06/07/2016
•
ژمارەی بینین: 4056
•
نوسەر: مسعود عبدالخالق
چاره‌سه‌ره‌كان له ده‌ست بارزانیش ده‌رچوو
دوای سه‌رهه‌ڵدانی قه‌یرانه سه‌خته‌كانی هه‌ریم داوایه‌كی زۆر له كاك مسعود كرا كه دهستپیشخهرییهك بكات دۆخه‌كه چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ده‌رفه‌ته‌كه له ده‌ستچوو نه‌یكرد، به‌ڵام ئێستا بارودۆخ گۆڕا، تازه ئه‌و دهستپیشخهریهش بكات چاك نابێت، وه‌كو له په‌یامه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابووردوویدا كاك مسعود سه‌باره‌ت به ریفرۆندام ده‌ركه‌وت كه یه‌ك حزبی بچوكیش وه‌ڵامیان نه‌دایه‌وه.
ته‌نها ئه‌وه ماوه (پ د ك) بیرێك له‌خۆی بكاته‌وه (وه‌كو توركیا ئاسا‌و تهنازولهكانی ئه‌ردۆگان) ده‌ستپێبكات، له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و وڵات‌دا، له‌گه‌ڵ هه‌مو لایه‌ك پێكبێته‌وه، خۆی ده‌رباز بكات له‌و له‌خۆباییه وه‌همییه، ئه‌گینا وا لایه‌نه ئیسلامییهكهكانیش به‌ته‌واوی زویر كراون له چوارچێوه‌ی ئه‌و (له خۆباییه وه‌همیه)و ئه‌گه‌ری هه‌یه له حكومه‌ت ده‌ربچن، هه‌ریه‌كه‌شیان جارێكی تر به‌بێ ده‌سه‌ڵاتی ناگه‌ڕێنه‌وه ناو حكومه‌تێكی قه‌رزاری شكست خواردوو، ئینجا گۆڕان و یه‌كێتی به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر وا ده‌ڕۆن و (سه‌ركه‌وتوش بوونه) چیتر به‌و واقیعه سه‌قه‌ته‌ی ناوخۆ‌و ئیقلیمی و جیهانی رازی نابن جڵه‌و بده‌نه ده‌ست (پ د ك)و ئاوا بێسهرو به‌ر بێت، (وه‌كو خۆیان ده‌ڵێن) ده‌یانه‌وێت بیكه‌نه موئه‌سه‌ساتی.
به هه‌موو پێوه‌ره‌كان نفوزی كاك مسعود له‌ناوخۆ زۆر لاواز بووه زیاتریش به‌ره‌و لاوازیه، له‌سه‌ر ئاستی ئیقلیمی و جیهانیش به‌ره‌و زۆر لاوازیه، به‌تایبه‌تی له‌دوای نه‌مانی داعش، به پێی زۆربه‌ی عاقڵمه‌ندان به‌هۆی نه‌بوونی ستراتیژیه‌تێكی زانستی، سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌وا ئه‌گه‌ر بارودۆخی ئیقلیمی ئاوا په‌رته‌وازه نه‌بوایه مسۆگه‌ر بوو كورد جاریكی تر تووشی رێكه‌وتنێكی جه‌زائیری ده‌بووه‌وه، ماوه ئومێدێكی لاواز ئه‌گه‌ر هه‌مو ئه‌و سه‌ركردانه ناكۆكانه ده‌ست له كاربكێشنهوهو شوێنه‌كانیان بۆ نه‌وه‌یه‌ك چۆڵ بكه‌ن كه دوور بن له خۆویستی و گه‌نده‌ڵی و عینادی و نه‌فامی كلاسیكی، ئه‌وه‌ش زۆر زه‌حمه‌ته، بۆیه باری هه‌رێمی كوردستان له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و سه‌ركردانه به‌ته‌واوه‌تی گه‌یشتونه مه‌بده‌ئی (اتفقوا علی ان لایتفقوا)