وتار
  هۆکاری سەربەرز بوونی خوشکان
بەناز سعید
هؤكارى سةربةرزبوونى خوشكانمان

گومان لەو دانیە كە خوداى گەورە دروستكارى هەموو بونەوەرە بەزیندو و نازیندوەوە هەر خۆشی دەزانێت خێرو چاكەى دروسكراوەكانى لە چیدایە بۆیە بەرنامەى بۆ ناردوین تاپەیرەوى بكەین.
دیارە یەكێك لە دروسكراوەكانى خوداى گەورەش ئافرەتە كە خودا دروستى كردووە، و كردوویەتى بە خاوەنى ناز و نیعمەت و بەخششی زۆرى پێ بەخشیوە، بەدەر لەو نیعمەتانەى بە مرۆڤەكانى ترى بەخشیوە، وەك خاوەنى جوانى و لەش و كەسایەتى ئافرەت، لە هەمان كاتیشدا هەر خۆى فەرمان دەكات بە شاردنەوە و پۆشینی بە باڵاپۆش و دەرنەخستنى ئەو جوانى و بەخششانەى كە پآى بەخشیوە.
زۆرن ئەو ئافرەتانەى كە بەلاى قورسە بۆشینى كە فرمانى خوداى پەروەردگارە. لەهەمان كاتیشدا دەڵێن خودامان خۆش دەوێت، خۆشەویستى خودا فەرمان بەردارى كردنیتى كە فرمان بە خۆداپۆشینت دەكات وبێ فەرمانى دەكەیت خۆشەویستیت بۆ ئەو خودایە نەگەشتوتە ئەندازەیەك كە لە هەوا و ئارەزوت زیاتر ئەوت خۆش بویت، كە بێ فەرمانى خودا دەكەیت و شوێن حەز و ئارەزوو و مۆدێل دەكەوێت، بەدلنیاییەوە لەو كاتەدا كە دەچیتە بازار و خەریكى كرینى بۆشاكیت لەو كاتدا خۆشەویستیت بۆ خودا لە یاد نەچیت و بیرى خۆت بهێنەرەوە ئایا ئەو بەرگەى كە دەیكریت تا چەند خودا بێخۆشە و رەزامەندە بەو پۆشاك و بەرگە ؟! كە بە راستى خودات خۆش بویت ئەو بەرگە ناكریت كە وەێفى جەستەت دەكات و خودات لێزویر دەكات، تۆ هاوڕێكەت زۆر خۆشى بوویت یان هەر كەسێكى تربێت كاریگەریلەكى دەبیت لە سەرت بە شێوەیەك لە ڕەوشت وئاكار و بەرگ دا ئەو كاریگەرییە دەنیزێت. 
منش دەڵێم گەر بەراستى رەزامەندى خودات دەویت وسەربەرزى دونیا وسەرفرازى قیامەت بۆ خۆت بەدستى دەهێنى واز لە ڕوتى وسەردەمى نەفامى بهێنە و فەرمان بەردارى خوداى گەورە لە رۆژى قیامەت دا فریات دەكەوێت، چونكە دواى مردن هەر بۆ لاى ئەو دەگەرێتەوە، لە كاتێكدا هەمووان دەزانین خودا خاونى ناز و نیعمەتى زۆرە لە سەرمان هەر لە جەستەى ساغ وتەواو رۆح وعەقل وئیمان، چۆن بیرناكەیتەوە كەسێك چاكەى دونیایت لەگەڵ دەكات چەند سوپاسی دەكەیت ومەمنونى دەبیت ولە بیرى ناكەیت چاوەران دەكەیت تا ڕۆژیك تۆش چاكەیەكى لە گەڵ بكەیت ودڵى رازى بكەیت، ئەى خودا لە وە گەورەترو بە هێزتر و بەرێزتر نیە لە بەرامبەر نیعمەتى دا سوپاسى بكەیت وفەرمان بەردارى بكەیت كە ئەمەش نەك پاداشتى قیامەتى سودى دونیایشی بۆ خودى خۆت هەیە كالایەكى هەراج كراو نابێت، گوڵێكى بێپەرژین نابیت، گولێك دەبیت لەپەر ژینێكدا هیج دەستێكى ناپاك و چەپەلڕ ناتگاتى، هەموو ئەمانەش سەربەرزى و سەعادەت دەبەخشێتە رۆحت، زۆرن ئەوانەى لە دواى توش بونیان بە تاوانى خراب و بێزاوى ناو كومەلڕ خوزگە دەخوازن باڵاپۆش بونایە چونكە گەر باڵاپۆش بونایە توشی تاوان ولادانى كۆمەڵایەتى نەدەبون و كەسایەتى سەربەرزى خۆیان دەپاراست چونكە خودا ئافرەتى دروست كردووە هەر خۆشی دەزانێت چى لە بەرزەوەندى یاندایە و پارێزگاریان لێدەكات، هیوا دارم خۆشەویستیتان بۆ خودا بێت تا خودا خۆشەوستى خۆى بنەخشێت بێتان.
به‌روار: 16/06/2019
بینین: 447