هەواڵ

وتەبێژی یەكێتی: لەگەڵ دوو ئیدارەییدا نین


بزاڤــــ:

وتەبێژی یەكێتی نشتیمانی كوردستان رایدەگەێنێت "بە هیچ شێوەیەك لەگەڵ دو ئیدارەییدا نین و بەشێكی زۆری هەمو ئەو هەوڵانەی دەیدەن و هەروەها ئەو نەرمیـیە سیاسیـیەی دەینوێنن بۆ ئەوەیە یەك ئیدارە لە هەرێمی كوردستاندا دروستبێت".

لەتیف شێخ عومەر، وتەبێژی یەكێتی بە دەنگی ئەمەریكا ڕایگەیاندوە "بەشێكی ئەو كێشە و ململانێیەی نێوان حزبەكەی و پارتی پەیوەندی بە پۆستی سەرۆك كۆمارەوە هەیە بەڵام بەشە‌ زۆرەكەی لەسەر كەركوك و بەرنامە سیاسیەكەیانە كە دەیانەوێ لەگەڵ پارتی لەسەری رێكبكەون و بیكەن بە بنەمایەك بۆ پەیوەندیەكانیان بۆ شێوەی بەڕێوەچونی حوكمڕانی لە هەرێمی كوردستاندا بۆ سیاسەتەكانیان لە كەركوك و ناوچە كێشە لەسەرەكان و پەیوەندیەكانیشیان لەگەڵ بەغدا".

لەتیف شێخ عومەر وتیشی "ئێمە دەمانەوێت پەیوەندیەكانمان لەگەڵ پارتی بەشێوەیەك رێكبخەینەوە بۆ چوار ساڵی داهاتو كە لەپشتیەوە رێككەوتنی سیاسی بۆ هەمو پرسەكانی پەیوەست بە جومگەكانی حوكمڕانی لە كوردستان و مسوگەركردنی شەراكەتێكی ڕاستەقینە لە حوكمرانی سیاسی كوردستاندا بۆ ئێمە و لایەنە سیاسیەكانی دیكەش لەگەڵ پارتیدا مسوگەر بكات ".

وتەبێژەكەی یەكێتی جەختیشی كردۆتەوە "ئێمە بە هیچ شێوەیەك لە گەڵ دو ئیدارەییدا نین و پێمان وایە ئەوەی كە ئەو هەمو هەوڵەی دەیدەن ئەو هەمو نەرمییەی دەینوێنین لەڕوی سیاسیەوە بۆ رێكەوتن لەگەڵ پارتی بەشێكی زۆری ئەوەیە كە دو ئیدارەیی تێپەڕێنین و یەك ئیدارە دروست بێت".


‌‌‌
2/22/2019 12:21:10 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ