هەواڵ

نوێنەری بارزانی لە بارەی سەردانەكانی بۆ كەركوك رونكردنەوە دەدات


بزاڤـــــ:

نوێنەری مەسعود بارزانی لە كەركوك رەتیدەكاتەوە لە دوای رووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەری 2017 ەوە، نوێنەرایەتیەكەیان لەو شارە مابێت و باس لەوەشدەكات تەنها بۆ بەشداری لە چەند پرسەیەك سەردانی كەركوكی كردووە.

لە  رونكردنەوەیەكدا عەبدولەتیف گلی، نوێنەری مەسعود بارزانی لە كەركوك، رایگەیاندووە: ماوەیەكە لە چەند دەزگایەكی ڕاگەیاندنی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەشیوەیەكی نابەرپرسانە تۆمەتی ناڕاست دەخرێتە پاڵم .راشیگەیاندووە: لەدوای رووداوەكانی 16 ی ئۆكتۆبەرەوە نوێنەرایەتی بارزانی لە كەركوك بە فەرمی لە كەركوك نەماوە و ماڵی خۆیشی لە گەڕەكی رەحیماوا نییە و پێشوازیشی لەخەڵك نەكردووە.
عەبدولەتیف گلی باسی لەوەشكردوە، چەند جارێك لەسەر راسپاردەی بارزانی بەشداری لە پرسەی چەند كەسایەتیەكی كەركوك و چەند هاوڕێیەتی خۆی كردووە.

ئەمەش دوای ئەوە دێت كە چەند دەزگایەكی راگەیاندن بڵاویانكردەوە، كە نوێنەری مەسعود بارزانی لە كەركوك گەڕاوەتەوە بۆ ئەو شارە و نوسینگەكەشی لە ماڵەكەیدایە لە گەڕەكی رەحیماوا و هەر لەوێ پێشوازی لە خەڵك دەكات.


‌‌‌
2/22/2019 12:17:34 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ