هەواڵ

کەشناسی: بارانبارین لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە


بزاڤـــــ:

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان هۆشداریدا، لە دەستپێکردنەوەی شەپۆلێکی بارانبارین کە تا کۆتایی هەفتە بەردەوامی دەبێت.

سەبارەت بە پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی ناوچەکانی هەرێمی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٠  پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٨ بە ٤ و دهۆک ١٦ بە ٥، کەرکوکیش ٢٠ بە ٦ پلە دەبێت.

بۆ سبەی، لە هەولێر بەرزترین پلەى گەرما ٢٠ پلە و نزمترین ٨ پلە دەبێت، لە سلێمانى ١٨ بە ٥ و دهۆک ١٨ بە ٦ و کەرکوک ٢٠ بە ٧ پلە دەبێت.

هاوکات بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هۆشداریدا، لە دەست پێکردنەوەی بارانبارین و پێشبینی دەکات پاش نیوەڕۆی سێ شەممە (٢٦ی شوباتی ٢٠١٩) بارانبارین بچڕ بچڕ دەست پێدەکات و ڕۆژی چوارشەممە چالاکتر دەبێت لە تەواوی ناوچەکانی هەرێم.

ئاماژەی بەوەشکرد، پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە نزیکەیی ٣ بۆ ٦ پلە لە شارو شارۆچکەکان و پێشبینی بەفر بارین دەکرێت لە سەر ناوچە شاخەوییە بەرزەکان و ئەم کاریگەریە تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی هەینی (١ی ئازاری ٢٠١٩) بەردەوام دەبێت.


‌‌‌
2/25/2019 12:43:18 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ