ئایە خوای گەورە دوعاکانمان قبوڵ دەکات؟ یاخود دوعاکردن بۆچی؟
ناسکە ڕسوڵ


بێگومان خوای گەورە دوعای هەریەکێک لەئێمە قبوڵ دەکات 
هەروەک لەفەرمایشتێکی پیرۆزی دەفەرموێت

( وَقَالَ رَبُّكُمُ ادْعُونِي أَسْتَجِبْ لَكُمْ ) واتەداوام لێ بکەن منیش جوابتان دەدەمەوە
بەڵام چ کاتێک جوابی دوعاکانمان وەردەگرین
  ئایا لەدونیا یاخود لەقیامەت بۆیە مەرج نیە دەست بەجێ وڵامی دوعاکەمان بداتەوە 

ئایا حیکمەت ومەبەست چیە لەدوعا کردن بۆچی ئێمە دوعا بکەین بیگومان دوعا کردن بۆئەوەیە کەئێمە بێ هێزی و لاوازی خۆمان پیشان بدەین بەرامبەر بەخوای( عظيم)و گەورە خوایەک ئیمەی دروست کردودە مردن وژین وڕزق و ڕۆزی خۆشی ونەخۆشی و  ناخۆشیمان بەدەستی ئەوە بۆیە باداوابکەین وبڵێین خوایە گیان ئەوەی هەمانە لەهەموو ئەو نازو نیعمەتانەی کە پێت بەخشیوین هەمووی هی تۆیەو ئێمە هیچ دەسەڵاتێکمان نیە بەرامبەر بە قودرەت دەسەڵاتی تۆ ئەوەی کە پێت نەبەخشیوین پێمان ببخشە یاخود ئەگەر پێشتر نیعمەتی لەش ساغیت پێ بەخشیوین و ئێستا نەخۆشین دووبارە ئەو نیعمەتەمان پێ ببخشەوە ئینجا ئەگەر دوعاکەمان ئەو کات گیرابوو ئەوە دیارە خێری تێدابوو بۆمان بەڵام ئەگەر ئەوکاتە گیرانەبوو ئەوەش  هەر خێری تیدا بۆمان چونکە خوای پەوروەردگار دەفەرموێت 
(وعسى أن تكرهوا شيئا وهو خير لكم وعسى أن تحبوا شيئا وهو شرلكم ) 

بۆیە مەرج نیە ئەوەی ئێمە پێمان خۆش بوو خێری تێدابێت وە ئەوەش کە پێمان ناخۆش ئەویش شەڕی تێدابێت ئەوە تەنها خوای گەورە عیلم زانستی پێ هەیە ئێمە نایزانین 

خاڵێکی تر ئەوەیە پێغەمبەری خۆشەویستمان عليه الصلاة والسلام دەفەرموێت(إن الدعاء هو العبادة) دوعاکردنیش پەرستش و عیبادەتە بۆیە ئەگەر لەدونیاش بەرهەمی دوعاکەمان نەبینی بێگومان  پاداشتەکەی لەقیامەت وەردەگرینەوە بۆیە ئەگەر دوعاکەمان لە دونیا بەرهەمی نەبوو ئەوە دەبێتە توێشوی قیامەتمان  

وە حیكمەت و سودێکی تری دوعا  ئەوەیە کە خوای گەورە ئەوەندە بەڕەحم وبەسۆزو میهرەبانە بەرامبەر بەندەکانی نایەوێت بەندەکانی بە گوناه تاوانەوەبگەڕینەوە بۆلای
 پێغەمبەری سەروەرمان دەفەرموێت عَنْ أَبِي هُرَيْرَةَ عَنِ النَّبِيِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ قَالَ: ((مَا يُصِيبُ الْمُسْلِمَ مِنْ نَصَبٍ وَلاَ وَصَبٍ وَلاَ هَمٍّ وَلاَ حُزْنٍ وَلاَ أَذًى وَلاَ غَمٍّ حَتَّى الشَّوْكَةِ يُشَاكُهَا، إِلاَّ كَفَّرَ اللَّهُ بِهَا مِنْ خَطَايَاهُ)). رواە البخاري 

 بۆیە کە دوعامان گیرا نەبوو یاخود کەنەخۆش بووین زوو چاک نەبووینیاخود بەڵاو موصيبەتێکمان بەسەر هات  ئەوە پاک دەبینەوە لەگوناهەکانمان بەپاکی دەگڕێینەوە بۆلای خوا بەڵام مەرجە (صبر ) وئارام بگرین لەسەر هەموو نەخۆشی ناخۆشیەکان پاداشتی صەبرو ئارامگرتن بەبێ حیساب
 (... إِنَّمَا يُوَفَّى الصَّابِرُونَ أَجْرَهُمْ بِغَيْرِ حِسَابٍ)

بۆیە باهیچ کات بێ هیوا نەبین لەڕەحمەت و سۆزو میهرەبانی خوا  بابەردەوام بین لەدوعاکردن خوای گەورە دوعاکانمان گیرا بکات اللهم آمين 

(رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِحَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ )


به‌روار: 06/07/2019
بینین: 922
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت