خیانەتی ھاوسەرگیری لە ئەوروپا.
پەیڕەو محمد

(خیانەتی ھاوسەرگیری) ڕێژەی ترسناك تۆمار دەکات لە ئەوروپا.

پەیمانگای IFOP فەرەنسی ھەستاوە بە لێکۆڵینەوەیەك کە دەرئەنجامەکەی باوەڕپێنەکراو بوە لای خۆیان.
لە کۆی ١٠٠٤ ھەزارو چوار ژنی فەرەنسی ٧٧٪‏ یان وتویانە زیاد لە یەك پەیوەندیمان ھەیە لەگەڵ پیاوان.
٢٣٪‏ وتویانە تەنھا لەگەڵ یەك پیاو پەیوەندیمان ھەیە.

ماڵپەڕی "یۆرۆ نیوز" ئاماژەی بەوە داوا کە لە ماوەی ٥٠ ساڵدا ڕێژەی خیانەت لە ١٠٪‏ بەرز بۆتەوە بۆ ٣٢٪‏ تا ساڵی ٢٠١٤ 
بەڵام ئەوەی جێی سەرسوڕمانە لە ٢٠١٤ تا ٢٠١٩ ڕێژەکە بۆ ٤٩٪‏ بەرز دەبێتەوە.
زۆرێك لەو ژنانەش وتویانە ھیچ کێشەیەك نابیننەوە لە بونی پەیوەندی بە ٢ پیاوەوە.

٤٧٪‏ ئەو ژنانە وتویانە ھۆکار ئەوەیە پیاوی یەکەم گرنگی پێنەداوین بۆیە لە پشتی ئەوەوە پیاوێکیکە ھەڵدەبژێرین.
بە پێی وێژینەوەکە ڕێژەی خیانەت لە ھەندێك دەوڵەت بەم جۆرەیە لە ناو ژنان:

- ئەڵمانیا ٤٣٪‏
- فەرنسا ٣٧٪‏
- ئیتالیا ٣٣٪‏
-بریطانیا ٣٣٪‏
- ئیسپانیا ٣٠٪‏
به‌روار: 02/07/2019
بینین: 416
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت