کوشتنی خەڵک لەسەر ئەوەی لە ئاین هەڵ ئەگەڕێتەوە لە کتێبی پیرۆزدا
ڕێژيار كوردى
سەرەتا دین دەبێ هەرکەسەو بە ئارەزووی خۆی بێت نابێ زۆر لێکردنی تێدا بێت ئەگینا ئەوە نابێتە دینداری چونکە دینداری دەبێ بۆ خودا بێت ئەگەر بۆ خودا ش بێت ئەوە خودا ڕازی نابێت تۆ کەسێک بە زۆر بکەی بە دیندار .
خودای گەورە دەفەرموێت : (( وَلَوْ شَاءَ رَبُّكَ لَآمَنَ مَن فِي الْأَرْضِ كُلُّهُمْ جَمِيعًا أَفَأَنتَ تُكْرِهُ النَّاسَ حَتَّىٰ يَكُونُوا مُؤْمِنِينَ )) یونس - ئایەتی - ٩٩ -
واتا : ( خۆ ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگارت بیویستایه (ده‌یتوانی به‌زۆرو به‌ناچاری) هه‌ر هه‌موو دانیشتوانی سه‌ر زه‌وی باوه‌ڕ بهێنن (به‌ڵام په‌روه‌ردگاری مه‌زن ڕێزی بۆ ئاده‌میزاد داناوه و سه‌رپشکی کردووه)، جا ئایا تۆ (ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم، ئه‌ی ئیماندار) ئه‌ته‌وێ زۆر له‌خه‌ڵکی بکه‌ی بۆ ئه‌وه‌ی بڕواداربن ؟؟ )
بەڵام لە ئاینی یهود و نصرا خەڵک بە زۆر ئەکرێ بە دیندار هەڵگەڕانەوە نیە ؟
چۆن ئەبێ ئەوە دینی خودا بێت :
کتێبی پیرۆز : دوا وتاری مو‌سا : بەشی ١٣ دێڕێ
6
ئه‌گه‌ر براكه‌ت، كوڕی دایكت، یان كوڕه‌كه‌ت یان كچه‌كه‌ت، یان ژنه‌كه‌ی باوه‌شت، یان هاوڕێكه‌ت كه‌وا وه‌ك خۆته به نهێنی له‌بن گوێت خوێندی و وتی، (ده‌ڕۆین و خودای دیكه ده‌په‌رستین،) ئه‌و خوداوه‌ندانه‌ی كه‌وا نه تۆ و نه باوباپیرانت نه‌یانناسیوه،
7
له خوداوه‌نده‌كانی ئه‌و گه‌لانه‌ی ده‌وروبه‌رت، ئه‌وانه‌ی لێته‌وه نزیكن یاخود دوورن له‌مپه‌ڕی زه‌وی تا ئه‌وپه‌ڕی،
8
له‌گه‌ڵی ڕه‌زامه‌ند مه‌به و گوێی لێ مه‌گره و دڵت پێی نه‌سووتێت و ده‌ستی لێ مه‌پارێزه و بۆی مه‌پۆشه،
9
به‌ڵكو بێگومان ده‌یكوژیت، یه‌كه‌م جار ده‌ستی تۆ له‌سه‌ری ده‌بێت بۆ كوشتنی ئینجا له كۆتاییدا ده‌ستی هه‌موو گه‌ل،
10
به‌ردبارانی ده‌كه‌یت تا ده‌مرێت، چونكه ویستی له یه‌زدانی خودات لات بدات كه له خاكی میسر له ماڵی كۆیله‌یی ده‌ریهێنایت،
11
ئه‌وسا هه‌موو ئیسرائیل ده‌یبیستن و ده‌ترسن و جارێكی دیكه هیچ كه‌سێك له‌نێوتان وه‌ك ئه‌م به‌دكارییه ئه‌نجام نادات.
ئەمەش لینکی دەقەکە لە ( ٦ تا ١١ بخوێنەوە )
لەبەر چی ئەیان کوژن ؟ تەنیا لەبەر ئەوەی دینی گۆڕیوە ؟ ئایە ئەمە ڕەوایە ؟ لە دینی خوادا ؟
نەخێر وە بەرد بارانی بکەی تا خەڵك نەوێرێت چی تر واز لە ئاین بێێن ... یانی بە زۆر کردن لە دیندا هەیە ؟ ئەگەر وا بێت ئەمەش دینی خودا نیە چونکە دینی خودا ئەبێ ( لا اکرا‌ە فی ا‌لدین ) بێت
وە هەر کتێبی پیرۆز : دوا وتاری مو‌سا : بەشی ١٧ ذێڕی
2
ئه‌گه‌ر له‌نێوتاندا، له یه‌كێك له شارۆچكه‌كانتان كه‌وا یه‌زدانی خوداتان پێتانی ده‌دات، پیاوێك یان ئافره‌تێك بینرایه‌وه خراپه له‌به‌رچاوی یه‌زدانی خوداتان ده‌كات، به شكاندنی په‌یمانه‌كه‌ی و
3
ده‌ڕوات و خودای دیكه ده‌په‌رستێت و كڕنۆشی بۆ ده‌بات، یان بۆ خۆر یان بۆ مانگ یان بۆ هه‌ر یه‌كێك له ئه‌ستێره‌كانی ئاسمان، ئه‌و شته‌ی كه فه‌رمانم پێی نه‌داوه.
4
جا پێتان ڕاگه‌یه‌نرا و بیستتان و باش لێتان كۆڵییه‌وه و تاوانباركردنه‌كه ڕاست بوو و بێگومان ئه‌و كاره قێزه‌وه‌نه له ئیسرائیل‌دا كرابوو،
5
ئه‌وا ئه‌و پیاوه یان ئه‌و ئافره‌ته‌ی ئه‌و به‌دكارییه‌ی كردووه، ده‌ری بكه‌ن بۆ لای ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌تان و به‌ردبارانی بكه‌ن تا ده‌مرێت.
6
ئه‌وه‌ی بكوژرێت له‌سه‌ر زاری دوو شایه‌ت یا سێ شایه‌ت ده‌كوژرێت، نابێت له‌سه‌ر زاری یه‌ك شایه‌ت بكوژرێت.
7
یه‌كه‌م جار ده‌ستی شایه‌ته‌كانی به‌سه‌ره‌وه ده‌بێت بۆ كوشتنی پاشان ده‌ستی هه‌موو گه‌ل، جا خراپه‌كه له‌نێو خۆتان داده‌ماڵن.
ئەمەش لینکی دەقەکە لە کتێبی پیرۆز ( دێڕی ٢ تا ٧ ) سەیری بکەن
( الیاس ) که یه‌کێکه له پێغه‌مبه‌رانی بن‌و اسرائیل له زه‌مانی خۆیدا هاتوه پێغه‌مبه‌رانی بعلی کۆ کردۆته‌وه که ژماره‌یان 450 که‌س بووه و هه‌ر هه‌موویانی سه‌ر بڕیوه
بعلیش یه‌کێکه له خودا کۆنه‌کان نێر و مێی هه‌بووه خه‌ڵکی دوای که‌وتوون و خودای جنس بووه . له زه‌مانی ایلیادا زۆربه‌ی زۆری بن‌و اسرائیل شوێن بعل که‌وتون بۆیه ایلیا هاتوه پێغه‌مبه‌ره‌کانیی سه‌ر بڕیوه ، به‌و شێوه‌یه بن‌و اسرائیل گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ په‌رستنی خودا . وه بعل له قورئانیشدا باس کراوه له سوره‌تی الصافات 123 هه‌تا 132
وه خۆشتان ده‌توانن له‌و زانیارییه دڵنیا بن که له ته‌ورات دا سفر الملوك الاول به‌شی 18 دا باس کراوه له دێڕی 40 دا ده‌ڵێت ایلیا 450 پێغه‌مبه‌ره‌که‌ی بعلی سه‌ر بڕی له دۆڵی کرملدا وه بن‌و اسرائیل هه‌ر هه‌موو یان تۆبه‌یان کرد و گه‌ڕانه‌وه بۆ لای خودا .
ئەمەش دەقەکە لە کتێبی پیرۆز << كليك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى >>>
یانی ئەمەش هەروەك ئەوانی تر بە زۆر خودا پەرستی بە خەڵك دەکەن ؟؟ ئەمەش دژی دینی خودایە !!
ئه‌مه‌ش لینکی (سفر الملوك الاول 18) یه به زمانی کوردی و ده‌توانن ورده‌کاریی ئه‌وجەنگی هەڵگەڕاوەکان بن‌و اسرائیل بخوێننه‌وه
وەڵامی ڕەخنەیەك پێش ئەوەی بگرێت ئەو ماوەیە نصرانیەکان هیچ شارەزای دینی خۆیان نین وە ئەڵێن ئەو دەقانە هی تەوراتن و هی ئینجیل نین ؟
بەڵام لە ئینجلا هاتوە کە عیسی ( علیە سلام ) هاتوە تەورات تەواو بکات نەك ڕەتی بکاتەوە ؟
مەتا بەشی 5 دێڕی
17
وا بیر نه‌كه‌نه‌وه من هاتووم ته‌ورات یان پێغه‌مبه‌ران پووچه‌ڵ بكه‌مه‌وه، نه‌هاتووم بۆ پووچه‌ڵكردنه‌وه، به‌ڵكو بۆ ته‌واوكردن.
(كليك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى)
لۆقا : بەشی 16 دێڕی
17
به‌ڵام نه‌مانی زه‌وی و ئاسمان ئاسانتره له كه‌وتنی خاڵێكی ته‌ورات (كليك بكه بۆ خوێندنه‌وه‌ى)
به‌روار: 08/04/2016
بینین: 961
|