حیجاب ونیقاب
مونیرە علی عبدالعزیز
ڕای من دەربارەی حیجاب ونیقاب
لەکاتی ئاسایی دا، کەدەم وچاو هیچ دەستکاری نەکرابێت و جوانکاری و بۆیاغ ومکیاجی بەکارنەهێنبێت، نیقابی ناوێت و دەست ودەم چاو دروستە بەدەرەوە بێت .
بەڵام ئەوەی ئەمڕۆ لە هەندێک لە ئافرەتی باڵاپۆش ئەبینرێت لە سفور نابینرێت دەم وچاوێکی سەناعە ودانانی برۆ وبرژانگ و مکیاجێکی زۆر وتەوقەیەکی زل بەسەریەوە، سەرپۆشێکی بچوک وجلێکی تەسک، ئەوە هیچ حیجاب نیە کە بەتەنها قژت داپۆشیت ...
کەی خوا فەرمویەتی هەرچی جوانیت هەیە دەری خە وقژت داپۆشە؟ ئەمە لە کوێ ی دین دا هەیە ؟ 
هەندێک شێوە ی بەناوحیجابی تریش هەیە گەردن ومل وگوارەکانیشیان دەرئەخەن.
 فەلسفە وحیکمەتی حیجاب ئەوەیە کە ژن لای نامەحرەم  مێینە وئنوسەتی خۆی بشارێتەوە وزەق نەبێت. 
 لەماڵەوە مێ ینەی خۆی وهەرچی جوانکاریە بەکاری بێنێ، خۆی بۆ بەمێردەکەی بڕازێنێتەوە وڕوخۆش وبۆن خۆش  بێت، نەک بەپێچەوانەوە .
بەڕاستی ئەو جۆرە باڵاپۆشیە خۆ خەڵەتاندنە، ئەوە نیە کە خوای گەورەلێ ی داواکردوین
ئەوەی خوا لەئێمەی دەوێت ئەوەیە، کە کچ گەیشتە تەمەنی باڵغ بون وگەورەبون خۆی داپۆشێت بەجلێکی پان ودرێژ وئەستور، کە جسمی تیا دەرنەچێت وتەنها دەست ودەم وچاوی دیاربێت بە بێ دەستکار وبەکارهێنانی جوانکاری، سەرپۆشەکەش ئەوەندە گەورە بێت سنگ وبەرۆک داپۆشێت ئەمە بۆ ناو نامحرەم ودەرەوە.
 ژنیش بۆی هەیە لە ناو ژنا و لەناو محرەمەکانیا( باوک، مام، خاڵ، برا، مێرد) وەئەوانەی بەهۆی شیرخواردنەوە دەبنە مەحرەم حیجابی نەبێت وجوانی خۆی دەرخات وگوناهبار نابێت، بەڵام لەگەڵ بینینی نامەحرەم مادام خۆی جوان کردوە هەموگیانی داپۆشێ تا نامحرەمەکەئەڕوات، وەنابێت بەوشێوە ڕازاوە ڕەسم بگرێت وبڵاوی کاتەوە.
 بۆ نمونە: ژنێک ئەچێت بۆ ماڵی برای یان بۆ شایی وزەماوەندێک، کە هەر ژنی لێ یە یان مەحرەمن پێی،  ئەمە ئەتوانێت خۆی جوان کات وخۆی بڕازێنێتەوە، بەڵام خۆ نابێت بەو ڕازاوەییە لەماڵ دەرچێت وبڕوات بەپێ  بێت یان بەسەیارە، ئەوا ئەبێت دەم وچاوی وخۆی بەعابا ونیقابێک داپۆشێت تادەگاتە شوێنی مەبەستەکەی . 
کاتی خۆیشی وابوە کە بۆشایی بوکیان ئەڕازاندەوە سەریان دا ئەپۆشی بەتارایەک ومێردەکەی سەری لائەدا.
بەڵام ئەمڕۆ هەموی ئەڵێ ی بوکە وبوکیش ئەڵێ ی ئەکتەرە هەرچی پارەیە لە کمالیات وجمالیات دا ئەڕوات وئیسرافێکی زۆر دەکرێت لەوبوارەدا وکاتێکی زۆریش بەفیڕۆ ئەچێت وهیچ بەرهەمێکیشی نیە.
کەواتە: ژن تەنها لای نامحرەم خۆی دادەپۆشێت و خۆی ناڕازێنێتەوە بۆڕێگە گرتن لە خیانەت وفساد، کە ئەمڕۆ زۆر باوە بەهۆی بەزاندنی سنورە شەرعیەکانەوە

تێبینی:
هەرچەندە ئێستا بەهۆی ئینترنێت وموبایل و کامێرای مەخفی یەوە، ناو مەحرەم وناوژنیش ئەمان نیە وئەبێت حسابێکی نامەحرەمیش بۆ ئینتەرنێت بکرێت، حەزەر بکرێت .
به‌روار: 02/07/2019
بینین: 1015
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت