هەواڵ

سلێمانی.. بەم نزیكانە پڕۆژەی پاسی شەوانە دەكەوێتەكار


بزاڤـــــ:

پڕۆژەی پاسی شەوان لە ماوەیەكی نزیكدا لە شاری سلێمانی دەكەوێتە بواری جێبەجێكردنەوە. 

سدیق محەمەد  بەڕێوەبەری گواستنەوە و گەیاندنی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاندوە، ڕەزامەندی بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆ و شارەوانی و گواستنەوەو گەیاندن و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەكان وەرگیراوە، بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی پاسی شەوان، لە ئێستاشدا  تەنها چاوەڕێی ڕەزامەندی پارێزگاری سلێمانین بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەكە.

وتیشی: هەفتەی داهاتوو، گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای شار پرۆدێكشن دەكەن و چەندین پاسی مۆدێرن دابین دەكەن كە لە سەعات 6ی بەیانیەوە تا سەعات 2ی شەو بە بەردەوامی و بە سیستمی كات، لە شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود هاوڵاتیان دەگوازنەوە.

بەڕێوەبەری گواستنەوەو گەیاندنی سلێمانی ئاماژەی بەوەشدا، پرۆژەی ڕێكخستنی تەكسی لە سلێمانی، تەنها ڕەزامەندی پارێزگاری سلێمانی ماوە بۆ جێبەجێكردنی، كە سلێمانی دەكرێت بە نزیكەی 100 وێستگەوە ، و هەر وێستگەیەك ژمارەیەك تەكسی بۆ دابین دەكرێت و شەوانە ئێشكگری دەكەن، بۆ ئەوەی ئەو لۆدەی لەسەر شەقامەكان هەیە كەمبێتەوە ، و تەنها لەكاتی پێویستدا تەكسی لەسەر شەقامەكان هەبێت.


‌‌‌
2/22/2019 12:14:05 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ