هەواڵ

پارێزگاری سلێمانی بڕی ٣٠ ملیۆن دیناری بەخشییە هەڵەبجە


بزاڤــــ:

پارێزگاری سلێمانی بڕی ٣٠ ملیۆن دیناری بەخشییە پارێزگای هەڵەبجە بە مەبستی هاوکاری و هەماهەنگی هەردوو پارێزگا.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە میانی سەردانێکیدا بۆ پارێزگای هەڵەبجە بە نوسراوێک، بڕی ٣٠ ملیۆن دیناری وەک هاوکاریی بۆ جێ بە جێکردنی پرۆژە خزمەتگوزاریەکان پێشکەشی ئەو پارێزگایەی کرد.

ئەمە لە کاتێکدایە شاری هەڵەبجە سەرەڕای بە پارێزگا بوونی، بەڵام کەمترین خزمەتگوزاری بۆ کراوە و بەرپرسانی پارێزگاکەش هۆکارەکەی بۆ دروست بوونی قەرانی دارایی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنەوە


‌‌‌
2/25/2019 12:17:29 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ