هەواڵ

ڕوونکردنەوەیەک لە وتەبێژی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە


بزاڤـ: 

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی چەند ھەواڵ و ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی دەربارەی کۆبوونەوەی دوێنێ چوارشەممە ٢٧/٢/٢٠١٩ی ئەنجومەنی ھەرێمی بۆ نەوت و غاز، بەڕێز سەفین دزەیی وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی بڵاو کردەوە، ئەمە دەقەکەیەتی:

ڕوونکردنەوە:

دەربارەی کۆبوونەوەیەکی دوێنێ چوارشەممە ٢٧/٢/٢٠١٩ی ئەنجومەنی ھەرێمی بۆ نەوت و غاز، ھەندێ لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن چەند ھەواڵ و ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانییان بڵاو کردووەتەوە کە ھیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە!

کۆبوونەوەی دوێنێی ئەنجومەنی ھەرێمی بۆ نەوت و غاز کۆبوونەوەیەکی ئاسایی بووە و ھەرچی لەبارەیەوە بڵاو کراوەتەوە ھیچ ڕاستییەکی تێدا نییە و بە تەواوی ھەڵبەستراوە!

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان وەک ھەمیشە دووپاتی دەکاتەوە کە ئامادەیە و خوازیاری ئەوەیە کێشە و گرفتەکان لەگەڵ حکوومەتی فیدرالی عێراق لە ڕێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکات.

سەفین دزەیی
وتەبێژی فەرمیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان
٢٨/٢/٢٠١٩


‌‌‌
2/28/2019 9:08:26 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ