قه‌یرانی ئاو له ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست (ڕه‌هه‌ندو لێكه‌وته‌كانی)
به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
ئه‌گه‌ر جیۆپۆڵه‌تیك زانستی لێكۆڵینه‌وه بێت له كاریگه‌ریی جوگرافیا به‌سه‌ر سیاسه‌ته‌وه ،ئه‌وا هایدرۆپۆڵه‌تیكیش به‌دواداچوونه بۆ كاریگه‌ریی ئاو (H2O) له‌سه‌ر سیاسه‌ت.."دكتۆر ئیسماعیل سیراج ا‌لدین"جێگری بانكی ده‌ولی و پسپۆر له زانكۆی هارڤاردی ئه‌مریكی لایوایه" زۆربه‌ی جه‌نگه‌كانی سه‌ده‌ی (20) له‌سه‌ر نه‌وت بووه، زۆربه‌ی جه‌نگه‌كانی سه‌ده‌ی (21) یش له‌سه‌ر ئاو ئه‌بن "...ئاو نهێنی ژیانه له سه‌ر زه‌وی، مرۆڤ به بێ نه‌وت و غاز ئه‌ژی، به‌لاَم بێ ئاو ناتوانێت ژیان به‌رێته سه‌ر،هه‌ركاتێك بونی كه‌م بۆیه‌وه،ئه‌وسا زیاتر هه‌ست به پێداویستی و نرخی ئاو ئه‌كه‌ین .
ئاو، پێكهاته‌یه‌كی كیمیاوییه، له دوو گه‌ریله هایدرۆجین (H) و گه‌ردیله‌یه‌ك ئۆكسجین (O) پێكدێت. زانایان ئاماژه به‌وه ئه‌كه‌ن كه بنچینه‌ی ژیان له‌سه‌ر هه‌موو هه‌ساره‌كان ئاوه،(71%) ی ڕووی زه‌وی به ئاو داپۆشراوه، هه‌موو شتێكی زیندوو پێویستی به ئاوه،به جۆرێك په‌یكه‌ر و ڕێكخه‌ری ژیانه: جه‌سته‌ی مرۆڤ (60%) ی ئاوه،له ناو ئاژه‌لاَندا فیل به‌ڕێژه‌ی (70%) و،له ڕووه‌كیشدا په‌تاته (80%) و ته‌ماته (95%) ی له ئاو پێكهاتووه ....تاد .مرۆڤێكی ئاسایی ئه‌توانێت ته‌نها (7) ڕۆژ بێ ئاو بژی .ئه‌گه‌ر كه‌سێك (20%) ی ئاوی له‌شی له‌ده‌ستبدات،یه‌كسه‌ر ئه‌مرێت . هه‌ر مرۆڤێك بۆ خواردنه‌وه ڕۆژانه پێویستی به (2,4) لیتر ئاوه (1) .
له وولاَته پێشكه‌وتوه‌كان، بۆ هه‌ر تاكێك له شوێنه‌كه‌ی خۆی ڕۆژانه بڕی (380) لیتر ئاو دابین كراوه،ئه‌گه‌ر ته‌نها (1) خوله‌ك كه‌سێك له‌ژێر دووشی حه‌مامدا بێت (19) لیتری پێویسته .بۆ شۆردنی جلوبه‌رگ و كه‌لوپه‌لی كه‌سێك ،به‌لای كه‌می (154) لیتر ئاو دانراوه .ئینجا ئاو بۆ بواره‌كانی كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی و خواردنه‌وه‌و ئاژه‌ڵداریی و ...تاد .گرنگی بێ پایانی هه‌یه .له‌به‌ر گرنگیه‌كه‌ی هه‌موو وولاَتێك سیاسه‌ت و یاسای ئاویی هه‌یه، ڕێككه‌وتننامه‌ی ئاویی و ده‌ریاوانی نێو-ده‌وڵه‌تی هه‌یه .
ئێمه له لێكۆڵینه‌وه باسه‌كانی پێشووماندا، گوتمان هه‌نووكه (80%) ی ووزه له جیهاندا پشت به (نه‌وت و غاز) ئه‌به‌ستێت ،نزیكه‌ی سه‌ت ساڵه نه‌وت و غاز ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گرتووه له بازاڕه‌كانی جیهاندا، بۆ نمونه تا دێت جیهان زیاتر پێویستی به غازی شله، ساڵی (2012) جیهان (240) ملیۆن ته‌ن غازی شلی سه‌رفكردووه،پێشبینی كراوه ساڵی (2030) ئاستی به‌كاربردن (استهلاك) ی ئه‌م غازه بگاته (550) ملیۆن ته‌ن له جیهاندا، واته پێداویستی و ڕێژه‌كه دوو كه‌ڕه‌ت زیاتر ئه‌كات ..له‌به‌ر ئه‌م گرنگیه‌ش وولاَتانی دونیا سیاسه‌تی سه‌ربازیی و هه‌واڵگریی و ده‌ره‌كییان له‌سه‌ر بنه‌مای بیركردنه‌وه‌یه له ووزه یه‌كی زیاتر .هێشتا جیهان شه‌ڕی بۆڕییه نه‌وتی و غازییه‌كانی ته‌واو نه‌كردووه ..قه‌یرانی ئاو یش له‌ناوچه‌كه‌دا نیشانه‌كانی به زه‌قی ده‌رخستووه .
لێره‌وه،لێكۆڵینه‌وه له كه‌یسی (ئاو) ئه‌كه‌ین، كه به ئاشكرا له‌ناوچه‌كه‌دا،ململانێیه‌ك له‌سه‌ر (ئاو) هه‌یه، ڕاسته‌وخۆش كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ئاسایش و ئارامی ئه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه‌مبونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كانی ئاو له زۆربه‌ی ولاَتانی ناوچه‌كه، بۆیه ئاو بۆته بابه‌تێك له ڕه‌هه‌نده‌كانی ئاسایشی نیشتمانی و سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌و به‌رقه‌راربونی ئارامی له‌ناوه‌وه . كارێك كه توركیا لێره‌دا پێی هه‌ڵساوه ، به‌كارهێنانی ئاوه وه‌ك كارتێك بۆ فشاری سیاسیی له‌سه‌ر ناوچه‌كه و به‌دیاریكراویش (سوریا‌و عێراق) ،چونكه توركیا شوێنی هه‌ڵقولاَنی هه‌ردوو ڕووباری دیجله‌و فوراته (هه‌ردوكیان له‌شاخه‌كانی تۆرۆس و له ئه‌نادۆڵه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێن) و به عێراق و سوریادا تێ ئه‌په‌ڕن (2).
یه‌كه‌م: له نیله‌وه بۆ فورات
توركیا ساڵی (1989 ) نێردراوی خۆی نارده ئیسرائیل، تا سوود له‌شاره‌زایی و پاڵپشتی ته‌كنیكی و هونه‌ریان وه‌ربگرێت، ئیسرائیلیش وه‌فدێكی خۆی له‌كه‌سانی پسپۆڕ له بواره جیاوازه‌كانی، ئاسایشی خۆراكی و،پاككردنه‌وه‌ی خاك و چاكسازیی له زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان نارده ئه‌نقه‌ره .
به‌لاَم !.به زانینی ئه‌وه‌ی پرۆژه ئاوییه‌كانی كه توركیا به‌نیازه ده‌ستی یان بداتێ و، داوای توانا و شاره‌زایی له ئیسرائیل ئه‌كات، له ڕاستیدا ئه‌مه نیه‌تی بنه‌ڕه‌تی ئیسرائیل خۆیه‌تی ، كه ده‌ستی بداتێ، عه‌یامێكه دروشمی " له نیله‌وه بۆ فورات" ی به‌رزكردۆته‌وه (له كیتابی پیرۆز یشدا باسی ئه‌مه هاتووه) .له‌م پلان و هێڵكارییه‌دا ئاشكرابو،كه ئاو له توركیاوه ئه‌گوێزرێته‌وه بۆ ئیسرائیل . جامیعه‌ی عه‌ره‌بی به‌مه‌ی زانی ،ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌رانبه‌ر هاریكاریی توركی – ئیسرائیلی ده‌ربڕی (3) .
توركیا له حوزه‌یرانی 1987 دا، له‌سه‌ر زاری ڕاوێژكاری سه‌ره‌كوه‌زیران بۆ كاروباری ده‌ره‌وه "جیم دونا" پرۆژه‌ی بۆڕییه‌كانی ئاشتی (انابیب السلام) ی ڕاگه‌یاند. ئه‌مه‌ش له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی سێهه‌می سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی زانكۆی جۆرج تاون ی ئه‌مریكیدا،وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ بایه‌خی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندیی ستراتیجی و نێوده‌وڵه‌تی و ئابوریی له‌نێوان ولاَتانی خۆرهه‌لاَتی ناوه‌ڕاستدا، بۆ قازانجێكی هاوبه‌ش له سه‌رچاوه‌كانی ئاو، ئه‌گه‌رچی ئه‌م پرۆژه‌یه پێشوتر له‌لایه‌ن ئه‌ندازیارێكی ئیسرائیلیه‌وه "Elish Cali" یه‌وه له (1974) به‌ناوی "ئاوی ئاشتی" پێشنیاركرابو ،ئه‌وه‌ش به‌ئامانجی پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه ئاوییه‌كان له‌ناوچه‌ی ڕۆژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست،تاوه‌كو : سوریا‌و، ئه‌رده‌ن و، ئیسرائیل، سوود له‌ئاوه‌كانی هه‌ردوو ڕووباری سه‌یحان و جه‌یحان Nehir Seyhan ve Ceyhan ی توركی ببینن،له‌به‌رئه‌وه‌ی پرۆژه‌كه تێچووییه‌كی زۆری هه‌بو، دووری 2650 كم و 21 ملیار دۆلاری تێ ئه‌چوو،سالاَنه توانای ناردنی 6 ملیۆن مه‌تر/سێجا هه‌بو،ئه‌كرا له‌وكاته‌دا گرفتێكی ئه‌منی دیكه له‌ناوچه‌كه‌دا دروست بكات، ولاَتانی عه‌ره‌بیش ڕه‌تیان كرده‌وه ،بۆیه ئه‌م هه‌وڵه‌یان به هه‌ڵواسراوی مایه‌وه (4).
دوای ئه‌وه‌ی پرۆژه‌ی بۆڕییه‌كانی ئاشتی سه‌ركه‌وتو نه‌بو،ئه‌ندازیارێكی تری ئیسرائیلی "به‌واز ئه‌تشل-Boaz Atchel" پرۆژه‌یه‌كی خسته ڕوو،كه هێشتا ئیسرائیل توانای هاورده‌كردنی ئاوی له توركیاوه ماوه..په‌یمانگه‌ی دیراساتی ئیسرائیلی له نیۆرك پرۆژه‌كه‌ی ناونا "كه‌ناڵی ئاشتی".ئه‌م پرۆژه‌یه له‌سه‌ر درێژیی دوو بۆڕیه، ئاو له ده‌ریاچه‌ی ئه‌تاتۆرك یان له دوو ڕووباری سه‌یحان و جه‌یحان به‌سه‌ر ڕووباری فورات دا، ئه‌باته (به‌رزاییه‌كانی جۆلان) ی سوریا.لێره‌دا پرۆژه‌كه له‌شێوه‌ی نیمچه ده‌ریاچه‌یه‌ك دروست ئه‌بێت،به درێژی (60) كم و پانی (670) م..پرۆژه‌كه وه‌ك به‌ربه‌ستێكی ئاویی لێدێت له‌نێوان سوریا‌و ئیسرائیل دا. دوو بۆڕییه‌كه ئه‌بێته دوو لقه‌وه،یه‌كێكیان به ئاڕاسته‌ی ڕۆژئاوا و "ده‌ریاچه‌ی ته‌به‌ری" له‌به‌رژه‌وه‌ندیی ئیسرائیل ئه‌بێت،ئه‌وه‌كه‌ی تریش به‌ئاڕاسته‌ی ڕووباری یه‌رموك له پشت "به‌نداوی وه‌حده" ه‌وه له‌به‌رژه‌وه‌ندیی سوریا‌و ئه‌رده‌ن (5)
ئامانجه‌كانی ئه‌م پرۆژه‌یه‌ش ئه‌وه‌یه:
ئه‌م كه‌ناڵه بۆ لایه‌نی ئه‌منی ئیسرائیل گرنگه ، به‌ربه‌ستێكه له‌جۆلان و باشتركردنی ڕووباری ئه‌رده‌ن له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و پاشه‌كشه‌یه‌ی ئه‌مدواییه‌ی كه له‌به‌رزاییه‌كانی جۆلان و زیفه‌ی غه‌ربییه‌وه كردی .
پاراستن و ده‌ست پێوه‌گرتنی كوالێتی ئاو و بڕی زیاده‌ی ئاویشه له ناوچه‌كه‌دا،وه دابه‌شكردنیه‌تی به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسان به‌سه‌ر هه‌ر چوار لایه‌نه‌كه‌دا (سوریا،ئه‌رده‌ن،زه‌وییه‌كانی فه‌له‌ستین و ،ئیسرائیل) .
به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی كاره‌بایی به بێ پیس كردنی ژینگه له‌سه‌ری،به‌بڕی 100 مێگاوات .
زامنكردنی چوارچێوه‌یه‌كه بۆ ڕێوشوێنه ئه‌منیه‌كان، وه ئاو له‌ناوچه‌كه‌دا..وه‌كو چاره‌سه‌رێكه له‌سه‌ر بنه‌مایه‌كی هایدرۆلۆجی و ئه‌منی (6).
به‌لاَم ئه‌م پرۆژه‌یه مه‌ترسی خۆشی هه‌یه، توانایه‌كی ڕێژه‌یی ئه‌دات به ئیسرائیل كه حوكم به ئاوی فورات و جۆلان ه‌وه بكات، بێجگه له‌وه‌ی ئه‌بێته هۆی ده‌وردان (حه‌سر) ێكی سوریا به ئاو .سنورێكی ئاویی جێگیر و بۆهه‌تا هه‌تایه دروسته‌كات وه‌كو هێڵێكیشه بۆ ڕێككه‌وتنێكی تازه . ئینجا كاتێك ئیسرائیل به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ئاو له فورات وه‌ربگرێت،بێگومان له‌ئاینده‌دا ئه‌و عێراقه‌ی به‌ده‌ست گێژه‌ڵۆكی شه‌ڕی مه‌زهه‌بیه‌وه ئه‌ناڵێنیت و،سه‌رقاڵه،تووشی قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی ئاو ئه‌بێته‌وه . له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل "بنیامین ناتانیاهو" له (25/10/2015) نه‌یشارده‌وه كه زۆربه‌ی وولاَتانی عه‌ره‌بی له‌قسه‌یان ده‌رناچن و،وتیشی هه‌تا حوكمی شیعه‌و ئێرانیش له عێراق هه‌بێت شه‌ڕی داعش به‌رده‌وامی ئه‌بێت و،چاوه‌ڕوانی گرفتی دیكه‌ش بكه‌ن "..
دووه‌م: پرۆژه‌ی باشوری ڕۆژهه‌لاَتی ئه‌نادۆڵ (گاپ-GAP)
پرۆژه‌ی باشوری ڕۆژهه‌لاَتی ئه‌نادۆڵ GAP (Güneydoğu Anadolu Projesi) یه‌كێكه له گرنگترین پرۆژه‌كانی گه‌شه‌پێدانی باشوری ئه‌نادۆڵ، سه‌ره‌تاكه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوای دامه‌زراندنی كۆماری توركیا ،ئامانجه‌كه‌شی ئه‌وكات ساڵی (1930) خۆی له: خستنه‌گه‌ڕی وێستگه‌كانی وه‌به‌رهێنانی ووزه‌ی كاره‌باو، هه‌ڵبه‌ستنی چه‌ندین به‌نداو له‌سه‌ر ڕووباری فورات ئه‌بینیه‌وه ، به‌پێی حكومه‌ته یه‌كله‌دوای یه‌كه‌كانی توركیا،له‌هه‌موو سه‌رده‌مه‌كاندا لێكۆڵینه‌وه‌و،پلانی وورد دائه‌نرا،بیرله‌وه كرایه‌وه كه چۆن بتوانن سوود له ئاوه‌كانی باشوری ئه‌نادۆڵ (فورات) وه‌ربگرن، وه‌ك پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی و ئابوریی زه‌به‌لاح بیخه‌نه گه‌ڕ،تا ساڵی (1986 ) دامه‌زراوه‌یه‌ك بۆ كاروباری ئاویی توركیا ده‌ستبه‌كاربو،له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ش حكومه‌تی توركیا گوێی بۆ پرۆژه‌كه‌ی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه گرت و،ئیداره‌یه‌كی تایبه‌تیشی بۆ پرۆژه‌كه به‌ناوی "به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گه‌شه‌پێدانی باشوری ڕۆژهه‌لاَتی ئه‌نادۆڵ" كرده‌وه،وه‌زیرێكیشی له‌سه‌رۆكایه‌تیه‌وه بۆ دیاریكرد،به‌ناوی وه‌زیری كاروباری باشوری ڕۆژهه‌لاَتی ئه‌نادۆڵ (6).
پرۆژه‌ی گاپ،گه‌وره‌ترین و پڕ بایه‌خترین پرۆژه‌یه‌كه،كه حكومه‌تی كۆماریی له توركیا له‌مێژووی خۆیدا ته‌ماحی تێ كردبێت،به‌ڕێژه‌ی (80%) پشت ئه‌به‌ستێت به ئاوی فورات،(20%) یشی له‌سه‌ر ئاوی دیجله ئه‌بێت،ئه‌م پرۆژه‌یه چه‌ندین پارێزگا‌و ناوچه ئه‌گرێته‌وه (كه زۆربه‌یان شاره كوردییه‌كانن) وه‌كو : باتمان، دیاربه‌كر،سرت،لكس، ماردین، غازی عه‌نتاب،شانلی ئه‌ده‌رنه" .. (9,7%) ی ڕووبه‌ری توركیا ئه‌گرێته‌وه، (20%) زه‌ویی كشتوكاڵی توركیا له‌خۆئه‌گرێت كه ئه‌كاته (8,5) ملیۆن هێكتار (هیكتار: یه‌كه‌ی پیوانه‌كردنی زه‌وییه له‌سیسته‌می نێوده‌وڵه‌تی دا،هه‌ر (1) هێكتار یه‌كسانه به (10000) كم چوارگۆشه،كه به‌رانبه‌ره به (4) دۆنم زه‌وی ) .
گاپ، ده‌شتێكی به‌رفراوان له حه‌وزه‌ی فورات و دیجله ئه‌گرێته‌وه، له زووه‌وه به‌م ناوچه‌یه وتراوه مانگی به پیت " هلال خصیب" ، به‌وه ناسراوه كه لانكه‌ی شارستانیه‌ته،لێره‌وه به‌شه‌ریه‌ت و شارستانیه‌ت گوازراوه‌ته‌وه بۆ شوێنه‌كانی تری جیهان .له‌هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوه‌وه ئه‌م پرۆژه‌یه بۆته پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ئیقلیمی ئابوریی فره ڕه‌هه‌ند، وه‌كو: كه‌رتی ئاودێریی و وه‌به‌رهێنانی كاره‌با،كشتوكاڵ و پرۆژه‌ی هایدرۆكاره‌بایی و ژێرخانی ئابوریی په‌روه‌رده‌یی و ته‌ندروستی و گه‌شتوگوزاریی ...تاد. هه‌نوكه‌ش دانانی (22) به‌نداوی گه‌وره له‌چوارچێوه‌ی وه‌به‌رهێنانی سه‌رچاوه‌كانی ئاو، له‌گه‌ڵ (19) ناوه‌ندی هایدرۆكاره‌بایی هه‌یه،ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر حیسابی ولاتانی تره.(7).
پرۆژه‌كه تائێستا بڕی (32) ملیار دۆلاری تێچووه، هێزی گشتی له وه‌به‌رهێنانی ووزه له‌م پرۆژه‌یه‌دا (7476) مێگاواته،ئه‌مه‌ش یانی به‌رهه‌می سالاَنه‌ی ووزه‌ی تیا ئه‌گاته (27) ملیار مێگاوات له كاتژمێرێكدا. له‌هه‌ناوی خۆیدا ئه‌م پرۆژه‌یه دابه‌شكراوه بۆ (13) پرۆژه‌ی سه‌ره‌كی،كه (7) یان له‌سه‌ر ڕووباری فوراته،(6) یان له‌سه‌ر دیجله‌یه،ڕووبه‌ره‌كه‌یان به‌گشتی (6,76) ملیۆن دۆنم زه‌وییه .
پرۆژه‌ی گاپ،هه‌تا بڵیی به‌شداری ئه‌كات له خزمه‌تكردنی ئامانجه‌كانی زامنكردنی ئارامی كۆمه‌لاَیه‌تی و گه‌شه‌ی ئابوریی و ،كه‌رته‌كانی: گه‌یاندن، كشتوكاڵ و ئاودێریی، گه‌شتوگوزار، نیشته‌جێ بون،هه‌لی كار، ته‌ندروستی،په‌روه‌رده‌و فێركردن و هه‌ستانه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی توركی . دیزاینكردنی پرۆژه‌كه له سه‌رده‌ستی پسپۆڕی ئاودێریی ئیسرائیلی (شارۆن ئالوزوروف) دانراوه . ئه‌ندازیاره‌كه‌شی (یوشع كالی) ئیسرائیلیه.پرۆژه‌كه كاریگه‌رییه‌كی زۆر له‌سه‌ر كه‌مكردنی پشكی ئاوی عێراق و سوریا دائه‌نات، ئاوی فورات (40%) له‌سوریاو (75%) له عێراق كه‌م ئه‌كات . مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌شه بۆسه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عه‌ره‌بی، ئه‌كرێت ئه‌مه یه‌كێكی تر بێت له‌كارته‌كانی ئیسرائیل بۆ له قاڵبدانی جیهانی عه‌ره‌بی، تا ولاَتانی عه‌ره‌بی ناچاربكات پێویستیان پێی بیت و هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ ببه‌ستن .
له‌میانه‌ی سه‌ردانێكی وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازیی ئیسرائیل بۆ ئه‌نقه‌ره له (25ی ئازاری 1998) سه‌رپه‌رشتی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی هاوبه‌شی ئابوریی نێوان توركیا‌و ئیسرائیلی كرد و گوتی:" توركیا‌و ئیسرائیل هاوكاری ته‌واو له‌نێوانیاندایه بۆ پرۆژه‌ی باشوری ڕۆژهه‌لاَتی ئه‌نادۆڵ،ئیسرائیل كه‌سانی شاره‌زای خۆی له‌بواری ئاودێریی و كشتوكاڵ ناردووه بۆ پرۆژه‌كه‌و،هه‌موو ته‌كنیكێكی پێشكه‌وتوو بۆ ئه‌و دوو بواره به‌كارئه‌هینێت" .
“له‌ساڵی (1930) به‌دواوه، ئه‌تاتۆرك خه‌ونی بو،كه باشوری ئه‌نادۆڵ بۆ هه‌تاهه‌تایه بلكێنێته‌وه به‌توركیاوه و وه بیكات به پرۆژه‌یه‌كی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌و كشتوكاڵی و ئابوریی .ئه‌گه‌رچی بڕیاربو ساڵی (2015) پرۆژه‌كه كۆتایی پێ بێت،به‌لاَم دواجار ڕه‌نگه ئه‌م پرۆژه‌یه سه‌رنه‌كه‌وێت،به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوكێشه‌ی سیاسیی له توركیا‌و ناوچه‌كه به‌ته‌واوی به قازانجی كورده‌كان گۆڕاوه،له‌هه‌ڵبژاردنی حوزه‌یرانی 2015 كورد بۆ یه‌كه‌مجار توانی (80) كورسی له‌په‌رله‌مانی توركیا به‌ده‌ست بهێنێت و،هاوكات په‌كه‌كه (PKK) له ڕووی سه‌ربازییه‌وه له‌باكور و خۆرئاوای كوردستان به‌هێزتربووه ".(8)
سێهه‌م : كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو (ڕه‌هه‌ندو لێكه‌وته‌كانی)
سه‌ره‌كیترین هۆكاری كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو،به‌شێوه‌یه‌كی زانستی،بریتی یه له زیاد له‌پێویست به‌كاربردنی (ئاو) ،به‌تایبه‌تی كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی به‌پله‌ی ئیمتیاز پشت به توانا ئاوییه‌كان ئه‌به‌ستن ،چه‌ند نمونه‌یه‌ك وه‌رئه‌گرین:
یه‌ك: وولاتێكی وه‌ك ئیسرائیل له ڕۆژهه‌لاَت وه‌ربگرین، سێ جۆر به‌كاربردن (استهلاك) ی ئاویی تیا هه‌یه،یه‌كه‌م: به‌كاربردن له‌ماڵه‌وه (بۆ مالاَن)،كه سالاَنه ڕێژه‌ی (20%) پێكدێنێت، دووه‌م: به‌كاربردنی كشتوكاڵی،كه ئه‌مه پشكی شێر ئه‌بات (75%) و،بۆ پیشه‌سازیش (5%) ی به‌كارهێنانی ئاو پێویسته .له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ساڵی (2010) ه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا‌و ئیسرائیل تووشی ئه‌وپه‌ڕی كزی بووه،كه‌چی هێشتا په‌یوه‌ندییه ئاوییه‌كانی توركیا‌و ئیسرائیل به‌رده‌وامه (وه‌ك له‌سه‌ره‌وه باسمان كرد) ..
دوو: قوبرس (قوبرسی توركی) دوورگه‌یه‌و له هه‌ر چوارلاوه به ئاو ده‌وردراوه،كه‌چی ئاو له توركیاوه هاورده ئه‌كات، كه‌واته ئاوی شیرین گه‌وره‌ترین گرفتێكه له ئاینده‌دا به‌رۆكی مرۆڤایه‌تی و ناوچه‌كه ئه‌گرێت،دووریش نییه وه‌ك كارتێك بۆ شه‌ڕی گه‌وره به‌كارنه‌یات ،له (16/10/2015) به ئاماده‌بونی هه‌ریه‌كه له ئه‌ردۆگان و هاوتا قوبرسیه‌كه‌ی "مسته‌فا ئاكینجی" هه‌روه‌ها سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا "داود ئۆغلۆ" و هاوتاكه‌ی "عومه‌ر كالیونجی" پرۆژه‌ی " سه‌رده‌م" كرایه‌وه، ئه‌ویش هه‌نارده‌كردنی ئاوه له به‌نداوی "ئوكیرۆ" ی شاری مێرسین ه‌وه، بۆ شاری "گێرنه –Gerne " ی قوبرسی باكور (واته به‌شه توركیه‌كه) ..
به‌رپرسی پرۆژه‌ی ڕاكێشانی ئاو بۆ قوبرس "ئورنای" به‌گرنگترین پرۆژه‌ی جیهانی زانی،كه هه‌موو كۆشش و سه‌لیقه‌ی ئه‌ندازیاره توركه‌كانی تیا سه‌رفكراوه،درێژیی بۆڕییه‌كه به‌گشتی (107 كم) ه،به قوولاَیی (250) مه‌تر له‌ژێر ده‌ریا، سالاَنه (70) ملیۆن م/مكعب ئاو ڕه‌وانه‌ی قوبرص ئه‌كات .تا ساڵی (2050) ئه‌م بۆڕییه ئاوی شیرین بۆ قوبرس دابین ئه‌كات ..لێره‌دا،ئاو هه‌ر ته‌نها سه‌رچاوه‌ی ژیان و كارتێكی ئابوریی نییه،به‌ڵكو توركیا كه له‌سه‌رده‌می بوڵند ئه‌جاویده‌وه،به‌شێكی قوبرسی داگیركردووه،به فه‌رمی له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بۆڕییه‌وه ولاَتێكی په‌یوه‌ست كرد به‌خۆیه‌وه،سبه‌ینێ ڕه‌نگه بۆڕییه‌كه بۆ نه‌وت به‌كاربهێنن،یان ئه‌گه‌ر هه‌ردوو قوبرسه‌كه یه‌كیانگرته‌وه،توركیا وه‌ك كارتی سیاسی مه‌سه‌له‌كه به‌كاربهێنێت (9)..
سێ: "به بیابانبون- Desertification" كێشه‌یه‌كی جیهانییه،زۆربه‌ی وولاَتانی جیهان به‌ده‌ستییه‌وه ئه‌ناڵێنن، كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو‌و شێداری وا ئه‌كات چینی سه‌ره‌وه‌ی زه‌وی له خاك و خۆڵ داماڵرێت، ڕاسته‌وخۆ هۆكاری نه‌مانی ڕووه‌ك و دره‌خت و باڵنده‌و كێوی وجۆره‌ها زینده‌وه‌ری تره ، دواتریش ئه‌م ڕووبه‌ره زه‌وییانه بۆ كشتوكاڵ و ژیان به‌كه‌ڵك نایه‌ن، ئیتر لێره‌وه نرخی خۆراكی جیهانی به‌رزئه‌بێته‌وه‌و، ڕێژه‌ی هه‌ژاری زیاد ئه‌كات ،به‌پێی ڕاپۆرتی سندوقی جیهانی بۆ سروشت -Word Wide Fund for Nature ،ته‌نها له‌نێوان سالاَنی (1975-1995) دا گۆی زه‌وی (75%) ی سامانی سروشتی له‌ده‌ستداوه ...؟؟.
له ناوه‌ڕاستی (2014) دا،وه‌كو پێگه‌ی فه‌رمی (المۆتمر) بلاَوی كردۆته‌وه " به بیابانبون"، بۆته هۆی له‌ده‌ستدانی 100 هه‌زار دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له عێراق دا‌و،خاوه‌نه‌كانیشیان كۆچیان كردووه بۆ شاره‌كان ..!.ئه‌مه ئه‌و عێراقه‌یه كه (2) ڕووباری گه‌وره پیا تێپه‌ڕ ئه‌بێت و،(8) ده‌ریاچه‌ی هه‌یه‌و،ڕۆژانه (3,5) ملیۆن و نیو به‌رمیل نه‌وت ئه‌فرۆشێت، كه‌چی ته‌نها له‌مساڵی (2015) یه‌دا زیاتر له (3) ملیۆن عێراقی وولاَته‌كه‌ی جێهێشتووه‌و به‌ره‌و ئه‌وروپا كۆچیان كردووه ..
جیهان هه‌میشه سه‌رقاڵی جه‌نگ و ململانێ و خۆپڕچه‌ككردنن، نه‌ك ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی سروشت و ڕووانین بۆ به‌خته‌وه‌ری و سه‌لامه‌تی مرۆڤ ..ئه‌وكاته‌ی ئه‌مریكا (78) ملیار دۆلاری بۆ جه‌نگی عێراق سه‌رفكرد. نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له ڕاپۆرتێكی دا ئه‌ڵێت: "به كه‌متر له نیوه‌ی ئه‌و پاره‌یه،ئه‌مانتوانی زامنی ئاوی شیرین بۆ هه‌موو تاكێكی گۆی زه‌وی بكه‌ین،ته‌ندروستی و خوێندن و خزمه‌تگوزاری باشیان پێشكه‌ش بكه‌ین "..له‌و ساڵه‌ی (2001) دا كه ڕووداوی (11ی سێپتمه‌مبه‌ر) ڕوویدا،هه‌موو ڕۆژێك به‌هۆی برسێتیه‌وه (24000) كه‌س مردووه (11)..تا ئێستاش (هێزی شاراوه: نوخبه‌یه‌كی جیهانی پڕۆفیشناڵی خاوه‌ن داهاتی به‌رزن، له ڕێگه‌ی گه‌مه‌ی زمانه‌وانی خه‌ڵه‌تێنه‌رانه‌و،چه‌ته‌یی و گه‌مه‌ی موخابه‌راتی و....تاد..یه‌وه ،هه‌موو جیهانیان ده‌سته‌مۆ كردووه و،ئاڕاسته‌ی ئه‌كه‌ن .).ئه‌مانه له ڕابردوودا كه‌سانی وه‌ك لینین و ستالین یان به‌كارهێناوه،بۆ چاوبه‌ستنی مرۆڤایه‌تی ،مێژوو زۆر نهێنی بۆ باس نه‌كردووین..!.
چوار: سامانی ئاو له میسر بۆ ساڵی (1990) كه به‌شی پێداویستیه‌كانی كردووه (57,40%) ملیار مه‌تر مكعب بووه، میسر (93) ملیۆن دانیشتوانی هه‌یه، ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌كه‌یان ڕۆژانه (2) نان و (2) كوپ ئاویان بۆ دابنه‌ین، ئه‌كاته (186) ملیۆن نان و كوپی ئاو.له‌مسالاَنه‌ی دوایی قه‌یرانی نان میسری گرته‌وه .ساڵی (2000) میسر (74.05%) ملیار مه‌تر مكعب .ئاوی سه‌رفكردووه..پێشبینی ئه‌كرێت له ساڵی (2025) دا (111) ملیار مه‌تر مكعب ئاو به‌كاربهێنێت .. یه‌مه‌ن ساڵی (1990) ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی (16) ملیۆن كه‌س بوه (5.2) ملیار مه‌تر مكعب ئاوی به‌كاربردووه، بۆ ساڵی (2025) كه دانیشتوانه‌كه‌ی ئه‌گاته نزیكه‌ی (37) ملیۆن كه‌س، ڕێَژه‌ی به‌كاربردنی ئاو تیا ئه‌گاته (31,80) ملیار مه‌تر مكعب .
شانشینی عه‌ره‌بی سعودییه، تێكڕای به‌كاربردنی ئاو له‌ساڵی (1990) تیایدا (4,950) ملیار مه‌تر مكعب بووه،ساڵی (2000) بڕی (5,54) ملیار مه‌تر مكعب ئاوی سه‌رفكردووه،له‌گه‌ڵ زیادبونی ڕێژه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی بۆ (43) ملیۆن كه‌س،پێشبینی ئه‌كرێت له (2025) دا ،ڕێژه‌ی كورتهێنان (عجز) ی ئاویی سعودییه بگاته (1,65) ملیار مه‌تر/ مكعب ئاو ... له سوریا تێكڕای به‌كاربردنی ئاو له ساڵی (1990) دا (56,44%) ملیار م/مكعب ،له‌ساڵی (2000) دا بووه به (60,1%) ملیار م/مكعب . بۆ ساڵی (2025) یش زیاتر ئه‌كات ..له عێراق تێكڕای ئاوی به‌كاربراو سالاَنه (42,56) ملیار م/مكعب بووه (كه زۆربه‌ی ئاوی سه‌ر زه‌وی و ڕووبار‌و ده‌ریاچه‌كان بووه)..بۆ ساڵی (2025) یش (67,6) ملیار م/مكعب ئاوی پێویست ئه‌بێت (10).
پێنجه‌م: به پێی ڕاپۆرتی (ئاشتی شین- السلام الازرق-Blue Peace) كه له‌كۆنگره‌ی ئاوی ئاشتی له توركیا ده‌كراوه،له ماوه‌ی نێوان (1960-2010) واته له (50) ساڵدا ڕووباری یه‌رموك (ئه‌رده‌ن) له (600) ملیۆن م/مكعب ئاسته‌كه‌ی دابه‌زیوه بۆ (250) ملیۆن م/مكعب ی سالاَنه ..دابه‌زینی ئاستی ده‌ریای مردوو له (390) مه‌تر بۆ خواره‌ه‌وه،گه‌یشتۆته (420) مه‌تر له‌ئاستی ڕووی ده‌ریا ...ناوچه‌ی ئه‌هواره‌كان له‌عێراق (90%) كه‌مبۆته‌وه .ڕووباری فورات له (27) بلیۆن م/مكعب ه‌وه گه‌یشتووه به (9) بلیۆن م/مكعب .(11)
شه‌شه‌م: زیادبونی ژماره‌ی دانیشتوان ،به پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی ساڵی (2013) نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بلاَویكرده‌وه،ژماره‌ی دانیشتوان له ئێستادا (7,2) ملیار مرۆڤه،وا خه‌مڵێندراوه له‌ساڵی (2025) دا بچێته (8,1) ملیار و،(2050) ش بچێته (9,6) ملیار و، له كۆتایی سه‌ده (2100) ژماره‌ی دانیشتوان نزیك بێته‌وه له (11) ملیار مرۆڤ .به‌پێی ڕۆژنامه‌ی "گاردیان" ی به‌ریتانی،كه تازه (28 ئۆكتۆبه‌ری 2015) بلاَویكردۆته‌وه،ژماره‌ی دانیشتوانی عێراق له سه‌ت ساڵی ڕابردوودا به‌ڕێژه‌ی (344%) زیادیكردووه ..ئه‌فغانستانیش (242%)...هه‌روه‌ها ولاَتانی دیكه‌ش ..ئه‌مه‌ش نیشانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی دانیشتوان و،خراپبونی ژینگه‌و كه‌مبونه‌وه‌ی ئاو و نه‌وت و غاز و ....تاد .زۆربونی ڕێژه‌ی (به‌كاربردن-استهلاك) ه (13).
چواره‌م: ئاینده‌ی ئاو له كوردوستان
شارستانیه‌تی كورد،به‌شێكی گرنگه له شارستانیه‌تی ناوچه‌كه،كه مێژوو له چوارچێوه‌ی دۆڵی نیل و ڕافیده‌ین دا باسی كردووه..به‌لاَم وه‌ك چۆن له (4000) ساڵ پێش ئێستاوه كورد خاوه‌نی فه‌یله‌سوف و په‌یامبه‌ری وه‌ك زه‌رده‌شت بووه،كۆنترین لادێ تازه له‌ناوچه‌ی شاره‌زوور "به‌كرئاوا" ته‌مه‌نی (10000) هه‌زار ساڵه دۆزراوه‌ته‌وه، یه‌كه‌مجار گه‌نم و جۆ له‌گوندی چه‌رمووی نزیك چه‌مچه‌ماڵ دۆزراوه‌ته‌وه،كورد له ناوچه‌ی زاگرۆس و تۆرۆس دا خاوه‌نی ئیمپراتۆریه‌ت بووه،ئاوهاش (ئاو) به‌شێكه له ڕه‌گه‌زو ناسنامه‌ی كوردوستان ،له شیعر‌و ئه‌ده‌بیاتی كلاسیكی كوردیدا "فه‌قێ ته‌یران" و "ئه‌حمه‌دی خانی" باسی ئاویان تێكه‌ڵ به ئه‌ده‌بیات كردووه ." گۆران" ی شاعیر دیمه‌نی جوانی كوردوستان و ئاوی قه‌ڵبه‌زه‌ی تێكه‌ڵ به هه‌ڵبه‌سته‌كانی كردووه..كوردوستان خاوه‌نی سامانێكی ئاویی بێشوماره،كه به‌ره‌و سست بون ئه‌چێت. به‌تایبه‌تی كه له‌سه‌ده‌ی (21) دا ئاو بۆته سه‌رچاوه‌یه‌كی ئابوریی گرنگ .هه‌ر تاكێكی كوردی پێویستی به نزیكه‌ی (1000 م3 ئاو) ئه‌بێت له ساڵێكدا ..
بۆیه كێشه‌ی ئاو، ته‌نها له‌ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقدا كورت ناكرێته‌وه.. ساڵی (2008) حكومه‌تی هه‌رێمی كوردوستان "ووشكه ساڵی " ڕاگه‌یاند،بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه‌ش (120) ملیۆن دۆلاری سه‌رفكرد،نه‌ك هه‌ر قه‌یرانه‌كه‌ی چاره‌سه‌ر نه‌كرد،به‌ڵكو به‌پێی ڕاپۆرتی دیوانی چاودێری سوله‌یمانی (هه‌موو مودیرناحیه‌و قایمقامه‌كان) له‌گه‌نده‌ڵی پاره‌ی ووشكه ساڵییه‌وه گلاون، ته‌نها پارێزگاری ئه‌وسای سوله‌یمانی (5) ملیار دیناری ووشكه‌ساڵی لووشدا .!.كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی خواردنه‌وه، كه‌می باران، نه‌بونی عه‌له‌ف بۆ ئاژه‌لاَن، ووشكبونی چه‌م و كانیاوه‌كان، نه‌مانی باڵنده‌و ئاژه‌ڵه كێوییه‌كان، دابه‌زینی ئاستی ئاویی ڕووبار‌و ده‌ریاچه‌كان (ڕووباری ئه‌ڵوه‌ن له خانه‌قین وشكی كرد،ڕووباری سیروان ئێران ناوبه‌ناو ئاوه‌كه‌ی ئه‌گرێته‌وه) ..هه‌روه‌ها كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی، له‌هه‌ره گرفته قووڵه‌كانی ئێستا‌و ئاینده‌ی كوردوستانن ..ئێستا له‌شاره‌كانی كوردوستان، له ڤیه‌للاو باخه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شار له (100) مه‌تره‌وه بۆ (250) مه‌تر بیری ئیرتوازی لێ ئه‌ده‌ن، ناگاته ئاو و هه‌ره‌سیش دێنێت ؟! .
سه‌رئه‌نجام –Conclusion
یه‌كه‌م: ئه‌گه‌ر مێژووه نهینیه‌كه‌ی نه‌وت ئه‌وه بێت: كه یه‌كه‌مجار له‌سه‌ده‌ی (4 میلاد) ییه‌وه،(چینی) یه‌كان ده‌ستیان به‌ده‌رهێنان كرد،له‌سه‌ره‌تاوه له‌ئه‌نجامی به‌هه‌ڵم بونی زه‌یتی ژێرزه‌وییه‌وه ئاوێكی شۆریان به‌رهه‌مهێنا،وه‌كو خوێ سودیان لێوه‌رگرت،دواتر له‌ئازه‌رباینجان نزیكی باكو هه‌رله‌پێش میلاد یه‌كه‌م بیری نه‌وت هه‌ڵكه‌ندرا،مێژووه تازه‌كه‌ی نه‌وت بۆ (1853) ئه‌گه‌ڕێته‌وه ..ئه‌وا (ئاو) له‌گه‌ڵ دروستبونی گه‌ردون دا بۆته پێویستیه‌كی گرنگ، به‌شێكه له شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی له‌گۆی زه‌وی، هه‌ر خودی مرۆڤ له ئاو دروسته بێت، له قورئانیشدا ئاوها باسی كراوه : (( وجلعنا من ما‌و كل شی‌و حی أفلا تۆمنون )) سوره : الانبیا‌و –ایه: 30..هه‌موو شتێكی زیندووم له ئاو دروستكردووه،ئایا باوه‌ڕتان هێناوه ؟..
دووه‌م: له‌م ساڵی (2015) دا،كه‌می ئاو له زێی فورات، بۆته هۆی ئه‌وه‌ی نزیكه‌ی (10) ملێون هاولاَتی عێراق له خوارو ناوه‌ڕاست بێ ئاوییان پێوه دیاربێت ..واته : ئه‌كرێت هه‌رێمی كوردوستان ئاو وه‌ك كارتێكی سیاسیی به‌كار بهێنێت به‌رانبه‌ر حكومه‌تی مه‌ركه‌زیی ،كه بودجه‌ی ناداتێ .ئاویان بۆ به‌رنه‌داته‌وه .
سێهه‌م: كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ هیچ یان له نه‌وت و غاز كه‌متر نییه‌و، ستراتیجی ترن، له‌ڕۆژهه‌لاَتدا ئابوریی ته‌نها پشتی به نه‌وت به‌ستووه،كه ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌و،ولاَتێكی وه‌ك سریلانكا (24) ملیۆنن،ته‌نها به فرۆشتنی گه‌لاَچایی ئه‌ژین .بۆیه پێویسته كادری گۆشكراو به هزری سه‌رده‌م و،ڕووپێو و،جیۆلۆجیكار ی باش په‌روه‌رده بكرێن .پاشان شاره‌زای ناوچه‌كانی خۆیان بن، تا خێرا له كه‌مبونه‌وه‌ی ئاوی ژێر زه‌وی و ئاوی ده‌ریاچه‌كان و ڕووباره‌كان بكۆڵنه‌وه .
چواره‌م: خۆ ئاماده‌كردن بۆ ئه‌وه‌ی،كاتێك توركیا ئاو وه‌ك كارتێكی سیاسیی به‌رانبه‌ر عێراق و سوریا به‌كارهێنێت (به پیلانێك كه ئیسرائیل تیایدا به‌شداره) ئایا لێكه‌وته‌و كاریگه‌رییه‌كانی چی ئه‌بێت ؟
پێنجه‌م: بایه‌خدان به (به‌نداو-سد) و گلدانه‌وه‌ی ئاو..وه‌كو به‌نداوه‌كانی : دوكان و ده‌به‌ندیخان و كۆلۆس و شه‌ده‌ڵه‌و باكرمان و دهۆك و زركه‌و شه‌قلاَوه‌و...تاد .چاودێریكردن و پاراستن یان له ڕووی ئه‌منیه‌وه .هه‌روه‌ها ده‌ستگرتن به‌سه‌ر به‌نداوی (موسڵ) له‌ڕووی ئابوریی و ئه‌منی و ستراتیژییه‌وه بۆ كورد گرنگه .
شه‌شه‌م: به‌نداوی بێخمه،كه (60) كم ئه‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌لاَتی پارێزگای هه‌ولێر،بهێنرێته‌وه به‌رباس،سووربون له سه‌ر بیناكردنی به‌نداوی بێخمه به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن ،كه به‌رزییه‌كه‌ی (230) م ه‌و (17) ملیار م3 ئاو ئه‌گرێت و،توانای وه‌به‌رهێنانی (1500) مێگاوات كاره‌بای له‌سه‌ر هه‌یه .ئه‌توانرێت له‌سایه‌ی ئه‌مه‌وه ناوچه‌كه به‌گشتی ببوژێته‌وه و،ده‌ستی كاریش به‌رجه‌سته بكرێت تیایدا .
بیبلۆگرافی :
Michel, Pandya (2012): Water Challenges and Cooperative Response in the Middle East and North Africa, Saban Center, The Brookings Project on U.S. Relations with the Islamic World 2012 U.S.-Islamic World Forum Papers.
مركز الرافدین للدراسات والبحوپ (2011) : نقص میاه یهدد العالم ،پلاپا‌و، 4/10/2011. (10:40م)
http://www.alrafedein.com/news.php?action=view&id=786
یسری عبدالرۆف یوسف الغول (2011) ، أپر صعود حزب العداله والتنمیه التركی علی العلاقات التركیه- الاسرائیلیه،جامعه الازهر- الغزه .
نفس المصدر .
سری ا‌لدین، عایده العلی ( 1997 ) "العرب والفرات بین الاسرائیل و تركیا "، دار اڵافاق الجدیده،بیروت ،ص 197
نفس المصدر،ص 198
UNVER, O. H., 1997. Southeastern Anatolian Project (GAP): Water Resources Development, Vol. 13 (NO.4)
Tsakalidou.I: The Great Anatolian Project: Is Water Management a Panacea or Crisis Multiplier for Turkey's Kurds? (Essay), Published: 13 August 2013 (14\8\2015, 12:31Am).
www.isn.ethz.ch/Digital-Library/Articles/Detail/?id=167922
اڵ‌ناچول (2015)، أردوغان یفتتح مشروع "القرن" لنقل المیاه من تركیا لشمال قبرص، (نیقوسیا: مراد دمیرجی) ،16/10/2015. www.aa.com.tr/.../تركیا/أردوغان-یفتتح-مشروع-القر...
عدنان حمیدان &د. خلف الجراد : اڵ‌من المائی العربی و مسأله المیاه فی الوگن العربی ،كلیه الاقتصاد،جامعه دمشق،المجلد (22)،ص (17-18) – 2006 .
العنزی: التصحر فی العراق تسبب بفقدان 100 الف دونم من الاراچی الزراعیه وهجره اصحابها الی المدن، صحیفه مۆتمر الیومیه، العدد 2983، (5 حزیران 2014) http://www.almutmar.com/index.php?id=201215685
(سكای نیوز ) العربیه : تقریر: ارتفاع سكان العالم لـ11 ملیار نسمه، جمعه ،14 یونیو 2013، 4:39 م- ابو ڤبی . www.skynewsarabia.com/.../تقریر-ارتفاع-سكان-العا...
العالم: صحیفه بریگانیه: سكان العراق یزدادون بنسبه 344 % نهایه القرن، (بغداد : نه‌له علی)، جریده الیومیه العراقیه،العدد (1366)، 28 تشرین الاول 2015.
"به‌هرۆز جه‌عفه‌ر – ماسته‌ر له په‌یوه‌ندییه نیوده‌وڵه‌تیه‌كان "
به‌روار: 29/10/2015
بینین: 385
|