21/07/2016
•
ژمارەی بینین: 1466
•
نوسەر: شوان هەورامی
كوده‌تای توركیا و دووڕوویی جیهانیی و ناوچه‌یی
پێشه‌كییه‌كی پێویست
( 1 )
كوده‌تای توركیا چاوه‌ڕوانكراو بوو ، به‌ڵام له كاتێكدا پارتی دادوگه‌شه‌پێدان ( AKP ) ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست ، بارودۆخی ئابووریی و سیاسیی توركیا به‌جۆرێك داڕوخاو بوو ، سوپا نه‌یده‌توانی به‌رپرسیارێتیی هه‌ره‌سی ته‌واوه‌تیی ده‌وڵه‌ت هه‌ڵگرێت ، بۆیه سه‌ره‌ڕای بێزاریی له‌و پارته پاشخان ئیسلامییه - كه خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی به‌رفراوان بوو – پێكه‌وه هه‌ڵكردنی هه‌ڵبژارد ، به تایبه‌تیی ئه‌و پارته له ماوه‌یه‌كی كورتدا توانیی ئه‌و وڵاته له قه‌یرانی ئابووریی رزگار بكات و له ریزبه‌ندیی جیهانیدا بیباته ریزی وڵاتانی گرووپی بیست و ئێستا له ریزبه‌ندیی شازدهیهمیندایه و به پێی به‌رنامه‌ی پێشبینیی كرا‌و له ساڵی 2023 دا توركیا ده‌بێ له ریزبه‌ندیی ئابووریی ده ( 10 ) وڵاته ئابوورییه‌كه‌ی جیهاندا بێت . ئه‌م پێشكه‌وتنه موعجیزه ئاسایه‌ی توركیا كارێكی كرد جه‌ماوه‌ری ئه‌و پارته به جۆرێك به‌رفراوان بوو ، سوپا و ده‌وڵه‌ته نهێنیه‌كه‌ی پاشه‌كشه بكه‌ن و نه‌وێرن وه‌كو جاران كوده‌تا بكه‌نه‌وه ، به‌ڵام عه‌لمانیه كهمالیستهكان و ژه‌نڕاڵ و سه‌رمایه‌دارانی ئه‌و ته‌وژمه یا ده‌بوو كوده‌تا بكه‌ن یا ده‌بوو چاوه‌ڕێی مه‌رگیی حه‌تمیی خۆیان بكه‌ن ، بۆیه چه‌ندین جار هه‌وڵیاندا كوده‌تا بكه‌ن ، كه مه‌ترسیدارترینیان هه‌وڵی " ئۆلگهر باشبوغ " ی سه‌رۆكی پێشووی ئه‌ركان و ده‌یان ژه‌نڕاڵ و ئه‌فسه‌ری سوپا بوو كه به " ئه‌رگه‌نه‌كۆن " ناسرابوون ، كه ویستیان كوده‌تا بكه‌ن و سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون .
گه‌رچی قه‌یرانه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بیی و جه‌نگ و كوشتاری ناوچه‌كه ، وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیی تووشیی قه‌یرانی سیاسیی و ئابووریی كه‌مه‌رشكێن كرده‌وه ، به‌ڵام توركیا تا ئێستاش به هێمن ترین وڵاتی ناوچه‌كه ده‌ژمێردرێت بۆ وه‌به‌رهێنان ، بۆیه سه‌رمایه‌دارانی عه‌ره‌ب و خۆرئاوایی و ئاسیایی به‌رده‌وامن له وه‌به‌رهێنانیان له‌و وڵاته‌دا و به باشترین وڵات هه‌ژمار ده‌كرێت بۆ سه‌رمایه‌داران كه سه‌رمایه‌كانیان ببه‌نه ئه‌و وڵاته و قازانجی گه‌وره‌شیان ده‌ست بكه‌وێت ، بۆ نمونه سه‌ره‌ڕای جه‌نگی سوریا و قه‌یران له‌گه‌ڵ روسیا و جه‌نگی پارتی كرێكارانی كوردستان ( PKK ) گه‌شه‌ی ئابووریی له ساڵی 2015 دا له توركیادا ( 05% )ی تۆمار كردووه ، كه ئه‌مه یه‌كێكه له به‌رزترین پله‌كانی گه‌شه‌ی ئابووریی ، له شه‌ش مانگی نیوه‌ی یه‌كه‌می ئه‌مساڵیشدا ئه‌و رێژه‌یه به‌رزتریش بووه‌ته‌وه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی روسیا و توركیاش ئاسایی نه‌بووبوه‌وه ، جگه له‌وه‌ش داعش به كاره تیرۆریستیه‌كانی و گرووپه چه‌پیه ماركسیسته‌كان و ( PKK ) ش له ئه‌سته‌مبوڵ و ئه‌نقه‌ره و شوێنه گه‌شتیارییه‌كان هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌ستیاریان كرده ئامانج كه دیارترینیان فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتۆرك بوو . هه‌ستیاریی و ترسناكیی ئه‌و هێرشانه له‌وه‌دایه كه بزانین كه داهاتی ساڵانه‌ی كه‌رتی گهشــــتیاریی له توركیادا زیاتره له ( 31 ) ملیار دۆلار ، هه‌ر بۆیه ناوبه‌ناو ئه‌مه‌ریكا و هاوپهیمانهكانیشــــی به هۆشداریی دانه هاوڵاتیانیان كه نه‌چنه توركیا له‌به‌ر ئه‌گه‌ری هێرشـــی تیرۆریستیی ، ویســتوویانه ئه‌م كه‌رته بكه‌نه ئامانج و گوشـــار بخه‌نه ســــه‌ر ئه‌و وڵاته . ته‌نانه‌ت دوای تێكچوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و رووسیا و هه‌ڕه‌شه‌ی رووسیا بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سیی ( ناتۆ ) بۆ پشتیوانیی له دووه‌مین هێزی ئه‌و په‌یمانه سه‌ربازییه پشتیوانیی گه‌رمیی له توركیا نه‌كرد و داوای ئارامیی و دانبه‌خۆدا گرتنی له هه‌ردوو وڵات ده‌كرد !!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ته‌وژمی كهمالیستهكان و پشتیوانه ده‌ره‌كیه‌كانی هاندا بۆ ئه‌وه‌ی بیر له كوده‌تایه‌كی تر بكه‌نه‌وه په‌یوه‌ندییه خراپه‌كانی توركیا بوو له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه و خۆرئاوادا ، خۆرئاوا له‌وه بێزار بوون كه توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی خراپه له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ، ته‌نانه‌ت ئه‌مه‌ریكا به بیانووی شه‌ڕی داعشه‌وه یارمه‌تیی كوردانی خۆرئاوایای كوردستانیاندا بۆ ئه‌وه‌ی بیكه‌نه كارتی گوشار له‌سه‌ر توركیا ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌موو جیهان ده‌زانێت ( YPG ) له خۆرئاوای كوردستان باڵی ( PKK )یه ، كه‌چی خۆرئاوا به گشتیی و ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی ده‌ڵێن ئه‌وان له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌كه‌ن و هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له ده‌ستدا نیه كه بیســــهلمێنێت به‌شێكن له ( PKK ) ، كه له‌لای ئه‌وان له‌سه‌ر لیستی تیرۆرن ، جگه له‌وه‌ش باراك ئۆباما بۆ رازیكردنی لۆبی لایه‌نگری ئیسرائیل ( ئایپاك ) چه‌ندین جار ئه‌ردۆغانی به دیكتاتۆر ناوبرد ، له كاتێكدا ئه‌ردۆغان به ده‌نگی ده‌نگده‌رانی توركیا سه‌رۆكی وڵاته و شه‌رعیه‌تی له‌وان وه‌رگرتووه !!
جگه له‌وه‌ش له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی توركیا پشتیوانیی له شۆڕشی گه‌لانی سوریا ده‌كات ، ئه‌وه چه‌ند ساڵێكه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا تێكچووه ، عێراقیش پاشكۆی ئێرانه ، دوای خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه رووسیهكهش په‌یوه‌ندیی ئه‌و دوو وڵاته تێكچوو ، كه به پێی هه‌ندێ زانیاریی رووسیا له رێگه‌ی ئێرانه‌وه بڕی ( 80 ) هه‌زار چه‌كی داوه‌ته ( PKK ) و له‌و رێگه‌یه‌وه ویستیی تۆڵه له توركیا بكاته‌وه ، به هۆی پشتیوانیی له به‌هاری عه‌ره‌بیی و دژایه‌تیی كوده‌تا خوێناوییه‌كه‌ی میسریش ، نه‌ك هه‌ر له‌گه‌ڵ كودهتاچیاندا به‌ڵكو له‌گه‌ڵ ئیمارات و سعودیه‌شدا په‌یوه‌ندییه‌كانی خراپ بوون ، كه كار گهیشــــته ئه‌وه‌ی زاحی خه‌لفان ( ضاحی خلفان ) ی فه‌رمانده‌ی پۆلیسی دوبه‌ی ده‌یه‌ویست به یارمه‌تی هه‌ندێ دادوه‌ری دادگای ده‌ستووریی و ئه‌و ئه‌فسه‌ره پۆلیسانه‌ی كه سه‌ر به ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب بوون له توركیا ، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌ردۆغان له‌كه‌دار بكه‌ن و رێ خۆشبكهن بۆ كوده‌تا ، كه به زیره‌كیی " هاكان فیدان " ی سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا ده‌یان ڤیدیۆ و وێنه‌ی ئابڕوبه‌رانه‌ی خه‌لفان له ئوتێل و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی توركیا درانه ده‌وڵه‌تی ئیمارات ، كه ئه‌گه‌ر واز له‌و كارانه‌یان نه‌هێنن ده‌یده‌نه ده‌زگاكانی راگه‌یاندن ، هه‌ر بۆیه ئیمارات چه‌ندین شاندی تكاكاری نارده ئه‌و وڵاته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه دابخات و بهڵێنیدا كه ئه‌و به‌رپرسه‌ش سزا بدات ، بۆیه خه‌لفانی له پۆسته‌كه‌ی دوور خسته‌وه !!
به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان و سیاسه‌تمه‌دارانی ( AKP ) وه‌كو سیاسه‌تمه‌داری پراگماتیی ، بۆ جارێكی تر ده‌وڵه‌تی نوێیان پێكهێنایه‌وه به سه‌رۆكایه‌تیی " بینالی یه‌ڵدریم " ده‌ستیان كرده‌وه به سیاسه‌تی سفركردنه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ناوچه‌كه و جیهاندا ، یه‌كه‌م هه‌نگاویان ئاسایی كردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیان بوو له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا ، چونكه ده‌روازه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆرئاوادا له رێگه‌ی ئیسرائیله‌وه‌یه ، دواتر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رووسیادا ئاسایی كرده‌وه ، له‌گه‌ڵ سوریاشدا له جه‌زائیر كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان كردووه و ئێران و عێراقیش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ئاگادارن .
ئه‌م چالاكیانه‌ی ئه‌ردۆغان و یه‌ڵدریم به ته‌واویی ته‌وژمی كهمالیستهكان و پشتیوانهكانیانی ترساند و شپرزه كرد ، بۆیه به پێی هه‌ندێ زانیاریی ئه‌وه ( 12 ) هه‌فته‌یه ده‌ستكراوه به ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌م كوده‌تایه ، كوده‌تاكه‌ش ته‌نیا سوپای توركیا تیایدا به‌شدار نه‌بوون ، به‌ڵكو ئه‌فسه‌ر و فه‌رمانبه‌ره باڵاكان و دادوه‌ره‌كانی كۆمه‌ڵی خزمه‌ت كه به ده‌وڵه‌تی هاوته‌ریب ناوده‌برێن له‌م كوده‌تایه‌دا به‌شدار بوون ، به پێی ئه‌و لیستانه‌ی ده‌ستی هه‌واڵگریی توركیا كه‌وتوون ، ته‌نانه‌ت فه‌رمانداری پارێزگاكان و به‌رپرسیی ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و دادوه‌ری شارهكانییش دوای سه‌ركه‌وتنی كوده‌تا دیاریی كرابوون .
به‌ڵام ئه‌وه‌ی كوده‌تاچیه‌كان و پشتیوانه‌كانیان حسابیان بۆ نه‌كردبوو ، به‌هێزیی و خۆشه‌ویستیی كه‌سایه‌تیی ئه‌ردۆغان و توانای رێكخراوه‌یی پارتی دادوگه‌شه‌پێدان بوو ، كه به هاتنه ده‌ره‌وه‌یان بۆ سه‌ر شه‌قام و شوێنه ستراتیژییه‌كان و راپه‌ڕینیان له دژی كوده‌تا ، هه‌موو به‌رنامه‌كانی به‌سه‌ر كودهتاچییاندا قوڵپ كرده‌وه‌و هه‌موو جیهانی سه‌رسام كرد ، دۆستانی توركیای خۆشحاڵ و دووژمنانیشی بێهیوا كرد !!