هەواڵ

بەتۆمەتی داربڕین و بیرلێدان (٥) سەرپێچیکار دەستگیرکران


بزاڤـ: 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" بۆ ڕێگرتن لە تێکدانی سروشت و ژینگەی کوردستان لە سنوری (چەمچەماڵ /سلێمانی  )  توانیان  (٥) سەرپێچیکار دەستگیر بکەن.
عمید ھێمن کمرخان، بەڕێوەبەری راگەیاندن لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان وژینگەی سلێمانی ڕایگەیاند: لەئەنجامی دەرچونێکی مەیدانی مەفرەزەکانی  بنکەی پۆلیسی دارستانی (تانجەڕۆ + بازیان ) بۆ سنوررکەیان توانیان (٤) ھاووڵاتی دەستگیر بکەن کە (٢) ھاوڵاتی سەرقاڵی بیرلێدان بوون بەڕێگەی نایاسایی و (٢) ھاووڵاتی تر سەرقاڵی بڕینی داری دارستانەکان بوون ھاوکات دەست گیرا بەسەر (١) ئامێری بیرلێدان و ژمارەیەکی زۆر داری بڕدراو و  (١) یەک مشاری گەورەی داربڕین و (١) ئۆتۆمبیل دا.

ڕاشیگەیاند: دواتر لە چالاکیەکی نوێ دا مەفرەزەکانی بنکەی  پولیسی دارستانی تەکیە  لەئەنجامی دەرچونێکی مەیدانی بۆ  شاخی (قولە رەش ) توانیان ھاولاتیەک بەتۆمەتی بڕینی ژمارەیەکی زۆری داری سروشتی تەمەن جیاواز دستگیربکەن ھاوکات دەستگیرا بەسەر (٢) پیکاب دارو (٢) تەورداس دا".

ووتیشی: دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ خاوەنەکانیان کرایەوە و ڕوبەڕوی دادگا دەکرێنەوە.


‌‌‌
2/28/2019 7:50:15 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ