هەمەجۆر
  دووڕووی و بانێک و دوو هەوای هەندێک لە بەناو مامۆستا و مەلاکانی ئەمرۆی سەردەم
ديارى حه‌مه‌ ئه‌مين
زۆرم پێ سەیرە لەمرۆدا پرسیارکردن و نەزانین و داوای  ئامۆژگاریکردن لەرێی مامۆستاو مەلایانی  مزگەوت و  قوتابخانەوە بوەتە ناوزڕاندن و تۆمەت بەخشین و تانە و تەشەرلێدانی کابرای پرسیارکەر .

 کابرای داماوی سەر شەقام پرساری لادروست بوە و بوەتە گرێ کوێرە لە دڵ و هەناویدا کەس نیە جگە لە  مەلا و ماموستای بەڕێز تا وەڵامی پرسیارەکەی بدەنەوە و قەناعەتی تەواوی بۆ دروستکەن و  گرێ کوێرەکەی نەهێڵن،  بەڵام نەک هەر گرێکەی بۆ ناکەنەوە بەڵکو تنتر و کۆڵەوارتر و بێ قەناعەتری دەکەن لە پێشووتری،" دەک خوا بتان باتەوە بۆ خەزێنەکەی خۆی" ،بەشێوەکی زۆر ناشرین و نابەرپرسانە وبە تورەی و بەسەر پێیەکی لە خۆباییەوە  وەڵامی نا وەڵامی کابرای پرسیار کەر دەنەوەوە و دەخەینە چاڵی گومراوی و سەرڵێشێوواوی و  گریانەوە .... بۆ وێنــــا:

  لەپرسیارکەری وام بیستوە کەپرسیاری هەبوە لە  مەلای گەوورە و ڕێزداری سەر تیڤیەکان  کابرا پرسیارەکەی تەواو نەکردوە مامۆستای بەڕێز بە کابرای پرسیارکەری وتوە جا تۆ   چاو ئێشەتە شتی واکەی؟؟  دەی مەلای نا مەلا  تۆ حەقت چیە شتی وا ئەکا یا نایکا ،تازە ئەو شتەکەی کردوە تۆ بۆ نایەی چارەسەر و وڵامی بدەیتەووە و بیخەیتە سەر رێی ڕاست،  ئەو خوا وازی لێ هێناوە و حکومی نادات تا قیامەت ئەی بۆ تو حکومی  پێشوەختی دەدەی خۆ  تۆ خوا نیت و وەکیلی خواش نیت دە بۆ وازی ڵێناهێنی . مەجبوور برسیار کەری داماو لەترسانا  مۆبایلەکەی داخستوە  بەڕووی مەلادا .
کە واڵامەکەی  بە جوانی و دروستی و شەرعی و زانستی نادەیتەوە   دەحەیایشی مەبە  بەڕاستەوخو ناڕاستەخو   لە شوێن و مەکانی خۆتان  لەسەر مینبەر و   فیسبووک بە هەزار شێوە و شێواز ناوی کابرا دەبەن و دەیهێنن و  حەیای بۆ ناهێڵن و دایدەرزێنن و رقی خۆتانی بەسەر ئەرێژن و دەرشێنەوە بەرامبەری  و وای لی اکەن جاڕێکی تر پرسار نەکات  و ئاقڵی دەکەن تا هەتا هەتایە .

هەر بۆیە ئیمامی شافعی دەڵێت گەر بەتەنها ئامۆژگاریت کردم ئەوا مەبەستەکەت پێکاوە و ئامۆژگاریت کردووم بەڵام  گەر لە شوێنان و لەلای خەڵکیدا ئامۆژگاریت کردم ئەوا مەبەستەکەت نەپێکاوە و تەنها ناوت زرانـــدووم دەی تۆش ناوت زڕاندوە و قورت کردوە بەسەریدا هەمووی دەزان کە کێ پرسیارەکەی کردوە لێت . .

بەڵام هەر ئێوەی ملا و مامۆستا دەبینی  لە  شوێننان  و سەر تیڤییەکان   ماشااللە مامۆستای بەڕز و بەڕێز و ڕێزگر و خۆشەویست و نەرم و نیانن و چۆن سادە و ساکار وەڵامی پرسارەکانی خەڵکی دەدەنەوە   بە برای برام و بە خوشکی خوشکەکەم و بە دایکی دایکم و بە کورەکەم و بە زۆر شێوە و شێوازی جوانتر و ویستراوتر قسەدەکەن و دەبێژن و وەڵامی پرسیارەکانی خەڵکی دەدەنەوە  واتە  دەبنە بەتڵ و ئەکتەری سەر تیڤیەکان و  فریادڕەسی خەڵکی  ئەی ئەمە دووڕووی و بانێک و دوو هەوای نەبێت دەی پێم ناڵێن ئەمە چیە .


لەگەڵ ڕێزو سڵاوم بۆ مامۆستا و مەلا بەڕێزەکانی تر کەوەک ئەمان نین هەمیشە لە خزمەت خەڵکیدان بە شێوەێکی نەرم و نیان .
به‌روار: 07/04/2016
بینین: 902