سلیمانی
بەناز سعید
  
  مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆکی هەرێم!
چرۆ کەلاری
پارتی بۆچی بۆمەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی هەرێم، بەرهەم ساڵحی هێنایە هەولێر

لەپاش هەڵبژتردنی بەسەرۆك كۆماری عێراق تا ساتەكانی مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆكی نوێی هەرێمی كوردستان ، نێچیرڤان بارزانی، هاتنی بەرهەم ساڵح بۆهەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان هیڵی سور بوو .
بەرهەم ساڵح لەپاش سەردانی كردنی چەندین وڵاتی عەرەبی وگەڕانەوە بۆكۆشكی سەلام،لەگەڕانەوەی هەرێمی كوردستاتن تەنیا لە سلێمانی دەمایەوە كە بوشوێنی قەڵەمڕەوی زۆنی سەوز ناسێنراوە.
بە ماوەیەكی كەم پاش دەستبەكاربوونی وەك سەرۆك كۆماری عێراق، رێبوار كەریم رۆژنامەنوسی پارتی لەدیدارێكی تەلەفزوینیدا بە روونی ئاماژەی بۆئەوەكردبوو كەهاتنی بەرهەم ساڵح بۆهەولێر رێگە پێدراو نیە لەلایەن سەركردایەتی پارتیەوە ،پاش ئەو لێدوانە بەرهەم ساڵح و سەركردایەتی یەكێتیش بێ دەنگ بوون.
ئەگەرچی چەند دەنگێكی نێو یەكێتی هاتنی بەرهەم ساڵح بۆ مەراسیمی سوێند خواردنی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەركەوتن بۆسیاسەتی یەكێتی و بەرهەم ساڵح لەقەڵەم دەدەن،بەڵام پارتی بە بانگهێشتكردنی بەرهەم ساڵح چەند ئاماژەیەكی پیشاندا لەوانە ،پارتی نامەیەكی نارد بۆ یەكێتی وحزبەكانی تر كە كەی بیەوێت بۆبەرژەوەندی خۆی بانگهێشتی بەبرسانی لایەنەكان دەكا و كەی بیەوێت دەرگای هەولێریان لێدادەخات.
(بەرهەم ساڵح ) یش كە بۆ بەرژەوەندی خۆی لەیەكێتی جیا بویەوە وپاشتر بۆبەرژەوەندی خۆی گەڕایەوە نێو یەكێتی بەهەمان شێوە لە گووتارەكەیدا ملكەچی بۆ سیاسەتی پارتی و بارزانی راگەیاند بەتایبەت لەوگووتەیەی كە ئاماژەی بۆئەوەكرد رۆڵی مەسعود بارزانی بە پلەو پۆست ناپێورێت.
لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا پارتی بۆئەوەی بیسلەمینێ هیچ سوركردەیەكی حزبەكوردستانیەكان بەتایبەت یەكێتی قسەی نیە لەسەر كاندیدەكانیان بۆ هەر پۆستێك كەبیانەوێت ،بۆیە بەرهەم ساڵح یان بانگهێشتكرد هاوشانی كۆسرەت رەسول و قوباد تاڵەبانی .
لەمگەمەیەی پارتی ئەوەش دەركەوت كەبەرهەم ساڵح تەنیا پۆستەكەی بەلاوەگرنگەو بەس لەپۆستەكەی بمێنێت ئامادەیە هەموو ملكەچیەك پیشان بدات.
به‌روار: 17/06/2019
بینین: 99
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت