تایبەتمەندیەکانی ڕەشکە
شەیما محمد نجم الدین
ئتایبەتمەندیەکانی زەیتی ڕەشکە:
بەکار ھێنانی زەیتی ڕەشکە لە ژەمە خۆراکەکاندا دەبێتە  ھۆی دابەزاندنی شەكرەو ڕێکخستنی پەستانی خوێن و،وە بۆ کەمکردنەوەی ئیلتھاباتو چالاک کردنی گورچیلە پاک کردنەوەی بەسودە.
ڕەشکە 

پێغەمبەری خوا ڕەشکەی بەدەرمانی ھەمو دەردێک داناوە جگە لە دەردی مردن نەبێت،
سودو تایبەتمەندی ڕەشکەو ھەنگوین بەئەندازەیەکە کە دەگرێت لە نوکی پێوە تا تۆقی سەر ھەموو دەردێکی پێ چارەبکرێت

سودو تایبەتمەندیەکانی ڕەشکە:

لێرەدا دەمانەوێ باسێکی تەواوی ڕەشکە بکەین وە باسی سودەکانی ڕەشکە و زەیتی ڕەشکەو ھنگوینو ڕەشکە بەتایبەتری بکەین  ، وەباس لەو ڕێگا پزیشکیە کۆنانە دەکەین کە ڕەشکەی وەک دەرمان تیادا بەکار ھاتووە

ڕەشکە چیە؟
ڕەشکە تامێکی تاڵی ھەیە کە ھەر لەکۆنەوە بەکارھاتوەو بەتایبەت لە ترشیاتدا بەکار ھاتووە،ڕەشکە یان تۆو ڕەشکە اصلی شوێنی باشوەی خۆرئاوای ئاسیایە،ڕەشکە ھەر لەکۆنەوە بەکارھێنانی پزیشکی ھەبوە ، تۆو ڕەشکە بۆ دایکانی شیردەر زۆر بەسوشە کەدەبێتە ھۆی زیادکردنی شیری دایک
تایبەتمەندی ڕەشکە -چارەسەری نەخۆشی و شێرپەنجە بە ڕەشکە:
توێژینەوەکان نیشانیان داوە کە ئەو کانزاو ڤیتامینانەی لە ڕەشکە داھەن لە چارەسەری نەخۆشی دیابێت و، سیل و نەخۆشی دڵ و کەم خوێنی بەسودە 

ئەو ترشە چەوریانەی کە لەڕەشکەداھەن گرنگی زۆریان بە ڕەشکە داوە تا لە چارەسەری شێرپەنجەدا بەکاربێت ، وەھەروەھا ئەو ترشە چەوریانە بۆ پێستو مو پاراستنیان زۆر بەسودە

ڕەشکە ئاسنو پۆتاسیۆمی زۆری تێدایە ، کە جگە لە بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش ، ژەھراوی بونی خوێنیش زیاد دەکات

ڕەشکە سودێکی ئێجگار زۆری ھەیە بەتایبەت لەچارەسەری شێرپەنجەو، وە لەچارەسەری برینی معیدەو، لەناوبردبی ژەھری گورچیلەو  ،وە ھەروەھا لە  چالاک کردنی سوڕی خوێن لەجەستەدا.

ئەو کەسانەی کە بەھۆی سەرمابردنو ھەڵامەتەوە بەردەوام دەپژمن دەتوانی ڕەشکە لە ئاودا بکوڵێنن و ئاوەکەی لەگەڵ زەیتی زەیتون بۆ ماوەی یەک دەقیقە لە ناوچاوانی خۆیان بدەنو مساجی پێبکەن ، کە ئەوە زۆر یارمەت دەر دەبێت بۆ نەھێشتنی ئەو پژمینانەی کە ھەیانە.

ھەندێک لە پزیشکانی پزیشکی سونەتی لەو باوەڕەدان کە جوینی ڕەشکە و تێکەڵ بونی لەگەڵ لیکی دەم پێکەوە دەبنە دەرمان بۆ (زگیل)
کەسانی توشبو بە (سیونیوزیت) لەوەرزی پایزدا واباشە گەر جارێکیش بوبێ ھەڵمی ڕەشکە بەکاربێنب

-بەکارھێنانی ڕەشکە لە ژەمەکانی خواردندا بۆ ئەو خانمانەی کە مزاج ساردن وە شیرەکەیان بەشی منداڵە شیرە خۆرەکەیان ناکات دەبێتە ھۆی زیاد بونێکی بەرچاوی شیری  ئەودایکە.
-
ھەندێک لە پزیشکانی پزیشکی سونەتی لەو باوەڕەدان کە جوینی ڕەشکە و تێکەڵ بونی لەگەڵ لیکی دەم پێکەوە دەبنە دەرمان بۆ (زگیل)
کەسانی توشبو بە (سیونیوزیت) لەوەرزی پایزدا واباشە گەر 
جارێکیش بوبێ ھەڵمی ڕەشکە بەکاربێنب

بەکار ھێنانی ڕەشکە بۆ چارەسەری سەرگێژیو ئازاری گوێ 
ھێشە:

بۆ چارەسەری سەرگێژیو گوێ ھێشە یەک کەوچکی مرەبا ھەنگوین لەگەڵ چەند دڵۆپەیەک زەیتی ڕەشکە تێکەڵ بکەو ھەمو بەیانیو نیوەڕۆیانێک بیخۆ ، بەلایەنی کەمەوە بۆ ماوەی ١١ ڕۆژ دەبێت بەردەوام بیت لەبەکارھێنانی.

بەکار ھێنانی ڕەشکە بۆ چارەشەری ئیسحاڵی (سکچون):

بۆ چارەسەری سکچون کەچکێکی خواردن ڕەشکەی ھاڕاوە لەگەڵ نیو ئیسکان (تر تیزک )ی لە عصارە دراو تێەڵ بکەو ، دوای ھەرسێ ژەمەکان بەکاری بێنە.

بەکارھێنانی ڕەشکە بۆ چارەسەری شەکرە جۆری ٢:

بەکار ھێنانی تەنھا دوو گرام لە ڕەشکە لە ڕۆژێکدا شەکرە و ھێمۆگڵۆبینو گلوکۆز لە خوێندا دادەبەزێنێی ، وە دەمارەکان چالاکو فراوان دەکات ، وە ھەروەھا بەرگری جەستە بۆ ئەنسۆلین کەم دەکاتەوە

بەکار ھێنانی ڕەشکە بۆ چارەسەری ئیلتیھابات:

ڕەشکە وەکو دەرمانێکی دژە تەشەنوج ھەر لەکۆنەوە ناسراوەو بەکار ھاتووە ، لە توێژینەکانەوە دەرکەوتوەو کە ھەندێ نەخۆشی وەکو صرع (شەقیقە) کەبەرگری دژی دەرمان ھەیەوە، بەھۆی ھاڕاوەی ڕەشکەوە بەئاسانی قابیلیەتی چارەسەری ھەیە،چونکە رەشکە بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر تەشەنوج کەم دەکاتەوە
به‌روار: 15/06/2019
بینین: 4503
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت