هەواڵ

قوباد تاڵەبانی وەڵامی شاسوار عەبدولواحید دەداتەوە


بزاڤــــ:

قوباد تاڵەبانی لە تۆمارێكی دەنگیدا وەڵامی لێدوانێكی شاسوار عەبدولواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەداتەوە و ڕایگەیاندووە، "ئەگەر جێگری سەرۆكی وەزیران  نەبوومایە ڕەنگە عەشایەرانە بابەتەكەم چارەسەر بكردایە".

 قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم لە تۆمارێكی دەنگییەكەدا ئاماژەی بەوەكردووە، "لام سەیرە كەسێك كە خۆی بەنەوەی نوێ دادەنێت ‌و جوڵانەوەكەشی ناوی نەوەی نوێیە بیر لەچارەسەرە كۆنەكان دەكاتەوە، بیر لەھەڵواسین ‌و سێدارەدان دەكاتەوە".

باسی لەوەشكردووە، "ئەوە لە قسەی كەسێك ناچێت نوێنەرایەتی نەوەی نوێ بكات و ھەڵواسین‌ و كوشتن‌ و لەسێدارەدان پەیڕەوكردنی بیروباوەڕی سەدام بوو، دەبێ نەوەی نوێی ئێمە پەروەردە بكرێن و بیرلە ئاشتی و پێكەوەژیان بكەینەوە".

لەبەشێكی تری تۆمارە دەنگییەكەیدا باسی لەوەشكردووە، "من جێگری سەرۆك وەزیرانم، دەبێت بەرگەی  رەخنە و ھەندێك قسەی لابەلا و نامەنتیقیش بكەم، ئەگەر جێگری سەرۆكی وەزیران  نەبوومایە ‌و ئەو قسەیەی بكردایە، ڕەنگە عەشایەرانە بابەتەكەم چارەسەر بكردایە، بەڵام من پۆست ‌و وەزیفەیەكم هەیە رێزی وەزیفەكەی خۆم دەگرم، داوام لەپارێزەرەكانی خۆم كردووە لە قسەكانی بكۆڵنەوە ئەگەر قسەكانی سەرپێچییەكی یاسایی تێدابێت ڕەنگە رێكاری یاساییمان هەبێت بەرامبەری".

ئەم وەڵامەی‌ قوباد تاڵەبانی‌ دوای‌ ئەوە دێت كە شاسوار عەبدولواحید لەكۆمێنتێكی‌ سەر پەیجەكەی‌ خۆی‌ لەفەیسبووك نوسیبووی‌: "منەتمان بە باوكی یەكێتیش نییە، یەكێتی بە خێری خەڵكی سلێمانی لەم شارە جێگایان بۆتەوە، خۆیان میوانێكی رەزا قورسن و رۆژێك دێت بەرپرسەكانی یەكێتی و كوڕانی تاڵەبانی لە بەردەركی سەرا وەك مفەوەز شەماڵ هەڵدەواسرێن".


‌‌‌
2/22/2019 12:09:30 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ