22/07/2016
•
ژمارەی بینین: 1430
•
نوسەر: شوان هەورامی
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی
( 3 )
هه‌ڵوێستی ناوچه‌كه له كوده‌تا
هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مۆدێلی توركیا بۆ رژێمه دیكتاتۆره‌كانی ناوچه‌كه مایه‌ی نیگه‌رانیی بوو ، به تایبه‌تیی ئاماده نه‌بوونی له پێدانی مۆڵه‌ت به ئه‌مه‌ریكا كه بنكه‌ی ئاسمانیی ئینجه‌رلیك بۆ جه‌نگی عێراق به‌كار بهێنێت ، به‌ڵام ئه‌و رژێمانه به پێی ئه‌زموونی مێژوو جۆرێك له دڵنیاییان هه‌بوو كه سوپای ئه‌و وڵاته ئه‌و ئه‌زموونه كۆنترۆڵ ده‌كات .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه زیاتر وڵاتانی دیكتاتۆری ناوچه‌كه‌ی نیگه‌ران كرد ، پشتیوانیی ئه‌ردۆغان و ( AKP ) بوو له راپه‌ڕینی گه‌لانی ناوچه‌كه - كه زاراوه‌ی به‌هاری عه‌ره‌بیی وه‌رگرت – به تایبه‌تی ئیمارات و سعودیه زۆر ده‌ترسان له په‌ڕینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌زموونه بۆ وڵاتانی كه‌نداو ، هه‌ر بۆیه به ملیاره‌ها دۆلار سه‌رمایه‌یان خسته‌كار بۆ كوده‌تا به‌سه‌ر ئه‌و شۆڕشانه‌دا ، له میسر كوده‌تایان كرد ، له لیبیا كوده‌تای خه‌لیفه حه‌فته‌ریان به‌رپا كرد ، له یه‌مه‌ن رێگر بوون له سه‌ركه‌وتنی شۆڕش ، چونكه زۆرینه‌ی شۆڕشگێڕان لایه‌نگری بزووتنه‌وه‌ی ئیخوان موسلمین بوون ، سعودیه بۆ ئه‌وه‌ی ئیخوان سه‌رنه‌كه‌وێت چاوپۆشیی له به‌هێزبوونی حوسیه‌كان و كوده‌تا هاوبه‌شه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ عه‌لی عه‌بدوڵڵا ساڵح كرد ، كه دواتر بووه ئه‌و سیحره‌ی به‌سه‌ر سعودیه‌دا شكایه‌وه و تا ئێستا به ده‌یان ملیار دۆلار زیانی به‌و وڵاته گه‌یاندووه .
وه‌كو پێشتریش ئاماژه‌مان پێدا ئیمارات ویستی به پشتیوانیی دۆلاره‌كانی له توركیاش كوده‌تایه‌كی هێواش به‌ڕێوه ببات ، به‌ڵام ئه‌ردۆغان به وریایی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد و ئیماراتیهكانی بێده‌نگ كرد ، چونكه ئیمارات له دوای سه‌ركه‌وتنی كوده‌تای میسر توانیبووی هه‌مان رێكخه‌ری یه‌كێتی ئه‌وروپا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی كوده‌تاچیانی میسر بكاته نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی كوده‌تاكه‌ی خه‌لیفه حه‌فته‌ر و به شه‌یتان كردنی شۆڕشگێڕانی راسته‌قینه‌ی وڵات ، ئه‌ویش "بێرناردینیۆ لیۆن " بوو كه مانگانه له لایه‌ن حكومه‌تی ئیماراته‌وه نزیكه‌ی سه‌د هه‌زار دۆلاری پێده‌درا و راپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كانی له ژێر چاودێریی ئه‌و وڵاته‌دا ده‌نووسیی و ده‌یدایه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ، كه‌چی دوای ریسوابوونیشی هه‌روه‌كو راوێژكاری ده‌وڵه‌تی ئیمارات مایه‌وه و له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه سزا نه‌دا . جگه له‌و رۆڵه نۆكهرانهیهی ئیمارات له دژی به‌هاری عه‌ره‌بیی له گشت ئه‌و جه‌نگانه‌ی ئیسرائیلیشدا له دژی كه‌رتی غه‌زه ، ئیمارات به ئاشــــكرا دژی حه‌ماس هه‌نگاوی هه‌ڵگرتووه ، مهترســــیدارترین رۆڵی ئه‌و وڵاته ئه‌وه بوو كه تیمێكی ( 50 ) كهســــیی مانگی سوری ئیماراتیی كه گوایه نه‌خۆشخانه به‌ڕێوه ده‌به‌ن له دوا جه‌نگی ئیسرائیل‌دا له دژی كه‌رتی غه‌زه خه‌ریكی كاری سیخوڕیی بوون و ده‌یانه‌ویست سایتی موشه‌ك و بنكه سه‌ربازییه‌كانی حه‌ماس بۆ ئیسرائیل دیاریی بكه‌ن ، پێش جه‌نگه‌كه‌ش به چه‌ند رۆژێك "عه‌بدوڵڵای كوڕی زاید" ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان له پاریس " ئهڤیغدۆر لیبه‌رمان " ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیلی دیتبوو بۆ ته‌نسیقی شه‌ڕی غه‌زه . گه‌رچی هاتنی شا سه‌لمان له سعودیه هه‌ندێ گۆڕانكاریی هێنایه كایه‌وه و بۆ راگرتنی باڵانسیش له‌گه‌ڵ ئێران‌دا زۆر پێویستی به توركیا هه‌بوو ، بۆیه بایدایه‌وه به‌لای توركیادا و تا راده‌یه‌ك په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاته‌دا ئاسایی كرده‌وه . به تایبه‌تیی ته‌نیا رێگر له‌به‌رده‌می هه‌ژموونی ئێران له عێراق و سوریا و ناوچه‌كه‌دا توركیایه و سعودیه‌ش دوای چه‌قینی له جه‌نگی یه‌مه‌ندا رۆژ له دوای رۆژ خۆی به بێهێزتر دێته به‌رچاو .
به‌ڵام له رووداوی كوده‌تاكه‌ی توركیادا سعودیه له دوای 18 سه‌عات هه‌ڵوێستی خۆی راگه‌یاند ، له كاتێكدا وڵاتی قه‌ته‌ر له یه‌ك دوو سه‌عاتی سه‌ره‌تای كوده‌تاكه‌دا پشتیوانیی خۆی بۆ حكومه‌تی توركیا راگه‌یاند ، ئیمارات دوای شكستی كوده‌تا هه‌ڵوێستێكی بێهێزیان نیشاندا ، به‌ڵام میدیای سوریای ئه‌سه‌د ومیسر و ئه‌رده‌ن و ئیمارات خۆشحاڵیی خۆیان بۆ كوده‌تاكه نه‌شارده‌وه و خۆشحاڵییان به جۆرێ كوێری كردن ، ته‌نانه‌ت دوای شكستی كوده‌تاكه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام بوون . ئێستاش بۆ ئه‌وه‌ی هێزی گه‌لی توركیا له شكستی كوده‌تادا پشتگوێ بخه‌ن ، ده‌ڵێن ئه‌مه‌ریكا پشتیوانیی له ئه‌ردۆغان كردووه و ده‌یان فڕۆكه‌ی كوده‌تاچیانی خستۆته خواره‌وه !!
ئاشكرایه ئێران و لایه‌نگرانیشی ناڕاسته‌وخۆ خۆشحاڵ بوون به رووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌ردۆغان ، چونكه چه‌ند ساڵێكه میدیای ئێرانی سه‌رۆك كۆماری توركیا وه‌كو ئاماژه‌یه‌ك به ململانێی كۆنی خۆیان و ده‌وڵه‌تی عوسمانیی به سوڵتان ئه‌ردۆغان ناو ده‌بات ، كه ئه‌گه‌ر كوده‌تاكه سهركهوتایه بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ئه‌م ترسه له دڵی ئه‌واندا ده‌ڕه‌وییه‌وه كه خۆیان به میراتگری سه‌فه‌وییه‌كان و تۆڵه سه‌ندنه‌وه له شه‌ڕی چاڵدێران ده‌زانن . به‌ڵام ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت ، سه‌ره‌ڕای جیاوازییه ئایدیۆلۆژییه‌كانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته زمانی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كان زاڵتره و ئێستا قه‌باره‌ی بازرگانیی نێوانیان ساڵانه له بیست ملیار دۆلار تێپه‌ڕیووه و له به‌رنامه‌ی هه‌ردوو وڵاتدایه له ماوه‌یه‌كی كورتدا بیگه‌یه‌ننه زیاتر له چل ملیار دۆلار ، به تایبه‌تیی توركیا ئێستا بووه‌ته پردی گوێزانه‌وه‌ی گازی سروشتیی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌ره‌و ئه‌وروپا ، كه به‌شێك له دژایه‌تی رووسیاش بۆ ئه‌و وڵاته ئه‌و به سه‌نته‌ر بوونه‌ی توركیایه بۆ گوێزانه‌وه‌ی گاز بۆ ئه‌وروپا و گوشارێكی تره بۆ سه‌ر رووسیا كه چیتر نه‌توانێت گوشاری وزه بخاته سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وروپا .