هەواڵ

ئەبوبەکر ھەڵەدنی: سەرنج خستنە سەر لیژنەی یاسایی پەیوەندی بە نەخشە ڕێگای پارتییەوە ھەیە


بزاڤـ: 

پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی یەکگرتوو رایدەگەیەنێت: سەرنج خستنە سەر لیژنەی یاسایی پەرلەمان پەیوەندی بەو نەخشە ڕێگایەی پارتییەوە ھەیە کە دەیەوێت کێشەی ناوخۆیی خۆی چارەسەربکات و بابەتی سەرۆکایەتی ھەرێم بھێنێتە ناو پەرلەمانەوە.

ئەبوبەکر ھەڵەدنی، ئەندانی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی بە میدیای حزبەکەی راگەیاند: دەبوو ھەر ١٥ لیژنەکەی پەرلەمانی کوردستان گفتوگۆی لەسەر بکرایە، بەڵام تەنھا سەرنج دەخرێتە سەر لیژنەی یاسایی".

ووتیشی: ھێزێکی وەک یەکگرتوو بەبەرنامە ئیشیان لەبێ بەشکردنی کرد لەلیژنەی یاسایی کە ڕۆح و جەوھەری پەرلەمانە، ئێمەی خاوەن ھەشتا ھەزار دەنگ کەسێکی شیاومان ھەڵبژاردبوو خاوەنی بیست ساڵ خزمەتە لەدادگاکانــی کوردستان",

ڕاشیگەیاند: ئەوەی دەکرێت بۆ ئەوەی لیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان کۆنترۆڵ بکرێت و ئەو یاسانەی دەیانەوێت بە بێ گرفت دەری بکەن بە تایبەت کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی ھەرێم.


‌‌‌
2/26/2019 10:12:39 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ