هەواڵ

بەشیر حەداد: پاشەکەوتی موچەی ھەرێم پەیوەندی بە حکومەتی ناوەندەوە نییە


بزاڤـ:

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنیت" پاشکەوتی موچە پەیوەندی بە بەغداوە نیە و پێویستە ھەرێم خۆی چارەسەری بکات.

بەشیر حەداد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، ڕایگەیاند: کێشەی پاشەکەوتی موچە پرسێکە پەیوەستە بە حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە و پێویستە ھەرێم خۆی ئەو کێشەیە جارەسەر بکات و یەکلایی بکاتەوە".

ووتیشی: سەبارەت بەناردنی پارەی سێ مانگی ئەمساڵ حکومەتی عێراق سێ سولفە پارەی بۆ ھەرێم ناردووە و حکومەتی ھەرێم بەرپرسە لە شێوازی خەرجکردنی ئەو پارەیە، بۆیە پاشەکەوتی  موچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پەیوەندی بە حکومەتی ناوەندەوە نییە".

ڕاشیگەیاند: تاوەکو بودجە خەرجدەکرێت ھەموو مانگێک حکومەتی عێراق  سولفەیەک بۆ ھەرێمی کوردستان دەنێرێت و ئێستا کە سێ وەجبەی ناردوە و دوای خەرجکردنی بودجە و یەکلاکردنەوەی ئەگەر ھاتوو ئەو پارەیەی رەوانەی ھەرێم کراوە لە پشکی ھەرێمی کوردستان کەمتربوو ئەوا حکومەتی ھەرێم قەرەبوو دەکرێتەوە.


‌‌‌
2/28/2019 8:31:37 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ