کودەتاکەی ٣٠ یۆنیۆ.
پەیڕەو محمد
٦ ساڵ پێش ئێستاو لەمڕۆدا حوکمی پۆستاڵو شەق،سەرکەوت بەسەر دەنگی خەڵكو مەدەنیەتدا.
ڕۆژی ٣٠/٦/٢٠١٣ کودەتا چیەکانی مصر دەسەڵاتیان گرتە دەستو دەسەڵاتداری شەرعی ئەو ووڵاتە خرایە کونجی زیندان لەگەڵ کۆی ھاوڕێکانیدا.
سەرەنجام "محمد مورسی"و ھەدنێك لە ھاوڕێکانی لە زیندانەکانی سیسی گیانیان سپاردو بە سپاردەکەیانەوە گەڕانەوە لای پەروەردگاریان.

ڕۆژی ١٧/٦/٢٠١٢ گەلی مصر یەکەم سەرۆکی ھەڵبژێردراوی شەرعی خۆیان ھەڵبژارد،بەڵام پاش کەمتر لە یەك ساڵ  بە ھەماھەنگی چەند دەوڵەتێك کودەتا بەسەر سەرۆکی شەرعیو دەنگی شەرعی خەڵکدا کراو،عبد الفتاح سیسی دەسەڵاتی گرتە دەستو محمد مورسیو ھاوڕێکانی ڕاپێچی زیندان کرد.

لە مێژووی ووڵاتی مصر ئەوە یەکەم جار بوو دانیشتوانی ئەو ووڵاتە لە کەشێکی ئازاددا بتوانن سەرۆکی خۆیان ھەڵبژێرن ، بەڵام تەنھا ٩ مانگ ڕێز لە دەنگی ھاوڵاتیان گیراو کودەتا کراو حوکمی عەسکەرتاریەت دەسەڵاتی گرتەوە دەست.

ڕۆژی ١٧/٦/٢٠١٩ یەکەم سەرۆکی ھەڵبژێردراوی ئەو ووڵاتە لە زیندانەکانی سیسی دا گیانی سپارد.

«الله غايتنا و الرسول نبينا و الاسلام ديننا و القرءان دستورنا و الجهاد سبيلنا و الموت فيً سبيلً الله اسمى امانينا»
به‌روار: 01/07/2019
بینین: 390
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت