23/06/2016
•
ژمارەی بینین: 1618
•
نوسەر: عبدالرحمن محمدعارف
هیواو هه‌ستانه‌وه له نێوان دوو قۆناغی جاهیلیدا
سه‌رده‌مێك بوو هه‌موو شته‌كان له شوێن خۆیان ترازابوو، گشت كه‌سه‌كان مه‌قامی خۆیان له ده‌ست دابوو، له‌و چه‌رخه‌دا نه نان مابوو نه نه‌ته‌وه ، نه كار مابوو نه كه‌رامه‌ت، نه حاڵ مابوو نه ده‌رامه‌ت، ژیان و ره‌وتی ژیان درابوو له قاڵبێكی پۆڵایین، مرۆڤه‌كان و مانای مرۆڤ جام بوو بوو له ده‌فرێكی گڵاو گولدا، مرۆڤ پێ پێناسه‌یه‌كی مرۆڤانه له سه‌حرای عه‌ره‌بان موشتاقی سێبه‌رێك بوو، دێوانه‌ی ته‌نها خه‌به‌رێك بوو، ئالوده‌ی قومێك ئاو‌و سه‌ره‌تای كاروان و سه‌فه‌رێك بوو، هه‌ر ئه‌و كاته و له‌و سه‌حرا بێ دهرهتانهدا نه عه‌ره‌ب و نه قوره‌یشیی، نه رۆمان و نه حهبهشیی، نه مه‌جوس و نه ئه‌رته‌شیی، نه چاوشین و نه چاو ره‌شیی، نه‌بوونه تیمار، نه‌بوونه چاره‌و مه‌ڵهه‌می دڵی بریندار، نه‌بوونه باب و باوه‌شێن بۆ خه‌ڵكیی نه له ده‌شت و نه له‌شار، هه‌مووی هه‌رهاواری بوو!، هه‌تا له ئاسمانه‌وه، له لای خودای هه‌مووانه‌وه، نوری نه‌مر هاته خواره‌وه. (لَقَدْ جَاءَكُمْ رَسُولٌ مِنْ أَنْفُسِكُمْ عَزِيزٌ عَلَيْهِ مَاعَنِتُّمْ حَرِيصٌ عَلَيْكُمْ بِالْمُؤْمِنِينَ رَءُوفٌ رَحِيمٌ)128- التوبة .
ئه‌بو جه‌هل زۆری لێدا، ئه‌بو له‌هه‌ب وه‌ك خوی پیسی ناتۆره‌ی زۆری پێدا، ئومه‌ییه نامهقوڵی قوڵپی ئه‌دا، هه‌مووش پێكه‌وه شیر‌و تیریان له گه‌ردنی ئیسلام توندكرد، ئه‌وه‌ی بووه قهڵتاخه كۆن دڵی عوتبه‌و ناوی شه‌یبه‌و لوتی ئیبن لموغیره بوو!، ئیسلام له به‌رزیدا هه‌ر مایه‌وه، هه‌زاران هه‌زار له‌ورێیه‌دا سه‌ری بڵندی نایه‌وه، هه‌تا نورو فورقان و حیكمه‌تی خودایی وه‌كو خۆی له لای ئێمه گیراسایهوه !.
وا دووباره بێ ئومێدی سه‌ری كرده كۆشی هه‌مومان، هه‌ریه‌كه‌و به دووی خۆیدا وێڵه و سه‌رگه‌ردان، نه دڵیش ئاسوده‌یه‌و نه گیان، ئه‌مه‌ش نه كاری ئیسلامه‌و نه غیره‌تی موسڵمان!!، چاومان له تاریكی‌دا هه‌ر زاقه زاقێتی ، ده‌ست و پێمان له چاڵ و چۆڵیدا هه‌ر سهروخوارێتی، بۆیه پێویسته دووباره قورئان بێته‌وه مه‌یدان، ئیسلام بكرێته سه‌ركرده‌ی كاروان، ئه‌وه چاره‌ی ئه‌وه‌ڵ و كۆتایه، ئه‌وه‌ی نه‌یبێت حاشای لیبێت نه چاوگه‌ی خێر‌و نه خاوه‌نی حه‌یایه!. ( فَلَا وَرَبِّكَ لَا يُؤْمِنُونَ حَتَّى يُحَكِّمُوكَ فِيمَا شَجَرَ بَيْنَهُمْ ثُمَّ لَا يَجِدُوا فِي أَنْفُسِهِمْ حَرَجًا مِمَّا قَضَيْتَ وَيُسَلِّمُوا تَسْلِيمًا) 65 - النساء
ده‌م و ديارده‌ی ئه‌بو جههلهكان خه‌ڵكی هه‌موو قۆناغێكن و هه‌میشه چه‌ند باره ده‌بنه‌وه, گرنگيش ئه‌وه‌یه نه‌بینه ئاو‌و گه‌نم و ئاشی ئه‌وان گه‌رم و قه‌ره‌باڵغ نه‌كه‌ین، پێویستمانه هه‌ستینه‌وه له‌و خه‌وه قورسه‌ی تێی كه‌وتووین, ئه‌گینا كینه‌ی ره‌شی ئومهییهكانی ئه‌م رۆژگاره به‌سه ببێته خۆره‌ی هه‌ناو و هه‌نگاوه‌كانمان .ئه‌وه ته‌نها وه‌حیی خودایه هیوامان بۆ دهكهرێنێتهوه و پێمان ده‌ڵێت چۆن هه‌ستینه‌وه و به‌ره‌نگاری نه‌فس پیس و دوژمنی نه‌گریس بینه‌وه . حه‌یفه ئێمه ئه‌زمونی به‌درمان هه‌بێت و ته‌نها له حاڵه‌تی ئوحددا ژیان بگوزه‌رێنین !.