موسلمانان لە بەهەشت خەریکی چین ؟
فیصل رسول
موسلمانان لە بەهەشت خەریکی چین ؟
نووسین و ئامادەکردن: فیصل رسول
یێكێك له بێدینه‌كان هاتووه ره‌خنه له ئایه‌تی ٥٥ی سوره‌تی ( ی‌س ) گرتووه كه خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێتن:إنَّ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ الْيَوْمَ فِي شُغُلٍ فَاكِهُونَ (٥٥)
به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ به‌هه‌شتیه‌کان له‌ناو خۆشی و شادی و کامه‌رانیه‌کی بێ وێنه‌دا سه‌رگه‌رمن.
به‌رێزان ئه‌م بێدینه هاتووه یەكێك له ته‌فسیره‌كانی داناوه كه باس له‌وه ده‌كاتن ئه‌م ئایه‌ته مه‌به‌ستی لە خۆشیه‌كه ئه‌وه‌یه دراندنی په‌رده‌ی كچانە به‌وه‌ی ئیمام عباس وای وتووه كه ابن كثیر له ته‌فسیره‌كه‌ی باسی كردووه ...
سه‌ره‌تا ده‌بێت بزانین كه هه‌ر شتێك به كه‌م و كورتی هێنا واتای خۆی نادات، چۆن ؟ بۆ نموونه من ته‌نها چاوی كه‌سێك بێنم و پیشانی خه‌لك بده‌م له‌وانه‌یه زۆر كه‌س نه‌توانێت سه‌یری بكات، به‌لام كه لاشه‌كه هه‌مووی وه‌ك خۆیت هێنا خه‌لكه‌كه حه‌زده‌كات سه‌یری بكات، چونكه له شوێنی خۆیه‌تی، بۆیه ده‌بێت بزانین ئه‌م ئایه‌ته له‌كوێی هێناوه‌و چۆنی هێناوه، ئه‌ی دوای ئه‌و ئایه‌ته چی ده‌لێت ؟ ئایه باسی زۆر كچیه‌تی گریمان باسی په‌رده‌ش بوو، یاخود ئایه باسی كێ ده‌كات، فه‌رموون سه‌یری ئه‌و ئایه‌ته بكه‌ن و ته‌نها سه‌یری ئایه‌تی دوای ئه‌و بكه‌ن ... خوای گه‌وره ده‌فه‌رمووێتنَّ أَصْحَابَ الْجَنَّةِ الْيَوْمَ فِي شُغُلٍ فَاكِهُونَ (٥٥)
به‌ڕاستی ئه‌مڕۆ به‌هه‌شتیه‌کان له‌ناو خۆشی و شادی و کامه‌رانیه‌کی بێ وێنه‌دا سه‌رگه‌رمن.
هُمْ وَأَزْوَاجُهُمْ فِي ظِلَالٍ عَلَى الْأَرَائِكِ مُتَّكِئُونَ (٥)
خۆیان و هاوسه‌رانیان له ژێر سێبه‌ری دره‌ختی جوان و چڕ‌و پڕدا له‌سه‌ر کورسی و قه‌نه‌فه ڕازاوه‌کان شانیان داداوه.:
سه‌یركه‌ن به‌رێزان هه‌ر دوای ئه‌و ئایه‌ته یێكسه‌ر باسی خێزانه‌كه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن، كه‌واته گریمان ( فاكهون ) په‌رده‌ش بگرێته‌وه ته‌نها باسی خێزانی خۆیانه نه‌وه‌ك هه‌موو كچه‌كان و كارێكی هه‌میشه‌یی بێت كه‌وا بزانن سره‌یان گرتووه كه ئه‌م شێوه‌كه‌ی وا پیشان داوه، گه‌واته كاكی بێ‌دین تۆ له‌م ژیانه‌ی دونیا ئایه له‌گه‌ل خێزانه‌كه‌ت كاتی خۆش به‌سه‌ر نابه‌ن ؟ پێم نا‌لێن کام پیاو هەیە حەزی لە ئافرەت نەبێتن یان ئافرەت حەزی لە پیاو نەبێت ؟ ئەمە سروشتی مرۆڤە لەسەر دونیا، ئەگەرنا خودی ئەو بێدینە بۆچی خێزانی هەیە بگرە منالی هەیە، کەواتە هەبوونی منال کردنی هەمان ئەو کارەیە کە جەنابی رەخنەی لێی گرتووە، واتە ئەگەر ئەو تەفسیرەش بکرێت و بیهێنین بیکەینە بەشێك لە خۆشیەکان ئەوا هیچ کێشەی نابێت لەرووی لۆژیکی و زانستیەوە، وە لەرووی ئاینیەوە رێگە پێدراوە لەگەل خێزانی خۆت ئەو کارە بکەی .
ئێستا با برۆینە سەر تەفسیرەکان و سەرەتاش لەو تەفسیرەی ابن کثیر بزانین چۆن باسی کردووە: سەیرکەن هەر خودی ابن عباس دوو واتای بۆ ئایەتەکە هێناوەتەوە، بەلام ئەم بێدینە لێرەش فێلبازی کردووە و تەنها یێکی هێناوە، کەواتە ئەکرێ خۆشیەکان جۆری هەبێت جا هەر خۆشیێك بێتن ...http://quran.ksu.edu.sa/tafseer/katheer/sura36-aya55.html
تەفسیری الطبری بکەن رای چەندین کەسی هێناوەتەوە کە رای جیاوازیان لەسەر هەبووە کە چیە، واتە ئەگەرەکان کراوەن ک واتاکەی چۆن بێت و خۆشیەکان چیبێتن: http://quran.ksu.edu.sa/tafseer/tabary/sura36-aya55.html
بەرێزان بۆ ئەوەی بزانین هۆکاری هاتنی ئەم ئایەتە چی‌بوو پێویستە شارزایانی زمانی عەرەبی بدوێنین لەم سەردەمە دکتۆر فازل سامرای هاوشێوەی نیە لە تەفسیری قورئانی پیرۆز کە دەلێت ئایەتەکە دوای ئەوەی حالی کافرەکان باسدەکات، پاشان باسی خۆشیەکانی موسلمانان دەکات بۆ ئەوەی زیاتر قەهر بخۆن کە ببینن موسلمانان چەند لە خۆشیدان، بۆیە دەلێت ئەگەری ئەوەی هەیە کە ئەم خۆشیە شتێکی نوێ بێت بۆیە بە دیاریکراوی دیاری نەکردووە کە ئەم خۆشیە جیە، هەروەها واتای فاکهون شلۆڤە دەکات بەوەی لەزەت و نیعمەت بێت، جا هەر جۆرە لەزەتێك بێت ئەوە دیارینەکراوە، یاخود هەر جۆرە کارێك بێت کە بە شغل هاتووە و جۆری کارەکەش دیارنەکراوە، گریمان جیماع کردن لەگەل خێزانی خۆشی بێت چ کێشەی تیایە ؟ هیچ، کەواتە ئەم رەخنەیە بۆچی ؟ ئەگەر تەنها بۆ چەواشەکاری نەبێت، فەرموون خۆتان سەیری رای دکتۆر بکەن بۆ شیکردنەوەی ئایەتەکە: https://youtu.be/svFd0xiiiCc
پرسیارمان بۆ بێ‌دین ئەوەیە، مادەم رەخنە لە رای ئیمام ابن عباس دەگری و یێك رای ئەوت هێناوە جەنابت بۆچی ژنت هێناوە ؟ ئەی مەگەر یێکێك لە ئامانجەکانی ژن هێنان جیماع کردن نیە بۆ بەردەوام بوونی ژیان، یاخود کام ئافرەت و پیاو حەزیان لە بوونی منال نیە، ئەی ئەگەر ئەم کارە نەبێت ژیان چۆن بەردەوام دەبێت ؟
دواتر لە بێدینی چ پێوەرێك هەیە بۆ سنوردارکردن یان رێگری کردن لە جیماع، لەو ئەوروپایەی تیای دەژی چەند لەسەدی کچەکان پێش ئەوەی شوو بکەن پەردەی کچێنیان لەدەست داوە، هەروەها چەند جار دەستدرێژی کراوتە سەریان، ئیلحادی تۆ چۆن رێگری لەمە دەکاتن، هیچ، کەواتە ئیسلام کە رێکی خستووە و رێگەی داوە تەنها لەگەل خێزانەکەی خوی جیماع بکات چی هەلەی تیایە، لەکاتێکدا بەو پەری سەرفرازی دەیگوازێتەوە، بێ ئەوەی رێگە بداتن دەستدرێژی بکاتە سەر شەرەف و ناموسی خەلکی .
فەرموو پێمان بلێ بە چ رێگایێك کە لە ئیلحاد بوونی هەبێت رێگری لە کەسێك دەکەی بەوەی پەردەی کچێنی سەدان کچ تێك نەداتن هەر لەم دونیایە کە مرۆڤ دەسهەڵاتی هەیە، بەدلنیایەوە هیچ رێگا و چارەسەریێکتان پێ نیە بگرە پێتان خۆشەو ناوتان ناوە ئازادی تاکەکەسی هەروەها پالپشتی لەو کارە دەکەن، ئەگەر بۆ ئەمانە کێشە نەبێت خێرە لای ئێوە بۆ خێزانی خۆی کێشە بێتن ؟ لە هەموو رایەکان تەنها ئەو رایەت هێناوە بۆ چەواشەکردنی خەلکی، کە گریمان ئەو رایەش بوو هەر تۆ فەشەلت هێناوە و رەخنەکەت یێك فلس نایێنێت، چونکە لەسەر چەواشەکاری بنیات نراوە
به‌روار: 04/07/2019
بینین: 675
|