هەواڵ

پارتى بە تەلەفۆن داواى لە کۆمەڵ کردووە بەشدارى حکومەت بکات


بزاڤـ: 

‌ئەندامێکى ئەنجومەنى سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی ئاشکرایکرد، پارتى لە ڕێى پەیوەندى تەلەفۆنییەوە داواى لە کۆمەڵ کردووە بەشدارى لە کابینەى نوێى حکومەتدا بکات.

عەبدولستار مەجید کە هاوکات سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامییە لە پەرلەمانی کوردستان  ڕاگەیاند، وەڵامى کۆمەڵ بۆ ئەو داوایەی پارتی کە لە ڕێی تەلەفونەوە کردویەتی، ئەوە بووە کە دەبێت پارتى بە فەرمى سەردانیان بکەن و داواکارى بەشداریکردنیان لە کابینەی نوێ حکومەت پێشکەش بکەن.

ئاماژەى بەوەشکرد، دواى سەردانى شاندى پارتی بۆ لای حزبەکەی ئەو کات بەشدارییان لە پێکهێنانی حکومەتدا دەوەستێتە سەر گفتوگۆکانى شاندى دانوستانکارى نێوان هەردوولا.

ئەم داوایەى پارتى لە کاتێکدایە، کە تا ئێستا کۆمەڵی ئیسلامی بڕیارى یەکلاکەرەوەى نەداوە لەسەر ئەوەى کە بەشدارى حکومەت دەکات یاخود دەبێتە ئۆپۆزسیۆن.

ڕۆژى ٣١ى مانگى ڕابردووش، بۆ یەکەمجار و دواى چوار مانگ لە هەڵبژاردن  و دەستپێکردنى دانوستانەکانى پێکهێنانى حکومەت، شاندێکى مەکتەبى سیاسى پارتى لە هەولێر سەردانى کۆمەڵى کرد.


‌‌‌
2/21/2019 12:57:48 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ