هەواڵ

ئاسایشی سلێمانی کەسێکی بەبڕێکی زۆر ماددەی ھۆشبەرەوە دەستگیر کرد.


بزاڤ پرێس

لە دەروازەی سنوری باشماخ ھێزەکانی ئاسایش کەسێکیان دەستگیرکرد کە نزیکەی یەک کیلۆ و ٥٠٠ گرام ماددەیھۆشبەری پێبووە و ویستویەتی بیھێنێتە ھەرێمی کوردستانەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی، توانیانويانة رۆژی ٢٠١٩/٣/١٠ سەعات ٤:١٠ خولەکی ئێوارە لە مەرزی نێودەوڵەتی باشماخی سەربەشارۆچکەی پێنجوێن، کەسێک بەناوی (غ.ع.س.ح.) لەدایکبووی ساڵی ١٩٦٤ پیشەی کاسب و دانیشتوی شاری سلێمانی دەستگیر بکەن".

ئاسایشی سلێمانی ئەئوەشی ئاشکرا کردووە، ئەو کەسە لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕی یەک کیلۆ و ٤٤٤گرام لەگەڵ ٢٤ دەنک حەبی ھۆشبەر، ئەوەشی ئاشکرا کردووە ئەو کەسە ماددەکانی نھێنی لەناو شەرواڵەکەیدا بەستبوو بە قاچییەوە.
ب.ع


‌‌‌
3/10/2019 9:58:30 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ