بۆ یەکە یەکەی عەشقەکان گریام
ئاوارە م.سابیر
بۆ یەکە یەکەی عەشقەکان گریام .....
عەشق !!!
زوبێرە کە دەنگۆی کوشتنی پێغەمبەری خودای بیست ..لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بوو کە شمشێرەکەی دەرهێنا .تا یەکەمین شمشێر بێت لە پێناوی خوادا بجەنگێ ..

عەشق !!!
ژنەکەی کوڕی دینارە ...کاتێ هەواڵی شەهید بوونی هاوسەر و باوک و براکەی لەیەک کاتدا پێ دەگات لەگەڵ بینینی پێغەمبەری خوادا ئەڵێ هەموو ناڕەحەتی یەک دوای تۆ ئاسانە ...

عەشق !!!
بە هەموو مانایەکیەوە ..ئەوەیە کە پێغەمبەری خودا (صل الله عليه وسلم) دەفەرموێ ..بە عائیشە ئازارم مەدەن ..

عەشق !!!!
صدیقه کاتێ لە پێش پێغەمبەری خوداوە چووە ناو ئەشکەوتەوە و ووتی باهەرچیەک هەبێت تووشی من بێت نەک تۆ 

عەشق !!!
بیلالە ..واز لەبانگ دەهێنێت کاتێ کە،پێغەمبەری خودا (صل الله عليه وسلم) کۆچی دوایی دەکات ..وە دواتر کاتێ عومەری کوڕی خەتاب لەڕزگارکردنی بیت المقدس دا داوای لێ دەکات ...لە ووتنی اشهد ان محمدا رسول اللە ..ئەوەندە بەکوڵ دەگری گریانی وا نەبینرا بێت ..

عەشق !!!
(ثوبان) ە ...کاتێ پێغەمبەری خودا لێی دەپرسێت ..چی ڕەنگی گۆڕیویت ؟ لەوەڵامدا دەڵێت ..نە نەخۆشم و نە ئازارێکیشم هەیە ..من دەمێکە تۆم نەدیوەو لە تامەزرۆی دیدارتا وام لێ هاتووە ...

عەشق !!
رەبیعەی کچی کەعبە کاتێ پێغەمبەری خودا لێی دەپرسێت چ داوایەکت هەیە ؟
لەوەڵامدا دەڵێت هاوڕێ بوونت بۆ چوونە بەهەشت ..

وەرگێڕان (ئاوارە)
خاک بەسەرمان ئێمەش هەرچی پەیوەندی نابەجێ و ناشەرعی هەیە ناومان لێناوە عەشق ویەکتری پێ فریو دەدەین ....
خوایە گیان تامی عەشقی ڕاستەقینەمان پێ بچێژە ..
به‌روار: 03/07/2019
بینین: 464
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت