هەواڵ

یەکێتی: تا پرۆژەکەمان جێبەجێ نەکرێت بەشداری دانیشتنی پەرلەمان ناکەین


بزاڤـــ:

سبەینێ پەرلەمانى کوردستان کۆدەبێتەوە و وته‌بێژی یه‌كێتیش ڕایەگەیاند، حزبەکەیان سووره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی و به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ناكات.

میدیاکانی یەکێتی، لە زاری له‌تیف شێخ عومه‌ر وته‌بێژی یه‌كێتی ڕایگەیاندووە، یه‌كێتی سووره‌ له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانی و به‌پێی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی پێشكه‌شیان كردووه‌، تا چاكسازی سیاسی نه‌كرێت به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان ناكه‌ن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاره‌ له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆببنه‌وه‌، به‌ڵام تا ئێستا كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه‌.

بڕیارە رۆژی سێشەممە (٢٦ی شوباتی ٢٠١٩) پەرلەمانی کوردستان بۆ پێکهێنانی لیژنەی یاسایی کۆببێتەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بانگهێشتی ئەندامانی پەرلەمان کراوە بۆ کۆبوونەوەکە.


‌‌‌
2/25/2019 12:21:02 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ