ئایا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسم) ڕێگریکردووە لە ژن بەسەرهێنانی کچەکانیدا ؟
هامنۆ هەورامی ☕



هەندێک لە دژە ئیسلامەکان  گومانێکیان بڵاوکردووەتەوە کە گوایا پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) نەیهێشتووە علي بن ٲبي طالبی ئامۆزای ژن بهێنێت بەسەر فاتیمەی کچیدا ،
بەڵام ئایا بزانین ڕووداوەکە بەو جۆرەیە ؟

علي بن ٲبي طالب (ڕەزای خوای لێبێت) دەيەويست کچى (ابو جهل) بخوازێت ،  پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) ڕێگری لێکرد لەم کارە و هاتە سەر مينـەر و فەرمووی:
 ڕێگەنادەم عەلی كچەکەی (ابو جهل) بهێنێت ، ئەگەر بيهێنێت دەبێت کچەکەی من (فاتيمە) تەڵاق بدات ئینجا کچەکەی (ابو جهل) بهێنێت ، کەواتە پێغەمبەر  (صلی الله علیه وسلم) ڕێگری نەکردووە لە ژنهێنانی امام عەلی بەمەرجی ئەوەی فاتيمە تەڵاق بدات بەڵکو تەنها نەیویستووە کچەکەی (ابو جهل) بهێنێت.

هۆکارەکەش ئەوەیە کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) خۆی ڕوونکردنەوەی بۆداوین لەسەر باسەکە و دەفەرموێت  : 

(لست أحرم حلالاً ولا أحل حراماً ولكن والله لا تجتمع بنت رسول الله وبنت عدو الله مكاناً واحداً أبداً).

واتە : من ئەوە حەرام ناکەم کە حەڵاڵە ، وە حەراميش حەڵاڵ ناکەم ، بەڵام سوێند بەخودا کچى پێغەمبەری خودا و كچى دوژمنى خوا لەلای پياوێک جێگەيان نابێتەوە.

بەڕوونی دیارە کە پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم) لە فيتنە و کێشە ترساوە لەو نێوەندەدا ڕووبدات کە ئەوە ڕوونە  (ابو جهل) لە شەڕدا بەرامبەر بە موسڵمانەکان کوژراوە بەهۆی دژايەتیکردنی موسوڵمانان ، بۆيە پێغەمبەریش (صلی الله علیه وسلم) ترساوە لەو بارودۆخە کە فيتنە دروست  ببێتەوە و فاتيمە توش ببێت بە ڕوداوێکی نەخوازراو ئەگەر نا وەکو خۆی دەفەرمووێت ئەو هەرگيز حەڵاڵ حەرام ناکات :

إِنَّ فَاطِمَةَ مِنِّي ، وَإِنِّي أَتَخَوَّفُ أَنْ تُفْتَنَ فِي دِينِهَا.

وآخر دعوانا ٲن الحمد لله ربّ العالمین
به‌روار: 27/06/2019
بینین: 749
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت