هەواڵ

نرخی نەوت بەرزترین ئاستی ئەمساڵی تۆمار كرد


بزاڤــــ:

ئەمڕۆ هەینی لە بۆرسەی جیهانیدا نەوتی برێنت لە سەرووی 67 دۆلارەوە مامەڵەی پێوەكرا و نرخی نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسیش نزیك ەی 57 دۆلارە.

ئەمڕۆ لە كاتی كردنەوەی بازاڕدا نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 66 دۆلار و 99 سەنت بوو، بەڵام لە ئێستادا بۆ 67 دۆلار و 7 سەنت بەرزبوەتەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستی تۆماركراوی ئەمساڵە.

لە لایەكی ترەوە نرخی یەك بەرمیل نەوتی خاوی رۆژئاوای تەكساسیش كە سەر لە بەیانی بە 56 دۆلار و 86 سەنت بو لە ئێستا بۆ 56 دۆلار و 96 سەنت هەڵكشاوە.

بەرزبونەوەی نرخی بۆ ئەم ئاستە دوای ئەوە دێت سعودیە بەرهەمهێنانی نەوتی لە بەشێك لە گەورەترین كێڵگە نەوتییەكانی وڵاتەكەیدا راگرت و  نرخی نەوت بەڕێژەی 3% بەرزبوەوە.


‌‌‌
2/22/2019 12:12:15 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ