وڵامدانەوەی گومانێک
وەرگێران:ڕێباز سیامند فتاح
گــومانـی ژمـارە ۲
وەڵامدانەوەی گومانێك لەسەر هاوسەرگیری پێغەمبەر د.خ لەگەل خاتو خەدیجە
هەندێ لە بێباوەران دەلێن کە پێغەمـبەری خوا  ( صلی اللە علــیە وسلم) کـەسێکـی ھەل قۆزەرەوە بووە و بە دوای رێگایەکدا گەراوە بە ھەر چۆنێک بێت بۆ ئەوەی بگات بە غایـــەت و ئامانــجی خۆی  ، لەوانە بۆ نمونــە زەواجــی کردووە لەگەل دایکـە خەدیجـــە - رەزای خوای لێبـێت -  بۆ ئەوەی مەسلەحەتە شەخسیەکانـی خۆی بە دەست بھێنـــێت ، وە بە زۆری زەواجــی لەگەل کردووە  و بەبێ ئەوەی مالەوەی دایکە خەدیجـــە رازی ببـن ، وە ئەم کەسێکـی فەقیر بووە ویستویــەتی کە زەواجـی لەگەل بکات بۆ ئەوەی سوود مەنـد بێت لە سامانەکەی چونکە تەمەنی دایکە خەدیجە گەورەتر بووە ، وە ھەروەھا بۆ ئـەوەی کە بەو ھۆیــەوە لەناو کۆمەلگادا رێز و مەکانەتێ بۆ خۆی بە دەسی بھێنـــێت، لە پشتی ئەم گومانانــەوە  بێ بروایان دەیانەوێ لە عەدالەت و دادپەروەری و رەوشتی سەروەری مرۆڤایەتی بدەن .'





رووەکانـی پـــووچــــەل کــردنــەوەی گومانــەکە ؛ 




١- پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- زەواجـی لەگەل دایکی ئیمانداران خەدیجە کــرد بە رازی بوونی خودی خۆی وە پێشوازی کردنـی ئەھلەکەی ، بەلکــو خودی دایکە خەدیـجە بە دوای ئەوەدا چوو کە زەواج بکا لەگەل سەروەرمان چونکە ھەستی بــە زیرەکی و لێھاتوویی پێغەمبەرمان کردبوو - صلی اللە علیە وسلم- وە بەوەی نمونەی ناو پیاوانی سەردەمـی خۆی بــوو  ، کاتێک پێغەمـبەری خوا صلی اللە علیە وسلم لە بازرگانـی شام ھاتـەوە ، وە خزمەتکارەکەی کە ناوی« میـسرة » بــوو چیرۆکی لێھاتوویی و دانایی پێغەمـبەری خوای- صلی اللە علـیە وسلم - بۆ دایکـی ئیمانداران گێرایەوە ،  بەمە زیاتر سەرسام بوو بە پێغەمبـەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- وە بە ئەمانەتی و دەست پاکیەکەی وە ویستی زەواجــی لەگەل بــکات  ، بۆیــە  دایکە خەدیجە خزمەتکارێکــی ھەبوو ناوی « نفیسة کچی منیة » بوو ئەم خزمەتکارە چوو بۆلای پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- وە ھەوالی ویستی زەواجی دایکە خەدیجەی پێدا ، سەروەرمانیش ھۆکاری سەرەکی زەواج نەکردنی ئەوەبـوو کە فەرمووی ئەوەندەم نیە تاوەکو زەواجی پێ بکەم، بەلان نفیسة ئاگاداری کردەوە لەوەی کە کەسێکی وا ھەیە دەیەوێ زەواجت لەگەل بکا و بۆ مـنی جێ بھێلە ، ئەویش فەرمووی من رازیم ، وە دایکت ئیماندارسن مالەوەیانی ئاگادار کردەوە ئەوانیش دلخۆش بوون و بە خێرھاتنیان کردن کە بێنە پێشەوە ، وە کاتێکی بۆ دیاری کردن  ، پێغەمـبەری خوداش -صلی اللە علیە وسلم- ئەم مەسەلەی بۆ مامەکانـی  باسکـــرد   بۆیە ھەردوومامەی « أبو طالب و حمزة » رۆشتنە پێشەوە و بینیان کە مامی خەدیجە کە ناوی  « عمرو بن أســد»ــە حازرە لەوێ وە داواێ دایکی ئیماندارانیان کـرد و ئەوانـیش رازی بــوون 


[ السیرة النــبویة فی ضوء القرآن والسنــة ، محمد أبو شھبــة ، دار القلم، دمشق ،ط ٨ ، ١٤٢٧ھـ/ ٢٠٠٦م ، ج ١ ، ص ٢٢٠ ] 



ئـــەمە ئەسلــی زەواجــی پێغەمـبەری خوایە لەگەل دایکە خەدیجە دا ، ئایا لێرەدا  چی ھەل قۆزەرەوە بوونێک و بە دوای رێگایەکدا گەرانێکدا بە ھەر چۆنێک بێت بۆ ئەوەی بگات بە غایـــەت و ئامانــجی خۆی دەبینیت ..!؟ گەنجێک کە زەواج دەکا لەگەل ئافرەتێکا کە لە تەمەنی دایکیدا بووە ، ئەگەر دایکی کە ' آمـنة بنت وھب'ــە بمایە ھەر لە تەمەنی خەدیجەدا دەبوو  بۆیە زروفـی ئەم شێوازە زەواج و ھاوسەرگیرییە پێچەوانەی ئەوەیە کە بێدینان لافی پێوە دەدەن .




٢- پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- زەواجـی نەکرد لەگەل دایکە خەدیجــە - رەزای خوای لێبێت- بۆ مەسلەحەتە شەخسیەکانی خۆی  وەکو دەست کەوتنی پارە یاخود پلە و پۆستی کۆمەلایەتی  ، چونـکە ھەتاوەکو دوای مـردنی  دایکە خەدیجە بە وەفابوو بەرامـبەری و لەبیری نەکردبوو ، پێغەمـبەری خوا ھەتاوەکو دوای زەواجیشی لەگەل دایکە خەدیجە  زوھد و و خواپەرستی ھەر زیادی کـردبوو  زۆرینەی کاتەکانی بەوەوە بەسەر دەبرد کە بە رۆژوو دەبوو دوورە پەرێز بوو لە ئەشکەوتی حراء'ـدا خوا پەرستی دەکرد ، ھەتاوەکو دایکـە خەدیجە دەردەچوو لەگەل خزمەتکارەکانـیدا بە دوایدا دەگەراوە وەکو چۆن دایکێک بە دوای منالێکیدا دەگەرێ چونکە زۆری دووری و دیار نەمانەکەی نیگەرانـی کــــردبـوو ،  وە خواردنـی بۆ دەبرد ، بۆیە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم - ھەتاوەکو دوای زەواجیشی ھەر زیاتر خوا پەرستی دەکـرد ، جا بۆیــە تەماح کـردنە مال و سامان کامەیە لێرەدا !؟ ئــەمەی باسی دەکەن درۆیەک زیاتـــر نـییە  - خۆ ئەگەر ھۆکاری زەواج کـــردنی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علـیە وسلم - لەگەل دایکی ئیمانداران  خەدیجە رەزای خوای لێبێت بۆ ئەوە بوایــە  کە باسی دەکەن ئەوا لە دوسی مــردنی پێغەمـبەری خوا ئیتر خەدیجەی لەبیر نەدەما  ، بەلکو پێغەمـبەری خوا زۆریش دلتەنگ بوو بە مردنەکەی ھەر لەو سالەشدا  مامی کە أبو طالب بوو مــرد و سالەکە بە سالی خەم و پەژارەیی ناوبرا  ، بۆیـــە لەو کاتەدا ئیمانـداران ھەستیان کـرد  کە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلـم - پێویســتی بە کەسێکـــە بـۆ ئـەوەی لەلای ئارام بگرێتەوە ،  وە قورسایی بانگەواز و جیھاد کردنی لەسەر کەم بکاتەوە ، وە ھەروەھا کچە بچوکەکەی کە فاطمـة بوو لە خۆ بگرێ و پێویستی بە گرنگی پێدانی دایکان ھـەیە ، بۆیــە ئیمانـداران خەولەی کچی حەکیم رەزای خوای لێبێت 'ـیان کـردە خێزانی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم وە لێیان خواست ، بۆیـە بوو بە لانەیەک بۆی، پاشان داوسی لێکرد زەواج بکات بۆیە زەواجی لەگەل سەودەی کچی زەمـعة کـرد کە دایکی ئیماندارانـە  ھەرچـەندە جوانیەکەی جوانی دایکە خەدیـجەش نەبوو وە بێوە ژنیش بوو بلام چونکــە ئافرەتێکـی دل باش و میھرەبان بو کــردیە خێزانـی 



{ محمد-صلی اللە علـیە وسلم - فی حیاتـە الخاصـة ، نظمـی لوقا ، ص ٥٨-٦٠ }
ھــەر بۆیـــە پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علـیە وسلم - دایکە خەدیجەی لەبیر نەکــردبوو ئەوەتا دایکی ئیمانـداران عائشە رەزای خوای لێبێت ، سەرەرای کەمـی تەمەنی و گەنجیەتیەکەی دەفەرمووێ غیرەم لە ھـێچ خێزانێک لە خێزانەکانی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- نەکردووە وەکــو خەدیـجە  چونکە لای پێغەمـبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم - وابوو وەکو ئەوەی ھیچ ئافرەتێک نەبێ لە دونیا ئیللا خەدیـجە نەبـێت



{ أخرجــە البخاری فی صحـیحە ، کتاب فضائل الصحابـة ، باب تزویج النبی- صلی اللە علیە وسلم - خدیجة وفضلـھا - رضی اللە عنـھا - ٣٦٠٧ }



ھـەروەھا پێغەمـبەری خوا -صلی اللە علیە وسلم دەربارەی دایکە خەدیـجە فەرمـووی :

- خوای گەورە بۆمـی نەگۆریوەتەوە بە باشتر لە ئەو 
- بروای بە مـن کـرد کاتێک خەلکـی بێ بروا بوون پێم
- بە راستی خستمەوە کاتێک خەلکـی بە درۆیان خستمـەوە
- وە بوو بە دالدە و پشتیوان بۆم کاتێک خەلکی پشتیان تێکــردم 
- وە خوای گەورە رزقی دام بەوەی مندالم لێی ھەبـێ و لە ئافرەتانی تر - ئەوکات- نەمـبێ


 { أخرجــە أحمد فی مسنـدە ،صحیح، باقی مسند الأنـصار ، حدیث السیدة عائشة -رضی اللە عنـھا -'٢٤٩٠٨ '  } 



سەرچــاوە ؛ موقع بیان الإسلام لـرد الشبھات والإفترائات حول الإسلام
 

بەرواری : ١٤/شوال /١٤٤٠ کۆچــی -  ١٨/٦/٢٠١٩ میلادی
به‌روار: 29/06/2019
بینین: 728
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت