هەواڵ

١١ی ئادار ڕۆژی جلی کوردی'


بزاڤ :باخان عبدالرەحمان 

لە ھەرێمی کوردستان ڕۆژێک تایبەت کراوە بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی ئەو ڕۆژەش ڕۆژی ١١ی ئازاری ھەموو ساڵێکە.

لەپارێزگای ھەڵەبجەش وەک زۆربەی شارەکانی دیکە ئەو بۆنە بەرز ڕاگیرا و زۆربەی فەرمانگەو خوێندنگەکان لەم ڕۆژەدا بەجلوبەرگی کوردی ڕۆژەکەیان بەڕێ کرد.

کارزان ھەورامی ڕاگری پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە سەبارەت بە ڕۆژی جلی کوردی و بەخشینی خەڵات بەکارمەندەکانی بەبزاڤ پرێسی ڕاگەیاند ' ئەمڕۆ وەک پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە ھەستاین بەبەخشینی خەڵات بە کارمەندە خانمەکانمان بۆ ئەوەی  بیسەلمێنین کە خانمان شانبەشانی پیاوان یەکسانن لە مافەکاندا و ئیعلان کردنی یەکسانی لەنێوان ژن و پیاواندا وە ھەم ماندوبونیان بەرز بنرخێنم وەک کارمەندی لێھاتو وە ھانیان بدەم بۆ بەرەو پێشەوەبردنی دامودەزگاکەیان

ھاوکات ڕاشیگەیاند' ئەوان وەک پەیمانگای تەکنیکی ھەڵەبجە  
نیوەی کارمەندەکانیان بە مامۆستاو فەرمانبەر ئافرەتن و بە خەڵات کردنیان پێیان دەلێین بەڵێ ئێوەش یەکسانن و  شانبەشانی پیاوان بەرھەمتان ھەیە.

دینا جەمال کە خوێندکارێکی پەیمانگایە سەبارەت بەڕۆژی جلی کوردی دەڵێت :سەرەتا خۆی لە خۆیدا جلی کوردی شایەنی ئەوەنیە تەنھا ڕۆژێکی بەناوەوە بکرێ  ئەبێ ھەموومان ھەر کەسێک لە ئێمە کە خۆی بەکورد بزانێ نەک تەنھاڕۆژێ  ھەموو ڕۆژەکانی ژیانمان لەسەر کارو لەماڵەوەش پێویستە جلی کوردی لەبەر بکەین   . کەجلی کوردی ئەپۆشین ھەم سیمایەکی جوان و مۆرکێکی نەتەوایەتیە پێمانەوەو بۆ ئەوەی بمێنێتەوە وەک کلتوری نەتەوەکەمان  لەبەر ئەوە من پێم وایە ڕۆژێک زۆۆر کەمە بۆ جلی کوردی

جلی کوردی ھەرچەندە مێژوویەکی دێرینی ھەیە، بەڵام ساڵانە بەپێی سەردەم گۆرانکاری بەسەردادێت، بەڵام مۆرکی خۆی وننەکردوە، لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەک و لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیکە شێوازەکەی دەگۆرێت.


‌‌‌
3/10/2019 9:51:45 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ