هەواڵ

لە سنوری ماوەت (٨) ڕاوچی دەستگیرکران


بزاڤـ: 

ھێمن کمرخان افندی،  بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند:لە ئەنجامی دەرچونێکی .مەفرەزەکانی  بەشی  پۆلیسی دارستان و ژینگەی ماوەت  بۆ سنوری گوندی کوڕەداوێ  توانیان ٨ ھەشت سەرپێچیکار دەستگیر بکەن کە بەمەبەستی ڕاوکردن ھاتبونە سنورەکەیان".

ھەروەھا،دەستگیرا  بەسەر  (٥) پێنج چەکی جۆری تاپڕو (٣)  سێ دەستە داو و (٩) نۆ  باڵندە لەجۆری( کەو) پاشان  تۆمەتباران و کەل و پەلە دەست بەسەرداگیراوەکان ڕادەستی دادگا کراون بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.


‌‌‌
2/26/2019 8:32:14 AM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ