ئیسلام گەورەترین ھەڕەشەیە بۆ ئەوروپاو ئەمریکا.
پەیڕەو محمد
کەیتی ھۆپکینز : ترسناکترین ھەڕەشە کە ڕوبەڕی ڕۆژئاوای ئەوروپاو ئەمریکا بۆتەوە ئیسلامە.

چالاکوانی ڕاستڕەوی توندڕەوی بریطانی  لەگەڵ جانیس  ئاتکینسۆن لە حیزبی ڕاستڕەوی ئەو ووڵاتە لە ووتارێکیاندا بۆ یەھودیەکانی شاری لەندەن ئیسلامیان بە گەورەترین ترسناکی بۆ سەر ووڵاتەکەیان وەصف کرد.
وە ھۆپکینز لە بەرامبەر جەماوەرەکەشدا ووتی : ھەستەکەم کاتەکە زۆر دور نیە کە منداڵەکانتان لێتان ئەپرسن لە کوێ بون ئێوە ؟ چیتان کرد؟.. ئێوە چی جوابیان دەدەنەوە؟
وە ووتیشی وەڵامەکە ئەمەیە کە ( ئیسلام گەورەترین ھەڕەشەیە بۆسەر ڕۆژئاوای ئەوروپاو ئەمریکا )

وە ھەرەوەھا ھەر لەو ووتارەدا کە ڕۆژنامەی "جۆیش کرۆنێڵ بڵاوی کردۆتەوە ستایشی ھەوڵەکانی دۆناڵد ترەمپ،وە وەزیری ناوخۆی ئیتاڵی ماتیۆ سالڤینی،وە سەرۆك وەزیرانی بەرازیلی کرش لە ھەمبەر ھەوڵەکانیان لە ڕوبەڕو بونەوەی ئیسلام.
وە ھۆپکینز و ئاتکینسۆن بڕیاریان داوە فیلمێك نمایش بکەن بە ناوی (ئەوروپا مسوڵمان بوو) ،تیایدا بە شێوەیەکی ناشرین وەصفی ئیسلام دەکەن .

وە چالاکوانە دیارە یەھودیەکان پشتیوانی ئیسرائیلیان بۆ دەربڕین لە کارەکانیان.

به‌روار: 06/07/2019
بینین: 460
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت