هەواڵ

چیرۆکی ئەو فڕۆکەوانەی ڕەتی دەکاتەوە بەشداری پڕۆسەی لێدان لەشاری ھەڵەبجە بکات لە ٣/١٦


بزاڤ_باخان عبدالرەحمان

ڕائید پلە سەربازیەکەی "ئایدن مستەفا" فڕۆکەوانەکەیە و چیرۆکێک بەقەد گەورەییەکەی کۆمەڵێک کارەساتی تریشی لەپشت خۆوە حەشارداوە،

ئەو دەمەی لەبەھاری ٩١لەبەرەبەیاندا کاتێک گوڵەکان دەیانەوێ چرۆ بکەن، کاتێک لەبەرەبەیانی ١٦ی ئازار پەپولەکان دەیانەوێ لەسەر گوڵەکان بنیشنەوە بەبۆنی سێو پێکھاتوو لەگازی خەردەل وکیمیاوی سەراپای ھەڵەبجە ھاوشێوەی ھێرۆشیماو ناکازاکی بەچەند چرکەیەک ژیان لەو شارە کۆتایی پێ دێنن وخامۆشی دەکەن.

چیرۆکەکە دوو ڕۆژ بەر لەکیمیابارانی ھەڵەبجەوە دەست پێدەکات

ھەلەبشیما کۆمەڵێک چیرۆکی لەگەڵ خۆیا ھەڵگرتووە، ھەندێک جار باوەڕپێکردنیان ئەستەم دەبێت، لە ١٤ی ئازار فەرمانێک دەردەکرێت بۆ لێدان لەشاری ھەڵەبجە بەچەکی قەدەغە کراوی کۆمەڵکوژ، ڕائید ئایدن مستەفا فڕۆکەوانێکی تورکمان نشینی شاری کەرکوک ڕادەسپێرێت بەسەر پەرشتی کردنی قافڵەی ئەو چەند فڕۆکانەی کەھەڵدەستن بەلێدان لەھەڵەبجە بەچەکی کیمیایی، بەڵام ڕائید ئایدن ڕەتی دەکاتەوە کەوا بەھیچ شێوەیەک سەرپەرشتی کارێکی لەو شێوەیە بکات تەنانەت ئەو بڕیارە ڕەتدەکاتەوە کەبەشداری کارێکی لەم شێوەیە بکات.
ڕائید ئایدن مستەفا حمید ھاوڵاتیەکی عێراقی نەتەوە تورکمان لەدایک بووی شاری کەرکوک بوو شیعە مەزب بوو، لەھەمان کاتیشدا ھیچ کاتێک ھەستی جیاوازی نەتەوەیی ودینی وشۆڤێنی کاری تێناکات، ئەو ھەمیشە ھەستی مرۆڤایەتی گەورەتری ئەکات، لەدایک بووی ١٩٥٧ی شاری کەرکوکی برایەتی و پێکەوە ژیانە، لەئەندازی دەخوێنێت لەپەیمانگای تەکنیکی، دواتریش لەساڵی ١٩٨٤لەزانکۆ کولێژی ئەندازیاری بەشی میکانیک تەواو دەکات ودەبێتە فڕۆکەوانێکی پایەبەرز، پاشان لەلایەن ڕژێمی پێشوی عێراق ھەریەک لە ێدام حسین وعلی حسن مجیدەوە ڕاسپێردرێت بۆلێدان وئەرک گرتنە ئەستۆی لێدان لەھەڵەبجە بەچەکی کیمیاوی بەڵام ھەر زوو یاخی دەبێت وڕەتی دەکاتەوە ئەو کارە ئەنجامبدات، کاروانی فڕۆکەکان پێکدێت لە حەوت فڕۆکە بۆسەرپەرشتی کردنی لێدان لەو شارە، لەھەمان کاتیشا پێشنیاری پلەبەرزکردنەوەی بۆدەکرێت لە ڕائیدە وبۆ عەمید بەڵام دوای جێبەجێ کردنی سەرپەرشتی کردنی لێدان لەھەڵەبجە، ھەرزووش دوای ئەوە لەلایەن عەریف علی یەوە ئاگادار دەکرێتەوە ئەگەر موسیر بێت لەسەر ڕەتکردنەوەی بڕیارەکە ئەوا بەدڵنیاییەوە کۆتایی بەژیانی دەھێنرێت، بەڵام ڕائید ئایدن بێباک دەبێت لەمردن، جگە لەوەش قسەی زیاتر لەسەر ئەوە دەکات گەلی کورد شایستەی ئەوە نیە کەوا بەم شێوە دڕاندانەیە جینۆساید وکیمیا باران بکرێت ومناڵ وژنان ئاوا بەچەکی کیمیایی کۆمەڵکوژ بکرێن، تەنانەت باس لەوە دەکات خۆ بەدڵنیاییەوە گەلی کورد بەدڕندانەترین شێوە کۆمەڵکوژیش بکرێن ھیچ یەکێک لەداواکاریەکانیان کەمنابێتەوە وبەکەمتر لەسەربەخۆیی ڕازینابن.
دوای ڕەتکردنەوەی بڕیارەکە ڕائید ئایدن شەش مانگ زیندانی دەکرێت بەدڕندانەترین شێوە ڕوبەروی ئازار وئەشکەنجەی زیندان دەکرێتەوە، خوشکێکی بەناوی مەیسون باس لەوە دەکات کەوا ئایدن ھەر لەمناڵیەوە ھەستی خۆشەویستی بۆدەوروبەر ومرۆڤایەتی ھەبووە، بەڵام بەداخەوە خوشکەکەیشی ساڵی ٢٠١٢ کۆچی دوایی دەکات، یەکێکی تر بەناوی نەجات نوری لەو ماوەیەی لەزیندان بووە لەگەڵی وئاشنایەتی لەگەڵ پەیداکردووە، باس لەوە دەکات لەو ماوەیەی لەگەڵی بووە لەزیندان ھیچ پەشیمان نەبووە لەو ھەڵوێستی کەھەیبووە لەسەر ڕەتکردنەوەی سەرپەرشتی کردنی کاروانی فڕۆکەکان بۆلێدان لەھەڵەبجە بەچەکی کیمیایی.

ئەگەرچی ھەندێک بەڵگەی ھەواڵگریش ھەن باس لەوە دەکەن کەوا بەتەنھا لەسەر ڕەتکردنەوەی لێدان نەبووە لەشاری ھەڵەبجە بەڵکو لەکۆمەڵێک کاری تری سەربازیشدا کەمتەرخەمی کردووە، بەپێی بەڵگەنامەی ژمارە یەکی یاسای سەربازی وھێزەکانی ئاسمانی لەسوپای عێراقدا ھاتووە، کەوا ئاماژە بەوەکراوە:

ناو: ئایدن مستەفا حمید

بەرواری کۆچی دوایی: ١٩٨٨

جۆری فڕۆکە: MI٨ ھێزی ئاسمانی

ھەروەھا لەبەڵگەیەکی تردا بە CU فڕۆکەکە ناوی ھاتووە.

جگە لەوەش لەھەندێ بەڵگەنامەی تردا ھاتووە کەوا لەھەشتاکان کەمتەرخەم بووە لە بەجێھێنانی ئەرکەکانی وەک شەڕی چیای حەسەن بەگ وکڵاو حەسەن لەسنوری سیدەکان...

بەڵام بەگشتی ھەمیشە دیکتاتۆرەکان وان بۆقورسکردنی سزاکان لەسەر یەکێک کەلەفەرمان دەربچێت دۆسیەی تریشی بۆدەکەنەوە.


‌‌‌
3/16/2019 1:16:32 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ