وڵامدانەوەی گومانێک
ڕێباز سیامەند
گومانـی ژمارە (١) : ھەندێ لە بێباوەران بانگــەشەی ئـەوە دەکەن، کە خەلوەتی پێغەمـبەری خوا ( صلـی اللە علـیە وســـلم )لە ئەشکەوتی ( حراء)ــدا، پێش ئەوەی وەکو پێغەمبەر بنێردرێ ،ھۆکارەکەی: بۆ خوا پەرســتی و بیرکـــردنەوە نەبــووە ؟ ھەتاوەکو بۆ ئەوەش نەبووە؛ لە گومراییەکانـی گەلەکــەی دوور بکەوێـــتەوە ؛بەلکو بۆ ئەوە بووە خۆی بەدوور بگرێ لە گەرمای مەککە وو دەشلێن <<کە ھەلسوکەتەکانـی ،پێــش ئەوەی وەکو پێغەمـبەر بنێردرێ زۆر جیاواز نەبووە ،لە ھەلسوکەوتی گەلەکەی >> ئەوەشی دەیکەنە بەلگە ،بۆ ئەم گومانەیان تێکەلاو بونی پێغەمـبەری خوایە (صلی اللە علیە وسلم ) لەگەل گەلەکەیدا ،لە بوارە کۆمەلایەتیەکان  و دەپــرسن چۆن دەبێ؟ کە محمد(صلی اللە علیە وسلم )بانگەشەی شتێک بۆ خۆی بکات کە جیاواز بێت لە دینی گەلەکەی؟ لەکاتێکا ھەر ئەمــە کە چەندین سال تێکەلیان بووە ؛ بەمەش دەیانەوێ لە رەفتار و رەوشتی بدەن پێش ناردنی وەکو پێغەمـبەر و بلێن شایەنی ئەوە نیە وەکو پێغەمـبەر بنێردرێ! ...


 
رووەکانـی پووچەل کردنـەوەی گومانــەکــــە :

١- بێگومان و بە دلنیاییەوە مانەوەی پێغەمــبەری خوا (صلی اللە علـیە وسلم')لە ئەشکەوتی ( حراء)ـدا پێش ئەوەی وەکو پێغەمـبەر بنێردرێ، بۆ عیبادەت و بیرکردنەوە بووە ، وە خۆ پارێز بووە ،و دوور بووە لەوەی رووی دەدا لە کاری سەردەمی جاھلــی  و نەفامــی. 


دکتۆر عبدالعظیم المطعنـی دەلێت:  <<ئەوەی کە نکۆلی ناکرێ ئەوەیە، کە محمد ( صلی اللە علـیە وسلم ) تاکـە ھەژار نەبووە لەمەککەدا ؛ باشە بۆچی؟ فەقیرەکانی تر رێگەیان بە[محمد]دا کە لەم خۆشیەدا بژی گەر ھۆکار ئەوە بووە ئیسراحەت بکا و لە رەفاھەتدا بێت ..!؟

وە ھــەروەھــا، مەککە پریەتی لە شاخ ؛باشە بۆچی ؟باسنەکراوە کە، فەقیرەکانی تریش وەکو پێغەمـبەری خوا (علیە السلام) بۆ رەفاھەت چوبێتنە سەر شاخ،  لەگەل ئەوەی کە ئەشکەوتی حراء چونە سەرەوە و ھاتنە خوارەوەی زۆر سەختــە ، باشە بۆچی؟ محمد نەدەچووە ژێر سێبەر دارێک و دیوارێ تا ئیسراحەت بکا ،لە جیاتی ئەوەی بچیتە سەر شاخێک .!!!


 
{ خاتــم النـبیین ، دار الفکر العربـی ،مصر  ١٤٢٥ھـ /٢٠٠٤ م، ج١ ، ص ٢٦٦ } 

٢ -  خەلوەت کردنی پێغەمـبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم) ، خوا پەرستی و بیرکــردنەوەی لە کەون  و پەروەرێنی؛ لەگەلیدا پاراستنی پەروەردگاری لەگەل بووە بۆ پێغەمبەرەکەی  لەوەی کە غەیری ئەم توشی بوونە لە شتی: پروپوچ  و پەرستنی بت و دار و بەرد.

٣- ئەوەی کە لە پێغەمـبەری خوادا ھەبووە (صلی اللە علیە وسلم) لە بازرگانی، و پێش ئەوە لە شوانی کردن ،ھۆکارێک بوونە بۆ ئەوەی کە پێغەمـبەری خوا (صلی اللە علیە وسلم )ئامادە بکرێ بۆ پێغەمبەرایەتی
.

٤- ئێمـــە نکۆلی ناکەین ،لەوەی پێغەمـبەری خوا - صلی اللە علیە وسلم- لەگەل گەلەکەیدا تێکەل بووە لە رووی کۆمەلایەتیەوە ، بەلام ئەم تێکەل بوونـە کەم  بووە، لەگەل ئەوەدا کە کەم بووە نەبووەتە ھۆکارێ بۆ ئەوەی کە کردار و لادانی سەردەمی جاھــلی  تووشی ببێت .
به‌روار: 26/06/2019
بینین: 983
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت