هەواڵ

پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی هەرێمی کوردستان


بزاڤــــ:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و  نیمچە هەور دەبێت و سبەی هەور و باران دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمرۆ لە هەولێر بەرزترین پلە ١٢ و نزمترین ٥ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٩ بە ٤ و دهۆک ١٠ بە ٢ و کەرکوکیش ١٤ بە ٦ پلە دەبێت.

هاوکات سبەی لە هەولێر بەرزترین پلە ١١ و نزمترین ٦ پلە دەبێت، لە سلێمانى ٩ بە ٥ و دهۆک ٨ بە ٣ و کەرکوکیش ١٣ بە ٧ پلە دەبێت.


‌‌‌
3/2/2019 12:33:42 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ