مرۆڤی ڕاستەقینە بەچاکەکردن بەرامبەر خەڵکی خۆش حاڵ دەبێت!
چرۆ کەلاری
مرۆڤی راستەقینە بە چاکەکردن بەرامبەر خەڵکی خۆشحاڵ دەبێ بەڵام کە خەڵکی چاکەی بەرامبەر ئەکەن شەرمەزار ئەبێ ،

زۆر جار دەبینین کە یارمەتی کەسێ دەدەی هاوکاری یەکێ دەکەی لەرویەکی ژیانەوە کەسێ دڵخوش ئەکەی قسەیەکی باش دەکەی بۆی یان هەر جۆرە یارمەتیەکی تر کە بەرامبەر کەسێ ئەنجامی دەدەی زۆر جار لەوانەیە چاوەرێی ئەوە بوبی کە دەست خۆشیەکی باشت لێبکات و سوپاست بکات بەرامبەر ئەو کارەی کە بۆت ئەنجام داوە بەڵام هەندێ کەس هەیە بەو شێوە دەست خۆشی و سوپاست ناکات کە چاوەرێت کردوە بۆیە زۆر پێی دڵتەنگ و خەمبار دەبی و پەشیمان دەبی لەوەی کە بو ئەو کەسەت کردوە .. بۆچی هەستت بە دڵتەنگی کرد ؟؟ لەبەر ئەوەی خۆت راهێناوە لەوەی کە هەرکاتێ یارمەتی کەسێکت دا هەست بە پێزانینی کەسی بەرامبەر بکەی گەر ئەو سوپاسی کردی ئەو کاتە تۆ دڵخوش و ئاسودە دەبی بەڵام گەر سوپاسی نەکردی ئەوە دڵتەنگ ئەبی و لەوانەیە بەهۆیەوە رقیشت بەرامبەر کەسەکە دروست ببێ و جارێکی تر یارمەتی نەدەیتەوە .. ئەمە زۆر هەڵەیە لەمەودوا گەر دەتەوێ خەمبار نەبی بەرامبەر ناسوپاسگوزاری و هەستی پێنەزانینی کەسەکان،، خۆت لەسەر ئەوە رابهێنە کە هەرکاتێ یارمەتی کەسێکت دا هاوکاری کەسێکت کرد قسەیەکی باشت کرد دڵی کەسێکت خۆش کرد هەرگیز چاوەرێی هیچ شتێک مەکە لەو کەسە و سوپاس و پێزانینی ئەو لەبیر بکە ئەو کاتە تۆ لەهەردو لا قازانج دەکەی گەر ئەوکەسە سوپاسی کردی و هەستی بە چاکەکەی تۆ کرد سوپاست دەکا و تۆش دڵخۆش ئەبی بەڵام کە هەستی پێزانینیشی نەبو بۆت ئەوکاتە تۆ راهاتوی لەسەر پێنەزانی ئەو کەسە و هیچ خەمی بۆ ناخۆی دڵتەنگ نابی ..

خێزانێکی هەژار هەبون کە سەرەرای هەژاریەکەیان بەڵام هەر هاوکاری مەڵبەندێکی چاودێری مناڵانی شاریان دەکرد و مانگانە کەمێ پارەیان بۆ دەناردن .. ئەو خێزانە هەتاکو ئێستا ئەو شوێنەیان نەبینی بو بەڵام هەرگیز رۆژێک دڵتەنگ و نیگەران نەبون بەرامبەر ئەوەی کە سوپاسیان نەکراوە بەرامبەر ئەو کارەی ئەوان دەیکەن . تەنها یەک جار نامەیەکی سوپاس گوزاریان پێ گەیشت و ئەوانیش بەوە زۆر دڵخۆش و ئاسودە بون .. بەڵام هەرگیز رۆژێک لەرۆژان بۆ ئەوە خەمبار و بێتاقەت نەبون کە دەست خۆشیان لێ نەکراوە ...

زۆر جار لەنێوان دو هاورێدا رەنگە رویدابێ کە لەکارێکدا هاوکاری کردوە و یارمەتی داوە ئەوەی کە چاکەکەی کردوە لەگەڵی چاوەرێی ئەوە بوبێ کە دەست خۆشیەکی باشی لێبکات بەڵام لێی نەکراوە بەهۆیەوە دڵی لە هاورێکەی سارد بوبێتەوە و پەشیمان بێ لەو کارەی بۆ کردوە .. ئەمەش زۆر هەڵەیە تەنها تۆ خەمبار دەبی و نیگەرانی روت تێ دەکات بێ ئەوەی ئەو کەسەی تر هەستی پێبکات کەواتە هەمو کات خۆت لەسەر پێنەزانی بەرامبەرەکەت رابهێنە و چاوەرێی هیچ مەکەلێی ......

به‌روار: 16/06/2019
بینین: 2004
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت