ولاء و براء
زنجیره‌ی سێ یه‌م -۳- ولاء و براء . كه‌سێك حوكم به حوكمی خوا نه‌كات حوكمی چییه ؟ .
بسم الله الرحمن الرحیم
خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (إِنِ الْحُكْمُ إِلَّا لِلَّهِ ۖ)
واتا : حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی (هه‌مووشت) هه‌ر بۆ خوایه .
دوو جۆره حوكمان هه‌یه :
حوكمی كه‌ونی :
حوكمی شه‌رعی :
نابێت حوكم بكرێت به به سیسته‌می كافران وه به یاسای كافران وه نابێت حوكم بكرێت به‌م یاسا ده‌ست كردانه وه‌كو (علمانی ، دیموكراسی ، لیبرالی هتد.) ، ئه‌وه گه‌وره‌ترین سه‌ر پێچیە بۆ عه‌قیده‌ی مسوڵمانان هه‌ر وه‌كو چۆن له به‌رێوه‌بردنی زه‌وی و گه‌ردوون هیچ كه‌سێك نییه به‌ڕێوه‌ی ببات له گه‌ڵ خوا وه ته‌نیا خوا ده‌سه‌لاتی هه‌یه به‌سه‌ر شته‌كان وه نابێتیش هیچ سیسته‌مێك حوكم بكات ته‌نیا حوكمی الله نه‌بێ كه قورئان دابه‌زێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی كاری پێ بكرێت نه‌ك تۆزی له‌سه‌ر بنیشێت له نێو مزگه‌وته‌كان ، كه حوكم ـی هه‌یه به‌سه‌ر ڕۆژه‌وه كه له‌م شوێنه‌وه ده‌ربكه‌وێت وه له‌م شوێنه‌ی تر ئاوا بێت ؟ كێ دایناوه ، کێ دایناوە ئستێره‌كان له ئاسمان بن ؟ بێ گومان الله مادام له حوکمی كه‌ونی و به‌رێوه‌بردنی گه‌ردوون هیچ شه‌ریكێكی نییه و كه‌س ناتوانێ ببێت به حاكم له‌گه‌ڵ الله به هه‌مان شێوه‌ش ده‌بێ له حوكمی شه‌رعی هیچ حوكمێك نابێت دابنرێت له‌گه‌ڵ حوكمی خوا .
أَفَحُكْمَ الْجَاهِلِيَّةِ يَبْغُونَ ۚ وَمَنْ أَحْسَنُ مِنَ اللَّهِ حُكْمًا لِقَوْمٍ يُوقِنُونَ
[المائدة 50]
واتا:ئایا ئه‌وانه حوکم و فه‌رمانڕه‌وایی جاهیلیه‌ت و نه‌فامیان ده‌وێت و ئه‌ویان لاپه‌سه‌نده؟! (ئاخر بۆ بیرناکه‌نه‌وه) کێ هه‌یه به‌قه‌ده‌ر خوا حوکمی جوان و چاک و به‌جێ بێت، (به‌تایبه‌ت) لای ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌وردیی سه‌رنج ده‌ده‌ن و ویژدان و هه‌ستی زیندوویان هه‌یه.
خوای گه‌وره له قورئانی پیرۆزدا سێ حوكمی داناوه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه حوكم به شه‌رعی خوای گه‌وره ناكه‌ن :
1_ (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِما أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولئِكَ هُمُ الْكافِرُونَ)
واتا: جا ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری به‌و به‌رنامه‌یه نه‌کات که خوا دایبه‌زاندووه، ئائه‌وانه بێ باوه‌ڕن.
2_وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِمَا أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولَٰئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ
واتا : بێگومان ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، ئائه‌وانه هه‌ر سته‌مکارن.
3_ (وَمَنْ لَمْ يَحْكُمْ بِما أَنْزَلَ اللَّهُ فَأُولئِكَ هُمُ الْفاسِقُونَ)
واتا: ئه‌وه‌ی حوکم و داوه‌ری نه‌کات به‌و به‌رنامه‌یه‌ی که خوا دایبه‌زاندوه، جا ئا ئه‌وانه ناپاک و تاوانبار‌و له سنوور ده‌رچوون.
زانایان ده‌ڵێن حوكم به غه‌یری حوكمی خوای گه‌وره چه‌ند شێوه‌یه‌كی هه‌یه :
1_ ده‌كرێت كه‌سه‌كه پێی كافر بێت .
2_ده‌كرێت ببێته كوفری بچوك له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زۆر ترسناكه وه هه‌موو زانایان كۆده‌نگن له‌سه‌ر حه‌رامێتی حوكم به غیری حومكی الله . وه لە خراپرترین خراپه‌كانه وه بە زاڵمترین ده‌سه‌لات داده‌نرێت كه‌سێك حوكم بكات به جگه له حوكمی خوای گه‌وره .
1- بۆ هیچ ده‌سه‌لاتدارێك و سه‌ركردیه‌ك و سه‌رۆكێك نییه حوكم بكات به غه‌یری حوكمی خوای گه‌وره وه به هیچ شێوه‌یه‌ك بۆ نییه حوكم بكات به سیسته‌مه دروست كراوه‌كان وه‌كو ( علمانی و لیبرالی و دیموكراسی هتد.)
ب _ بۆیان نییه حوكم بكه‌ن له حوكم ڕانی یان دا ته‌نیا به كتاب و سوننه نه‌بێ .
حوكمی كه‌سێك چییه حوكم بكات به حوكمی غه‌یری خوا ؟
1_ زانایان كۆده‌نگن ئه‌وانه‌ی ده‌ستوور ده‌نووسنه‌وه وه ئه‌وانه‌ی ده‌نگی پێ دده‌ن لە پەڕلەمان ئه‌وانه كافرن . چونكه كوفره‌كه‌یان كوفری گه‌وره‌یه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستووره‌كه‌یان پێچه‌وانه و دژی شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره‌یه .
2_ ئه‌وه‌ی حوكم بكات به یاسا ده‌ستكرده‌كان ، وه دادگا ناشه‌رعیه‌كان ده‌كه‌نه‌وه وه دژایه‌تی ئه‌و زانایانه ده‌كه‌ن كه بانگه‌شه ده‌كه‌ن بۆ شه‌ریعه‌تی ئیسلام ئه‌وه ئه‌و كه‌سه كافره .
3_ هه‌ر كه‌سێك حوكم بكات به یاسای ده‌ست كرد وه باوه‌ڕێ وابێت ئه‌و حوكمه له حوكمی قورئان و سوننه و له شه‌ریعه‌تی ئیسلام چاكتره ئه‌وه كوفری گه‌وره‌ی كردوه و وه كافره .
4_ وه هه‌ر كه‌سێك ته‌نیا بڵێت ئه‌و حوكمه ئه‌وه باشتر نییه له شه‌ریعه‌تی خوای گه‌وره به‌ڵكو هاوشێوه‌ی قورئان و سوننه‌ته ئاو كه‌سه‌ش كوفری گه‌وره‌ی كردوه وه كافر بووه .
5_ به‌ڵام كه‌سێك به پێچه‌وانه‌ی حوكمی خوای گه‌وره حوكم بكات له حوكمێك یان دوو حوكم به‌ڵام به به‌رده‌وامی نا وه باوڕی وابێت كه ئه‌وه‌ی ده‌ی كات باطل و پوچه وه تاوه‌نباره وه زاڵمه به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نایكات بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌لات بمێنێته‌وه یان بۆ پاره و سامان ئه‌وه‌یش فاسق و فاجیره وه گه‌وره‌ترین تاوانی كردوه .
حوكم به غه‌یری حوكمی خوای گه‌وره تاوانێكی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر هه‌موو مسوڵمانێك واجبه دژایه‌تی بكات وه واجبه كه خه‌ڵك ئاگه‌دار بكاته‌وه له گه‌وره‌یی و ترسنكاكی حوكم كردن به جگه له حوكمی خوای گه‌وره .
شێخ ولید بن را‌شد السعیدان ده‌ڵێت :
هه‌ر حوكمێك پیچه‌وانه‌ی شه‌رعی خوای گه‌وره بێت ئه‌وه حوكمی طاغوته‌كانه هه‌روه‌كو چۆن خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێ (أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ يَزْعُمُونَ أَنَّهُمْ آمَنُوا بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ يُرِيدُونَ أَنْ يَتَحَاكَمُوا إِلَى الطَّاغُوتِ)
واتا : ئایا نه‌تڕوانیووه‌ته ئه‌و (دوورووانه‌ی) لافی ئه‌وه لێ ده‌ده‌ن گوایه به‌ڕاستی باوه‌ڕیان هێناوه به‌وه‌ی که بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش که پێش تۆ ڕه‌وانه‌کراوه (بۆ پێغه‌مبه‌ران)! که‌چی ده‌یانه‌وێت ڕووبکه‌نه زۆردار‌و جادووگه‌رو خوانه‌ناسان تا دادوه‌ریان له نێواندا بکه‌ن و چاره‌سه‌ری کێشه‌کانیان بکه‌ن، له‌کاتێکدا به ڕاستی فه‌رمانیان پێدراوه که باوه‌ڕیان به (تاغوت) نه‌بێت
سه‌رچاوه : محاضرة أقوال وأفعال تخالف العقيدة الصحيحة
زنجیره‌ی چواره‌م : باسی فه‌تاوای زانایان ده‌كه‌ین له‌سه‌ر كه‌سێك كه حوكم نه‌كات به حوكمی خوا .
بزاڤ
به‌روار: 06/07/2019
بینین: 633
|