سلیمانی
بەناز سعید
  
  وەڵامی حەمە سعید حسن
سامان ڕەباتی

بەڵێ کچ بو کاڵا نەبوو
ناخی سپی و جلی وەکو دڵی ڕەشتان قەترانی بوو
ئەو (حەیا) بو ئەو (حەوا) بوو
بوکەڵەی نێو (یانە) نەبوو
زیرەك و چقڵی چاوی
چاوی پڕخیانەت و پیسی
گورگەکانی نێو مێگەل بوو
ئەو کچی ماڵە ھەژاری گەرمیانی لانەی خەبات بوو

ئەو سەرفرازو ئازادە
باش ئەزانێ
نابێت ببێت بە نێچیرێ
تا پیاوانی گەعدە و قومار
بەچاوی پیس لێی بڕوانێ

ئەسیری فەرمانی خوایە
نەك ئازادی حەزی شەیتان
تۆ و داعشیش ھاو ئامانجن
ھەریەک بە جۆرێک دژی خوان
کۆلکەی ھاوبەشی نێوانتان
ئەوان لەنێو موسڵمانا
بون بەگەرا
تۆش داعشێکی چەپگەرا
ئیسلامیش بۆتە مۆتەکەی
بودەڵەو بێخێر و لاڕێ
مەسینە ھەڵگرێ نەما
ھەروەکو سەگ پێی نەوەڕێ

ئەو سەربەستە نیقاب بکات
ھەرچۆن ئەڵێی ئازادیە کچی جاحێلی ساویلکە
لەسەر ستەیج
بۆ پارەوپول
بۆ تێرکردنی حەزی تۆ
لەشولاری نمایشکات

ئێوە چونکە خۆتان زەلیل
سەرشۆڕی دەستی ئارەزون
ھەر ئەخۆن و ھێشتاش زەبون
بۆیە ماوتانە تێبگەن
لەوکەسەی ئازا و خۆ گربوو
لەبەردەم شەیاتینی ئینس قەڵای گڕبوو

لە دنیای فەلسەفەی عیففەت
ئێوە ناتوانن تێبگەن
شتێك کە ئەزمونی نەکەن
چۆن ئەتوانن پێناسەیکەن
بۆیە تێبگە کەللە پوت
قەڵەم نابوت
لەلای ھەموو (زەینەب)ەکان
ڕەزامەندی پەروەردگار
بۆ دنیایان سەکینەت و
بۆ دواڕۆژیش
بەھەشتی نازونیعمەت و
پاداشتی زۆرو بێشومار


٢٥/٦/٢٠١٩



به‌روار: 26/06/2019
بینین: 86
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت