ئەمریکا نایەوێت دەوڵەتێکی بەهێزی مەزهەبی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەبێت
چرۆ کەلاری
.
ئەمریكا وەك زلهێزێكی جیهان خۆی دەناسێنێ و لە واقعیدا وایە بەپێی بەدواداچونەكانیش بەرژەوەندیەكانی ئەمریكا لە ئێستادا لەگەڵ جەمسەری سونی و سعودیە زیاتر یەك دەگرێتەوە نەك ئێران بۆیە ترسی ئەمریكا لەبەهێزبوونی ئێران وادەكا لێدانی ئەمریكا لە ئێران كارێكی چاوەڕوان كراوبێ هەرچەند لە سیاسەتدا یاری سەیر ڕوودەدات.
ئێران لە ئێستادا جیاواز لە ئەمریكا كەهەر بە زمانی هەڕەشە قسەدەكات ،ئەوان ئەوتا ئێرانیەكان ئاوازی قسەكردنیان و لێدوانەكانیان گۆڕانكاری بەسەردا دێت بۆنمونە رۆژێك
دەڵێن ئەمریكا تۆمەتمان بۆدروست دەكا و رۆژێك دەڵێن ئامادەین بەرگری لەخۆمان بكەین و رۆژێك قسەیەكی تر دەكەن ،ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێ كە ئێران لە نیەتی سەد لەسەدی ئەمریكا نەگەیشتوە تا ئێستا.
لێرەدا ئەوەی ئەگەری لێدانی ئێرانی بێ لەلایەن ئەمریكاوە بەهێزكردوە ئەوەیە كە ئەمریكا جەنگێكی سەختی ئابوری لەدژی ئێران بەرپا كردوە ،بۆ نمونە هەناردەكردنی نەوتی ئێرانی كەمكردۆتەوەو ڕێگەی كاری بازرگانی ئێرانی لەگەڵ وڵاتان گرتووە ، ئەگەر سەرنجیش بدەین لە پاش داگیركردنی كوێت لەلایەن عێراقەوە كە ئەمریكا جەنگی عێراقی كرد لەپێشدا گەمارۆی ئابوری خستە سەر عێراق.
دەبێت ئەوەشمان بیر نەچێ كە وەستانەوەی ئەمریكا بە ڕوونی دژی ئێران هەرلەپاش دەستبەكاربوونی ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا دەستی پێكردوە،نمونەی زیندوش كشانەوەی ئەمریكا بوو لەرێكەوتنی ئەتۆی لەگەڵ ئێران لەساڵی 2015دا كە ترەمپ بوە سەرۆكی ئەمریكا.
بەهەر حاڵ ماوەی مانەوەی ترەمپ وەك سەرۆكی ئەمریكا تا ساڵی 2020 ئەگەر جارێكی تر هەڵنەبژێرێتەوە بۆسەرۆكی ئەمریكا كەوابێت تەنیا ئەوە لە بەردەم ترەمپ ماوە كە ئایە لە ئێران دەدا یاخود نا وەڵامی ئەو پرسیارە هەموانی خستۆتەچاوەروانیەوە.
به‌روار: 03/07/2019
بینین: 542
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت