : شومی له‌و فه‌رمووده‌یه مه‌به‌ستی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌وه‌یه : شومی ماڵ ئه‌وه‌یه كه دراوسێیه‌كه‌ی خراپ بێت خۆمانیش ده‌زانین كه دراوسێ خراپ مرۆڤ له ماڵی سه‌لامه‌ت نابێت و هه‌ر ده‌بێ له دوو دڵی بژیت .
شومی ئافره‌تیش ئه‌وه‌یه : كه ئافره‌تێكی ڕه‌وشت ناشرین بێ یان خراپ بێت .
وه شومی ئه‌سپیش ئه‌وه‌یه كه به‌كارنێت بۆ جیهاد له پێناوی خوا .
الله اعلم
6- وه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ش به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ووتمان ، پێغه‌مبه‌ری خوا ده‌فه‌رمووێ ( أربع من السعادة : المرأة الصالحة ، والمسكن الواسع ، والجار الصالح ، والمركب الهنيء . وأربع من الشقاء : المرأة السو‌ء ، والجار السو‌ء ، والمركب السو‌ء ، والمسكن الضيق ) والحديث صححه الألباني في صحيح الجامع برقم (887) .)
واتا : چوار شت له هۆكاره‌كانی خۆشبه‌ختین :
1- ئافره‌تێك و خێزانێكی چاك .
2- ماڵێكی بهرفرهـ .
3- وه دراوسێكی چاك .
4- وه ئه‌و شته‌ی مرۆڤ سه‌ری ده‌كه‌وێت كه چاك بێت ( وه‌كو ئه‌سپ )
وه چوار شت هۆكاره‌كانی ناڕه‌حه‌تین :
1- خێزانێكی خراپ .
2- دراوسێهكی خراپ .
3- وه شتێكی خراپ كه مرۆڤ پێی سه‌ركه‌وێت .
4- وه ماڵێكی ته‌سك و بچوك .
ئایه كه‌سێك باوه‌ڕی به شومی بێت حوكمی چییه ؟ ئایه پێی كافر ده‌بێت ؟
شێخ ولید بن را‌شد السعیدان ده‌ڵێت : هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی وابێ ئه‌و شته هۆكارێك بووه بۆ ناخۆشی به‌سه‌ر هاتنی به‌ڵام ئه‌وه‌ی كاره‌كانی به ده‌سته‌وه‌یه خوایه و له‌وه‌وه‌یه ئه‌وه پێی كافر نابێت به‌ڵام كوفری بچوكی كردوه ، به‌ڵام كه‌سێك پێی وابێت زه‌ره‌ر و زیان به ده‌ست ئه‌و شته‌یه نه‌ك خوا ئه‌وه بێی كافر ده‌بێت .
له كۆتایش ده‌ڵێن هیوادارم به‌پێی پێویست ڕۆنم كردبێته‌وه داوام له خوای گه‌وره‌یه بیكات به تێشوێك بۆ قیامه‌تمان .
نووسینی : شوێنەوار كوردى
بهروار: 08/07/2019
بینین: 544
|