هەواڵ

پەرلەمانتارێکی یەکێتی: ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم بەبێ یەکێتی لێکەوتەی خراپی دەبێت


بزاڤـ: 

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی لەپەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت: یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم و رەشنوسی دەستوری ھەرێم لەو یاسایانەن کە رەھەندی نیشتمانیان ھەیە  بەبێ کۆدەنگی نیشتمانی و بەدیاریکراوی بەبێ یەکێتی لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە.
 
لوقمان وەردی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان لەوەڵامی چاوپێکەتنێکی ئومێد خۆشناو لەبارەی ھەموارکردنەوەی یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم لەراگەیەندراوێکدا رایگەیاندووە: لەکاتێکدا ھەموومان بە ئومێدەوە چاوەڕوانی ئەنجامی باش دەکەین لە کۆبوەنەوەی رۆژی شەممە نێوانی ھەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی‌و پارتی بۆ گەیشتن بە رێکەوتنی سیاسی تێپەراندنی ئەم قۆناغە چەقبەستوەی ھەرێمی کوردستان،
لەھەلومەرجێکی وەھادا پێویست دەکات ھەموومان بەرپرسانە لەگەل ھەستیاری قۆناغەکە مامەڵەبکەین و ھاوکاربین بۆ سەرخستنی گفتوگۆی سیاسی نێوان ھەردوولامان .
کەچی سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی ئەمرۆ لەلێدوانێکدا بۆ دەنگی ئەمریکا باس لەوەدەکات لەئەگەری رێکنەکەوتنی یەکێتی و پارتی لە کۆبوونەوەی رۆژی شەممە، بەھاوکاری فراکسیۆنی گۆڕان یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم و رەشنوسی دەستوری ھەرێم ھەموار دەکەنەوە".

دەشڵێت: لێرەوە جەخت دەکەینەوە یاسای سەرۆکایەتی ھەرێم و رەشنوسی دەستوری ھەرێم لەو یاسایانەن کە رەھەندی نیشتمانیان ھەیە بەبێ کۆدەنگی نیشتمانی رێکەوتنی ھێزە سیاسیەکانی ھەرێم بەدیاریکراوی بەبێ یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک لایەنێکی سەرەکی لە حوکمرانی ھەرێمی کوردستان، ھەنگاویکی نادروستی نانیشتمانیەو سەرەتای دروستکردنی قەیرانێکی قوڵی سیاسیە لەھەرێمی کوردستان".

ڕاشیگەیاندووە" لەئەگەری ھەنگاوێکی وەھاشدا ئەکیدم لێکەوتەی خراپی لێدەکەوێتەوە ئۆباڵەکەی دەکەوێتە ئەستۆی ئەو لایەنەی بیر لەھەنگاوێکی وەھا دەکاتەوە.


‌‌‌
2/28/2019 7:03:10 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ